بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

 كارەبای سلێمانی: كارەبا بۆ چەند كاتژمێرێك كەمدەبێتەوە


 

بەڕێوەبەری كارەبای سلێمانی ئاشكرايكرد، پێدانی كارەبا لە رۆژی 19ی ئەم مانگەوە بۆ چەند كاتژمێرێك كەمدەبێتەوە، نەك هەر بەتەواوەتی كارەبا نەدرێتە هاوڵاتیان.

ئه‌ندازیار سالار حسامەدین، بەڕێوەبەری گشتى كارەبای سلێمانی راگەیاند، بەهۆی ئەوەی تەنها دوو ویستگەی بەرهەمهێنانی كارەبا دەكوژێتەوە، پێدانی كارەبا بە هاوڵاتیان چەند كاتژمێرێك كەمدەبێتەوە، چونكە تەنیا ئەو دوو وێستگەیە لەهەرێمدا نییە، بەڵكو 300 بۆ 400 مێگاوات بەرهەمهێنانی كارەبا كەمدەبێتەوە، بەهۆی ئەوەشەوە كارەبا بە تەواوی ناكوژێتەوە تەنها چەند كاتژمێرێك كەمدەبێتەوە.

سالار حسامەدین راشیگه‌یاند، پێدانی كارەبا بەهۆی كارنه‌كردنى ئەو دوو وێستگەیەدا چەند كاتژمێرێك كەمدەبێتەوە لەوەی كە ئێستا بە هاوڵاتیان دەدرێت و لەو ماوەیەشدا مۆلیدە ئەهلییەكان ئاگادارده‌كه‌ینه‌وه‌ كە دەبێت كارەبا بدەنە هاوڵاتیان.

ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكرد كه‌ كوژاندنه‌وه‌ى ئه‌و دوو له‌ چه‌ند رۆژه‌دا كاریگه‌رى ئه‌و تۆى نابێت له‌سه‌ر كه‌مبوونه‌وه‌ى هاوڵاتیان، له‌ چه‌ند رۆژه‌شدا به‌وردیش چاودێرى ره‌وشى كاره‌با ده‌كه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و كوژاندنه‌وه‌ى ئه‌و دوو وێستگه‌یه‌ كه‌مترین كاریگه‌رى له‌سه‌ر خشته‌ى كاره‌باى هه‌بێت.

هه‌روه‌ك وتیشى ئێستا موه‌لیده‌ ئه‌هلییه‌كان، جگه‌ له‌ كاتژمێر 8ى به‌یانى بۆ 12 ى نیوه‌ڕۆ له‌ ئاماده‌باشدان هه‌ركاتێك كاره‌باى نیشتمانى كوژایه‌وه‌ ئه‌وان كاره‌با ده‌ده‌ن به‌هاوڵاتیان.

دوێنێ دووشەممە وەزارەت كارەبای هەرێم لە راگەیەندراوێكدا رایگەیاند، رۆژی هەینی رێكەوتی 19ی مانگ كۆمپانیای دانەغاز بە هاوكاری وەزارەتی سامانە سروشتیەكان هەڵدەستێت بە جێبەجێكردنی پرۆژەی زیادكردنی بەرهەمهێنانی غاز سروشتی، بەهۆی بەستنەوەی بۆریەكانی غازی سروشتی بۆ ماوەی 48 تاكو 72 كاتژمێر بەرهەمهێنانی كارەبا لەهەردوو وێستگەی غازی هەولێرو چەمچەماڵ رادەوەستێت.


هه‌واڵی زیاتر

هه‌واڵه‌كان

د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پێشوازیكرد له‌ سه‌رۆكی ده‌زگای به‌یتی حیكمه‌ی وڵاتی چین
2026-02-02
سلێمانی. كردنه‌وه‌ی گه‌وره‌ترین پێشانگای دارتاشی
2026-02-02
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پێشوازیكرد له‌ شاندی فیدراسیۆنی جیهانی كورد
2026-02-02
دوو ڕۆژ پشوو ڕاگه‌یه‌نرا
2026-01-20
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پێشوازیكرد له‌ وه‌فدی هاوبه‌شی ڕاوێژكاری بۆردی وزه‌ نوێكانی كۆماری چین
2026-01-19
مەراسیمی بڵاوکردنەوەی ڕاپۆرتی ڕەوشی ئازادیی ڕۆژنامەگەریی لە هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی ٢٠٢٥
2026-01-19
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پێشوازیكرد له‌ خێزانی نمونه‌یی بواری په‌روه‌رده‌ و فێركردن و پزیشكی دكتۆر ژیرۆم له‌ سویسرا
2026-01-12
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر به‌شداریكرد له‌ دیداری داھێنه‌رانی ئاینده‌دا
2026-01-12
پارێزگاری سلێمانی جه‌خت له‌سه‌ر خزمه‌تكردنی هاووڵاتیان ده‌كاته‌وه‌
2026-01-12
سلێمانی. كردنه‌وه‌ی پێشانگای هونه‌ری(ئه‌نفال،هێڵه‌كانی من یاده‌وه‌ریه‌كی زیندووه‌)
2026-01-12
ناساندن و بڵاوکردنەوەی کتێبی پڕ جەوهەری مەسیحییەکانی شاری سلێمانی
2026-01-12
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر به‌شداریكرد له‌ ڕۆژی قوربانیه‌ هاوبه‌شه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و عێراق و كۆماری ئیسلامی ئێران
2026-01-06
پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد له‌ كونسوڵی گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان
2026-01-06
بڵاوکردنەوەی کتێبی چیرۆکی وێنەیی مناڵان (زارا لە ناو قوتووەکەیدا)
2026-01-05