بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

سلێمانی ... ڕێگری له‌ دانانی یارییه‌ چوپیه‌كان ده‌كرێت


بەمەبەستی پاراستنی سەلامەتی گیانی منداڵان و رێگری كردن لە رووداوی نەخوازراو، لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی بەردەوامە لە هەڵمەتی لابردنی یاری چوپی هەوایی و سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانیش رایدەگەیەنێت هەڵمەتەكە لە رۆژانی جەژنیش بەردەوام دەبێت.   گۆران قادر سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی ووتی: بەهۆی نەبوونی مەرجەكانی سەلامەتی تێیاندا كە هۆكارن بۆ دروست بوونی حاڵەتی نەخوازراو  و مەترسی بۆسەر تەندروستی مناڵان، لیژنەی سەلامەتی سەربەلیژنە هاوبەشەكان رێگری لە دانانی یارییە چوپەكان دەگرێت   سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەت ووتیشی: هەڵمەتی لابردن و رێگری كردن لە یارییە چوپەكان بە رۆژانی جەژنیش بەردەوام دەبێت و دەست بەسەر كۆندێسەر و چوپەكانیشدا دەگیرێت، ، كە لەماوەی رابردوودا بە بڕیاری قائیمقامی سلێمانی قەدەغە كراوە .   گۆران قادر داوا لە هاوڵاتیان دەكات كە: منداڵەكانیان دور بخەنەوە لەو جۆرە یاریەهەواییانەی كە هیچ مەرجێكی تەندروستی منداڵی تێدا رەچاو نەكراوە، لەكاتی یاریكردندا كە مەترسی بۆسەر ژیانیان دروست دەكات.

هه‌واڵی زیاتر

هه‌واڵه‌كان

فێستیاڵی سولی فێست لەهەواری شار لەسلێمانی دەستپێدەكات
2026-06-18
پێنج ڕۆژ پشوو ڕاگه‌یه‌نرا
2026-05-25
به‌ردی بناغه‌ی قوتابخانه‌یه‌ك دانرا
2026-05-19
د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، سەردانی ئەکادیمیای سەربازیی قەڵاچوالانی کرد
2026-05-19
مه‌راسیمی دانانی به‌ردی بناغه‌ی قوتابخانه‌ی نوێی گوندی هه‌زارمێرد
2026-05-18
كونسوڵی ئێران سه‌ردانی پارێزگای سلێمانی ده‌كات
2026-05-18
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پێشوازیكرد له‌ نوێنه‌ری ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی له‌ عێراق
2026-05-18
ڕۆژی زمانی كوردی به‌رز ڕاگیرا
2026-05-18
پەیامی پارێزگاری سلێمانی؛ بۆ کۆڕبەندی ئاشتیی و ئازادیی کۆمەڵایەتیی لە شاری ئامەد
2026-05-11
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پشتیوانی خۆی بۆ كه‌رتی وه‌رزش دووپاتكرده‌وه‌
2026-05-11
پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد له‌ پاڵێوراوانی عێراق بۆ ئاژانسی بۆشایی ئاسمان
2026-05-11
كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌ی باڵای پاراستنی ژینگه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان
2026-05-05
وه‌فدی سیاسی عێراق سه‌ردانی سلێمانی ده‌كات
2026-05-04
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پارێزگاری سلێمانی ناو بازاڕی سلێمانی به‌سه‌ركرده‌وه‌
2026-04-29