بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

لەشاری سلێمانی تاقیگەی پێشكەوتووی تایبەت بە پشكنینی ئاو و خۆراك دروست دەكرێت


وابڕیارە لە ئایندەدا لەسەر ئەركی ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی، دوو تاقیگەی پێشكەوتووی تایبەت بە پشكنینی ئاو و خۆراك لەشاری سلێمانی دروست بكرێن.

بەپێی وتەی د.میران محەمەد بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی، دروستكردنی ئەو دوو  تاقیگەیە بەشێوازێكی مۆدێرن و سەردەمیانە دەبێت و لەسەر ئەركی ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی WHO  دەروست دەكرێت.

د.میران محەمەد وتی: هەردوو تاقیگەكە لە ناو بەڕێوبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی دەبێت كه‌ یه‌كێكیان بۆ پشكنینی ئاو و ئەوەی دیكەشیان بۆ پشكنینی خۆراك دەبێت، سیستەمەكە بەجۆرێكە كە شایستەی هەرێمی كوردستان و شاری سلێمانی بێت.

وتیشی: ئەم هەنگاوەش گرنگ و پڕبایەخە بۆ خۆئامادەكرن و ڕێگریكردن لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشی كولێرا كە ساڵانە هەوڵێكی جدی بۆ دەدەین و توانیومانە ڕێگری لێ بكەین، بۆیە لەڕێی ئەم جۆرە تاقیگانەوە دەتوانرێت پشكنینەكانی ئاو و خۆراك بەشێوازێكی پێشكەوتوو ئەنجام بدەین هەروەها بەهۆیەوه‌ باشتر دەتوانین ڕێگری بكەین لە بڵاوبونەوەی نەخۆشییە گوازراوەكان.



هه‌واڵی زیاتر

هه‌واڵه‌كان

فێستیاڵی سولی فێست لەهەواری شار لەسلێمانی دەستپێدەكات
2026-06-18
پێنج ڕۆژ پشوو ڕاگه‌یه‌نرا
2026-05-25
به‌ردی بناغه‌ی قوتابخانه‌یه‌ك دانرا
2026-05-19
د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، سەردانی ئەکادیمیای سەربازیی قەڵاچوالانی کرد
2026-05-19
مه‌راسیمی دانانی به‌ردی بناغه‌ی قوتابخانه‌ی نوێی گوندی هه‌زارمێرد
2026-05-18
كونسوڵی ئێران سه‌ردانی پارێزگای سلێمانی ده‌كات
2026-05-18
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پێشوازیكرد له‌ نوێنه‌ری ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی له‌ عێراق
2026-05-18
ڕۆژی زمانی كوردی به‌رز ڕاگیرا
2026-05-18
پەیامی پارێزگاری سلێمانی؛ بۆ کۆڕبەندی ئاشتیی و ئازادیی کۆمەڵایەتیی لە شاری ئامەد
2026-05-11
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پشتیوانی خۆی بۆ كه‌رتی وه‌رزش دووپاتكرده‌وه‌
2026-05-11
پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد له‌ پاڵێوراوانی عێراق بۆ ئاژانسی بۆشایی ئاسمان
2026-05-11
كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌ی باڵای پاراستنی ژینگه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان
2026-05-05
وه‌فدی سیاسی عێراق سه‌ردانی سلێمانی ده‌كات
2026-05-04
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پارێزگاری سلێمانی ناو بازاڕی سلێمانی به‌سه‌ركرده‌وه‌
2026-04-29