بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

بەشێكی تایبەت بە منداڵان لەشاری سلێمانی دەكرێتەوە


وا بڕیارە لە ئایندەدا بەشی چاودێری ورد لە نەخۆشخانەی منداڵانی شاری سلێمانی بەشێوازێكی نوێ و سەردەمیانە نۆژەنبكرێتەوە.

بەپێی وتەی د.میران محەمەد بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی، كارەكە لەلایەن ڕێكخراوی (Giz/Qudra) ی ئەڵمانییەوە بەشێوەی كاری خێرخوازی جێبەجێ دەكرێت و  بڕی زیاتر لە 6 دەفتەر دۆلاری لەلایەن ڕێكخراوەكەوە بۆتەرخان دەكرێت.

د.میران محەمەد وتی: سوپاسی هەر ڕێكخراو و كەسێك دەكەین كە دەستی هاوكاری بگەیەنێتە كەرتی تەندروستی لە شارەكەماندا، لە ئێستادا بەشی چاودێری ورد لە نەخۆشخانەی منداڵان لە ئاستی پێویستیدا نی یەو بەجێبەجێ كردنی ئەم پرۆژەیەش دەبینە خاوەنی بەشێكی چاودێری وردی پێشكەوتوو بۆ  منداڵان كە نزیكەی 26 تەخت لە خۆ دەگرێت و خزمەتێكی بەرچاو بە شارەكەمان دەگەیەنێت. 

لە لێدوانێكدا بۆ سایتی تەندروستی سلێمانی هاوڕێ‌ ئەحمەد ڕەووف ڕاوێژكاری ڕێكخراوی ناوبراو ڕایگەیاند: جێ‌ بەجێ‌ كردنی ئەم پڕۆژەیە لەسەر پڕۆگرامی قودرەیە و ساڵانە ڕێكخراوەكەمان بڕی 200 هەزار یۆرۆ تەرخان دەكات بۆ هەر پارێزگایەك بۆ ئەنجامدانی ئەم جۆرە كارانە.

ئەو ڕاوێژكارە ووتیشی: ماوەی تەواو بوونی پڕۆژەكە 4 مانگەو دوای بەجێ‌ گەیاندنی ئەركە یاساییەكان بڕیارە لە ئایندەیەكی زۆر نزیكدا دەست بەجێبەجێكردنی دەكرێت.

هه‌واڵی زیاتر

هه‌واڵه‌كان

د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پێشوازیكرد له‌ سه‌رۆكی ده‌زگای به‌یتی حیكمه‌ی وڵاتی چین
2026-02-02
سلێمانی. كردنه‌وه‌ی گه‌وره‌ترین پێشانگای دارتاشی
2026-02-02
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پێشوازیكرد له‌ شاندی فیدراسیۆنی جیهانی كورد
2026-02-02
دوو ڕۆژ پشوو ڕاگه‌یه‌نرا
2026-01-20
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پێشوازیكرد له‌ وه‌فدی هاوبه‌شی ڕاوێژكاری بۆردی وزه‌ نوێكانی كۆماری چین
2026-01-19
مەراسیمی بڵاوکردنەوەی ڕاپۆرتی ڕەوشی ئازادیی ڕۆژنامەگەریی لە هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی ٢٠٢٥
2026-01-19
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پێشوازیكرد له‌ خێزانی نمونه‌یی بواری په‌روه‌رده‌ و فێركردن و پزیشكی دكتۆر ژیرۆم له‌ سویسرا
2026-01-12
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر به‌شداریكرد له‌ دیداری داھێنه‌رانی ئاینده‌دا
2026-01-12
پارێزگاری سلێمانی جه‌خت له‌سه‌ر خزمه‌تكردنی هاووڵاتیان ده‌كاته‌وه‌
2026-01-12
سلێمانی. كردنه‌وه‌ی پێشانگای هونه‌ری(ئه‌نفال،هێڵه‌كانی من یاده‌وه‌ریه‌كی زیندووه‌)
2026-01-12
ناساندن و بڵاوکردنەوەی کتێبی پڕ جەوهەری مەسیحییەکانی شاری سلێمانی
2026-01-12
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر به‌شداریكرد له‌ ڕۆژی قوربانیه‌ هاوبه‌شه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و عێراق و كۆماری ئیسلامی ئێران
2026-01-06
پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد له‌ كونسوڵی گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان
2026-01-06
بڵاوکردنەوەی کتێبی چیرۆکی وێنەیی مناڵان (زارا لە ناو قوتووەکەیدا)
2026-01-05