بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

سلێمانی... كارگه‌یه‌كی دروستكردنی ماست داخرا


بەهۆی پابەند نەبوونی بە مەرج و رێنماییە تەندروستییەكانەوە،  كارگەیەكی دروستكردنی ماست لە شاری سلێمانی دادەخرێت و رێگە بە كاركردن نادرێت تا ئەو كاتەی پابەندی مەرج و رێنماییەكان دەبێت.
 

  لەو بارەیەوە گۆران قادر سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند: بەهۆی پابەند نەبوون بە مەرج و رێنماییە تەندروستییەكانەوە و بەكارهێنانی شیری ماوەبەسەرچوو، كارگەیەكی دروستكردنی ماست لە ناوچەی پیشەسازی سێمانی داخرا.
  لە بارەی جۆری ئەو شیرەی لە دروستكردنی ماست دا  بەكارهێنراوە سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكان ووتی: شیرەكە هاوردەكراوی دەرەوەیە و لەكاتی پشكنینی لیژنەكانیش دا دەركەوتووە كە چەند رۆژێكە ماوەی بەكارهێنانی بەسەرچووە.
    ووتیشی: لیژنە هاوبەشەكان دەستی گرتووە  بەسەر زیاتر لە 2 تۆن شیری هاوردەكراو 3 هەزار سەتڵ ماست، كە بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی شیر و ماستەكە لەناوبرا، هه‌روه‌ها بەهۆی ئەو سەرپێچیانەوە  كارگەكە داخرا و رێگە بەكاركردنی نادرێت تا ئەو كاتەی پابەندی مەرج و رێنماییەكان دەبێت.

هه‌واڵی زیاتر

هه‌واڵه‌كان

د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پێشوازیكرد له‌ سه‌رۆكی ده‌زگای به‌یتی حیكمه‌ی وڵاتی چین
2026-02-02
سلێمانی. كردنه‌وه‌ی گه‌وره‌ترین پێشانگای دارتاشی
2026-02-02
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پێشوازیكرد له‌ شاندی فیدراسیۆنی جیهانی كورد
2026-02-02
دوو ڕۆژ پشوو ڕاگه‌یه‌نرا
2026-01-20
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پێشوازیكرد له‌ وه‌فدی هاوبه‌شی ڕاوێژكاری بۆردی وزه‌ نوێكانی كۆماری چین
2026-01-19
مەراسیمی بڵاوکردنەوەی ڕاپۆرتی ڕەوشی ئازادیی ڕۆژنامەگەریی لە هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی ٢٠٢٥
2026-01-19
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پێشوازیكرد له‌ خێزانی نمونه‌یی بواری په‌روه‌رده‌ و فێركردن و پزیشكی دكتۆر ژیرۆم له‌ سویسرا
2026-01-12
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر به‌شداریكرد له‌ دیداری داھێنه‌رانی ئاینده‌دا
2026-01-12
پارێزگاری سلێمانی جه‌خت له‌سه‌ر خزمه‌تكردنی هاووڵاتیان ده‌كاته‌وه‌
2026-01-12
سلێمانی. كردنه‌وه‌ی پێشانگای هونه‌ری(ئه‌نفال،هێڵه‌كانی من یاده‌وه‌ریه‌كی زیندووه‌)
2026-01-12
ناساندن و بڵاوکردنەوەی کتێبی پڕ جەوهەری مەسیحییەکانی شاری سلێمانی
2026-01-12
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر به‌شداریكرد له‌ ڕۆژی قوربانیه‌ هاوبه‌شه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و عێراق و كۆماری ئیسلامی ئێران
2026-01-06
پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد له‌ كونسوڵی گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان
2026-01-06
بڵاوکردنەوەی کتێبی چیرۆکی وێنەیی مناڵان (زارا لە ناو قوتووەکەیدا)
2026-01-05