بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

لەسەر برنجی پلاستیكی دڵنیایی دەدرێتە هاوڵاتیانی سنوری پارێزگای سلێمانی


دوابەدوای بڵاوبونەوەی دەنگۆی بوونی برنجی پلاستیكی لە بازارەكاندا،لەلایەن لیژنەكانی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانییەوە بەهاوكاری لەگەڵ كۆلێژی كشتوكاڵی زانكۆی سلێمانی، بەدواداچوون بۆ جۆرەكانی برنج لەشاری سلێمانی دەكرێت.

بەپێی وتەی لەشكر حەمید سەرپەرشتیاری لیژنەكانی تەندروستی سلێمانی، تایبەت بۆ سایتی تەندروستی "dohsuli"، پشكنین بۆ سەرجەم جۆرەكانی برنج لە شاری سلێمانی كراوە و دەركەوتوە كە شیاون و هیچ موادێكی پلاستیكیان تێدا نی یە.

ئەو وتی:" دوای ئەوەی لەلایەن لیژنەكەمانەوە نمونەی سەرجەم برنجەكانمان لە پارێزگای سلێمانی وەرگرت، پاشان بە سێ نوسراوی فەرمی لە بەرواری ۲/۱/۲٠۱۷  دا لەلایەن بەڕێوبەرایەتی گشتیمانەوە ئاراستەی زانكۆی سلێمانی/ كۆلێجی زانستە كشتو كاڵییەكان  بەشی زانستی خۆاراك كرا بەمەبەستی ئەنجامدانی پشكنینی زانستی".
وتیشی:" دوای ئەنجامدانی پشكنینەكانی وەك یۆد و مایكرۆسكۆبی و ئەمیلۆگرافی و گەشەی كەڕو و بەرگری برنجەكان بۆ پلەی گەرمی لەلایەن دكتۆرە پسپۆرەكانەوە، بەسوپاسەوە بە نوسراوێكی فەرمی ئاگادار كراینەوە كە سەرجەم برنجەكان شیاون و هیچ موادێكی پلاستیكی لە پێكهاتەكەیاندا نی یە". سەرپەرشتیاری لیژنەكانی تەندروستی سلێمانی جەختیشیكردەوە، وەكو لیژنەی تەندروستی و خۆراك دڵنیایی دەدەینە هاوڵاتیانی خۆمان كە بەدواداچوون بۆ هەموو خۆراكێك دەكەین كە گومانی لەسەر بێت یاخود زیان بە تەندروستی گشتی بگەیەنێت.

هه‌واڵی زیاتر

هه‌واڵه‌كان

فێستیاڵی سولی فێست لەهەواری شار لەسلێمانی دەستپێدەكات
2026-06-18
پێنج ڕۆژ پشوو ڕاگه‌یه‌نرا
2026-05-25
به‌ردی بناغه‌ی قوتابخانه‌یه‌ك دانرا
2026-05-19
د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، سەردانی ئەکادیمیای سەربازیی قەڵاچوالانی کرد
2026-05-19
مه‌راسیمی دانانی به‌ردی بناغه‌ی قوتابخانه‌ی نوێی گوندی هه‌زارمێرد
2026-05-18
كونسوڵی ئێران سه‌ردانی پارێزگای سلێمانی ده‌كات
2026-05-18
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پێشوازیكرد له‌ نوێنه‌ری ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی له‌ عێراق
2026-05-18
ڕۆژی زمانی كوردی به‌رز ڕاگیرا
2026-05-18
پەیامی پارێزگاری سلێمانی؛ بۆ کۆڕبەندی ئاشتیی و ئازادیی کۆمەڵایەتیی لە شاری ئامەد
2026-05-11
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پشتیوانی خۆی بۆ كه‌رتی وه‌رزش دووپاتكرده‌وه‌
2026-05-11
پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد له‌ پاڵێوراوانی عێراق بۆ ئاژانسی بۆشایی ئاسمان
2026-05-11
كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌ی باڵای پاراستنی ژینگه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان
2026-05-05
وه‌فدی سیاسی عێراق سه‌ردانی سلێمانی ده‌كات
2026-05-04
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پارێزگاری سلێمانی ناو بازاڕی سلێمانی به‌سه‌ركرده‌وه‌
2026-04-29