بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

گوژمەیەك پارە بەسەر بەڵێندەراندا دابەش دەكرێت


 

دوای ئەوەی لە رۆژی 16ی نیسان پارێزگاری سلێمانی لەگەڵ نوێنەرانی پارێزگای هەڵەبجەو ئیدارەی ڕاپەڕین و گەرمیان و یەكێتی بەڵێندەرانی كوردستان كۆبوونەوە بەمەبەستی دانانی میكانیزمێك بۆ ئەو بڕە پارەیەی كە لە چوارچێوەی بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاكان تەرخان كراوە بەگوژمەی 4ملیارو 800 ملیۆن دینار و  بۆ بەڵێندەرانی سنورەكە خەرج دەكرێت.

ئەمڕۆ 23 نیسانی 2017 لە كۆبوونەوەیەكدا بە ئامادەبوونی سەردار قادر ل. پارێزگاری سلێمانی  بڕیارێك لەبارەی شێوازی خەرج كردنی ئەو پارەیە پەسەند كرا كە ئەمە دەقەكەیەتی: 

لە ژێر ڕۆشنایی ڕێنماییەكانی وەزارەتی پلان دانان و دارایی و ئابوری هەرێم بڕیاردرا بە خەرجكردنی ئەو بڕە پارەیەی كە گوژمەكەی 4ملیارو 800 ملیۆن دینارە بۆ پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە ئیدارەی ڕاپەڕین و گەرمیان تەرخانكراوە بەم شێوەیە:

پارێزگای سلێمانی ڕێژەی %65.84

پارێزگای هەڵەبجە %5.05

ئیدارەی گەرمیان %12.42

ئیدارەی ڕاپەڕین %16.69

ئەم بڕە پارانە لە سەر بنەمای ڕێژەی دانیشتوان دیاریكراوە , لەم ڕێژەیەش %5 بۆ پڕۆژەی گوندە زیان لێكەوتوەكان دەبێت 

یەكێكیتر لە بنەماكانی خەرجكردنی ئەو  بڕە پارەیە بۆ بەلێندەرانی تەمویلی ساڵانی 2014 تا ساڵێ‌ 2016 دەبێت 

بەو پێیەش زۆرترین پشكی پارە لەسەرئەم بنەمایە 136 ملیۆن دینار دەبێت و كەمترین پشكی پارە تەنها 49 هەزار دینارە 

پارێزگای سلێمانی ڕای دەگەیەنێت كە سبەی بەرواری 24 نیسان ناوی سەرجەم بەڵێندەرەكان لە ماڵپەری فەرمی پارێزگای سلێمانی ( slemani.gov )ئاشكرا دەكرێ لەماوەی یەك هەفتەدا خاوەن كۆمپانیا یاخود نوێنەری یاسایی كۆمپانیاكان دەتوانن سەردانی پارێزگار بكەن لە ئەگەری بوونی هەر سەرنج و تێبینیەك 

دواتر دەست دەكرێت بە خەرجكردنی ئەو بڕە پارەیە تەنها لەماوەی یەك مانگدا بۆیە هەركەسێك لەماوەی ئەو مانگەدا شایستەی دارایی وەر نەگرێت بێبەش دەبێت تا گوژمەیەكی تر مافی وەرگرتنی ئەو بڕە پارەیەی نابێت .


هه‌واڵی زیاتر

هه‌واڵه‌كان

یادی سی و هه‌شت ساڵه‌ی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌
2026-03-17
ڕێنمای ڕووماڵكردنی میدیایی
2026-03-09
لیژنەی باڵای ئارامی پارێزگای سلێمانی کۆبۆوە
2026-03-09
پارێزگاری سلێمانی سه‌رۆكایه‌تی كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌ی باڵای كرد بۆ چاودێری و پاراستنی ژینگه‌
2026-03-03
پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد له‌ وه‌فدی باڵای توركیا
2026-03-02
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر زنجیره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجامدا
2026-03-02
جێگری پاڕێزگاری سلێمانی سەردانی كۆنترۆڵی كارەبای سلێمانی دەكات
2026-03-02
سلێمانی. یادی حه‌ڤده‌ ساڵه‌ی كۆچی دوایی كه‌سایه‌تیه‌كی عێراقی
2026-02-24
گرنگی زمانی دایک لەڕوی کارگێڕیەوە
2026-02-24
بڵاوکردنەوەی چیرۆکی وێنەیی (هیوا؛ خەونێک لە تاریکییەوە بۆ ڕوناکیی)
2026-02-23
نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌ی قه‌ندیلی سه‌ره‌تای
2026-02-23
دووه‌مین كۆنفرانسی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان به‌رێوه‌چوو
2026-02-16
پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد له‌ وه‌فدی باڵای بازرگانی شانشینی سعودیه‌
2026-02-09
حكومه‌تی خۆجێ ی سلێمانی سه‌ردانی كه‌ركوك ده‌كات
2026-02-09