بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

سلێمانی ... هەفتەی داهاتوو دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە


به‌مەبەستی رێكخستن و دیاریكردی نرخی گواستنەوە و گەیاندنی خوێندكاران لیژنەی هاتوچۆی سەربەلیژنە هاوبەشەكان ئامادەكاری تەواوی كردووە و سەرۆكی لیژنەكەش رایدەگەیەنێت بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی راستەوخۆ دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە.

 

 

 

رائیدی هاتوچۆ، چالاك سەڵاح سەرۆكی لیژنەی هاتوچۆی سەربەلیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی ووتی: پاش دروستكردنی لیژنەیەكی تایبەت بە رێكخستن و دیاریكردنی نرخی گواستنەوە خوێندكارانی (باخچەكان، زانكۆكان، پەیمانگاكان، خوێندنگاكانی حكومی و ئەهلی)، لیژنەكەیان بەدواداچونی كردووە بۆ چۆنیەتی دانانی ئەو رێوشوێنیاننەی كە پێویستە بگیرێتەبەر بۆ گواستنەوە و گەیاندنی خوێندكاران.

 

 

 

سەرۆكی لیژنەی هاتوچۆ ووتیشی: لیژنە تایبەتەكە پێك هاتووە لە نوێنەرانی بەرێوەبەرایەتییەكانی پەروەردە و گواستنەوە و  هاتوچۆ و ئاسایشی دامودەزگا و چاودێری بازرگانی سلێمانی، زیاتر لە بیست پێشنیارمان كردووە وەك دانانی رێوشوێنێكی گونجاو بۆ هاتوچۆی خوێندكاران، كە سەرجەمیان قبوڵكراوە و بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی جێبەجێ دەكرێت.

 

ووتیشی: بەشێك لە پێشنیارەكان بریتین لە، دیاریكردنی نرخ بەپێی دووری لەگەڵ گەراندنەوەی پارەی رۆژانی پشوو بۆ خوێندكاران، هەروەها ئەو شۆفێرەی كاری گواستنەوە دەكات پێویستە زانیاری و بەڵگەنامە یاساییەكانی لای لیژنەكە هەبێت، و دەبێت لە حاڵەتی پشوو یاخوود وازهێنان و گۆڕینی ئوتومبێل رەزامەندی لیژنەكەی لەسەر بێت.

 


هه‌واڵی زیاتر

هه‌واڵه‌كان

فێستیاڵی سولی فێست لەهەواری شار لەسلێمانی دەستپێدەكات
2026-06-18
پێنج ڕۆژ پشوو ڕاگه‌یه‌نرا
2026-05-25
به‌ردی بناغه‌ی قوتابخانه‌یه‌ك دانرا
2026-05-19
د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، سەردانی ئەکادیمیای سەربازیی قەڵاچوالانی کرد
2026-05-19
مه‌راسیمی دانانی به‌ردی بناغه‌ی قوتابخانه‌ی نوێی گوندی هه‌زارمێرد
2026-05-18
كونسوڵی ئێران سه‌ردانی پارێزگای سلێمانی ده‌كات
2026-05-18
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پێشوازیكرد له‌ نوێنه‌ری ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی له‌ عێراق
2026-05-18
ڕۆژی زمانی كوردی به‌رز ڕاگیرا
2026-05-18
پەیامی پارێزگاری سلێمانی؛ بۆ کۆڕبەندی ئاشتیی و ئازادیی کۆمەڵایەتیی لە شاری ئامەد
2026-05-11
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پشتیوانی خۆی بۆ كه‌رتی وه‌رزش دووپاتكرده‌وه‌
2026-05-11
پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد له‌ پاڵێوراوانی عێراق بۆ ئاژانسی بۆشایی ئاسمان
2026-05-11
كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌ی باڵای پاراستنی ژینگه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان
2026-05-05
وه‌فدی سیاسی عێراق سه‌ردانی سلێمانی ده‌كات
2026-05-04
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پارێزگاری سلێمانی ناو بازاڕی سلێمانی به‌سه‌ركرده‌وه‌
2026-04-29