بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

سلێمانی ... بڕێكی زۆر قاوەی كالەن لەناو دەبرێت


بەهۆی گومانی بەسەرچوونی ماوەكەیەوە، ئاسایشی سلێمانی دەست بەسەر بڕێكی زۆر قاوەدا دەگرێت و رەوانەی قائیمقامیەتی سلێمانی دەكات، و نوێنەری تەندروستی سلێمانی لە لیژنە هاوبەشەكان رایدەگەیەنێت پشكنینی بۆ كراوە و شیاوی بەكار هێنان نییە.

 

 

ئازاد نەبی، نوێنەری بەرێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی لە لیژنە هاوبەشەكانی قایمقامیەت ووتی: ئاسایشی سلێمانی دەستی بەسەر بڕێكی زۆر قاوە لە جۆری (د. كالەن)دا گرتووە كە گومانی بەسەرچوونی ماوەكەیان لێكراوە، و بەنوسراوی فەرمی رەوانەی لیژنە هاوبەشەكان كراوە بۆ پشكنین.


 

 

نوێنەرەكەی تەندروستی ووتیشی: تەندروستی سلێمانی پشكنینی بۆ ئەو قاوە كردووە كەدەستی بەسەردا گیراوە ئەنجامەكەی بە شیاوی بەكار هێنان نییە دراوەتەوە، زیاتر ئەو كەسانەی ئەم قاوە دەخۆنەوە بۆ دابەزاندنی كێشیان بەكاری دەهێنن.


 

 

ئازاد نەبی ئاماژەی بەئەوەكرد، قاوە دەست بەسەردا گیراوەكە 19 كارتۆنە و بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی  و لەلایەن لیژنەی لەناوبردنی سەربەلیژنە هاوبەشەكانەوە لەناوچەی تانجەرۆی شاری سلێمانیەوە لەناو دەبرێت.


هه‌واڵی زیاتر

هه‌واڵه‌كان

فێستیاڵی سولی فێست لەهەواری شار لەسلێمانی دەستپێدەكات
2026-06-18
پێنج ڕۆژ پشوو ڕاگه‌یه‌نرا
2026-05-25
به‌ردی بناغه‌ی قوتابخانه‌یه‌ك دانرا
2026-05-19
د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، سەردانی ئەکادیمیای سەربازیی قەڵاچوالانی کرد
2026-05-19
مه‌راسیمی دانانی به‌ردی بناغه‌ی قوتابخانه‌ی نوێی گوندی هه‌زارمێرد
2026-05-18
كونسوڵی ئێران سه‌ردانی پارێزگای سلێمانی ده‌كات
2026-05-18
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پێشوازیكرد له‌ نوێنه‌ری ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی له‌ عێراق
2026-05-18
ڕۆژی زمانی كوردی به‌رز ڕاگیرا
2026-05-18
پەیامی پارێزگاری سلێمانی؛ بۆ کۆڕبەندی ئاشتیی و ئازادیی کۆمەڵایەتیی لە شاری ئامەد
2026-05-11
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پشتیوانی خۆی بۆ كه‌رتی وه‌رزش دووپاتكرده‌وه‌
2026-05-11
پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد له‌ پاڵێوراوانی عێراق بۆ ئاژانسی بۆشایی ئاسمان
2026-05-11
كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌ی باڵای پاراستنی ژینگه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان
2026-05-05
وه‌فدی سیاسی عێراق سه‌ردانی سلێمانی ده‌كات
2026-05-04
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پارێزگاری سلێمانی ناو بازاڕی سلێمانی به‌سه‌ركرده‌وه‌
2026-04-29