بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

بڕی 4ملیارو 800 ملیۆن دینار بۆ سلێمانی تەرخان دەكرێت


 

 

لە میانی بەشداریكردنی لەمەراسیمی  بەخشینی خەڵاتی ڕێزلێنان  بەبەشێك پزیشكی خۆبەخشی شاری سلێمانی سەردار قاردر لەبری پارێزگاری سلێمانی ڕایگەیاند حكومەت لەو 12 ملیار دینارەی  مانگانە بۆ پەرەپێدانی پارێزگاكان تەرخانیكردوە بڕی 4 ملیارو 800 ملیۆن دیناری بەر سلێمانی دەكەوێت پڕۆژ تەواو نەكراوەكانی پێ تەواو دەكەن.

 

بەبەشداری سەردار قادر پارێزگاری سلێمانی و د.ڕێكەوت حەمەڕەشید وەزیری تەندروستی و بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی و بەڕێوبەری گشتی چاودێری وگەشەپێدانی كۆمەڵایەتی سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی و ژمارەیەك لە ئەندامانی پەرلەمانی كوردستان و ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی خەڵاتی ڕێزلێنان بەخشرا بە گروپێك لە پزیشكانی خۆبەخش لە هۆبەی تەندروستی بەڕێوەبەرایەتی چاودێری كۆمەڵایەتی.

 

لە سەرەتای مەراسیمەكەو لە وتەیەكدا سەردار قادر لە بری پارێزگاری سلێمانی وێڕای دەستخۆشی لەو پزیشكانە سوپاسی لایەنە پەیوەندیدارەكان و تەندروستی و كاروباری كۆمەڵایەتیكرد كە وێڕای بوونی قەیرانی دارایی بەڵام تاڕادەیەك توانراوە ئیدارەی دۆخەكە بكرێت و خزمەتگوزارییەكان كەم تازۆر پێشكەش بە هاووڵاتیان بكرێت .

 

راشیگەیاند: تۆڕی چاودێری كۆمەڵایەتیش یەكێكە لەو خزمەتگوزاریانە كەتوانراوە جێگەی بێسەرپەرشتان و بێ‌ نەوایان و بەساڵاچوان بكات 

 

لە درێژەی وتەكانیدا سەردار قادر ئاماژەی بۆ ئەوەكرد حكومەتی هەرێم  لەڕێی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانەوە بەڵێنی داوە لە چوارچێوەی بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاكاندا بودجە بۆ بەشێك لە پرۆِژە تەواو نەكراوەكان دابین بكرێت كە كۆی گشتی بودجەكە مانگانە 12 ملیار دینارەو 4ملیارو 800 ملیۆنی بەر پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی ڕاپەڕین و گەرمیان و پارێزگای هەڵەبجە دەكەوێت.

 

روونیشی كردەوە كە بەپێی میكانیزمێك ئەو بڕە پارەیە دابەش دەكرێت بەسەر بەڵێندەرەكاندا تا بتوانن پرۆِژ تەواو نەكراوەكان تەواو بكەن 

هاوكات ئاماژەی بەوەدا كە بڕی دوو ملیار دیناریتر تەرخانكراوە بۆ تەواوكردنی پردی كۆبانی پردی دەباشان و شەستی خوارەوە.

 

لە بەشێكی تری وتەكانیدا سەردا قادر باسی لە هەڵمەتی ڕێكخستنەوەی بازاڕ كردو داوای لەسەرجەم حزب و لەیەنە سیاسیەكانكرد كە هاوكارو هەماهەنگیان بن، چونكە بڕۆژەكە بەبەشداری سەرجەم لایەنە بەشدارەكانی حكومەتی خۆجێی ئەنجام دەدرێت بۆ سودی گشتیە و ئامانج لێی گەڕاندنەوەی سیمای شارستانیە بۆ شاری سلێمانی دژی هیچ كەس و لایەنێك نییە بۆ نانبڕین و دژی قوتی هاووڵاتیان نییە و لەداهاتوویەكی نزیكشدا شوێنی گونجاو بۆ عارەبانەو دەستگێڕەكان دابین دەكەین.


هه‌واڵی زیاتر

هه‌واڵه‌كان

پارێزگاری سلێمانی، بەشداریکرد لە مەراسیمی نۆیەمین خولی فێرخوازە دەرچووەکانی پەیمانگای تەکنیکیی کوردستاندا
2025-12-09
پارێزگاری سلێمانی ،پێشوازیكرد له‌ هاوسه‌رۆكی شاره‌وانیه‌كانی باكوری كوردستان
2025-12-09
پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد له‌ ڕاوێژكارانی هێزی سه‌ربازی ئه‌ڵمانیا
2025-12-09
پارێزگاری سلێمانی ،به‌شداریكرد له‌ دیداری ڕاگه‌یاندنی كۆمه‌ڵه‌ی شورای مه‌زن
2025-12-09
سلێمانی، 16 ڕۆژی چالاكی دژی توندوتیژیی له‌سه‌ر بنه‌مای كۆمه‌ڵایه‌تی به‌ڕێوه‌چوو
2025-12-09
سلێمانی ، كردنه‌وه‌ی ناوه‌ندی ڕۆشنبیری هه‌ردیدا
2025-12-09
د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پێشوازیکرد لەتیمی پارێزگای سلێمانی بەشدار لەشاندی هەرێمی کوردستان بۆ وڵاتی سوید
2025-12-04
پارێزگاری سلێمانی  لەپێشانگای نێودەوڵەتیی سلێمانیدا بەشداریکرد لە کردنەوەی پێشانگای (لەعیراق دروستکراوە)
2025-12-04
 د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پێشوازیکرد لەبەڕێز کریستۆفەر بۆوم باڵیۆزی کەنەدا لەعێراق
2025-12-04
د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پێشوازیکرد لە سەرکەوت زەکی ئەندامی مەکتەبی سیاسی (ی.ن.ک)
2025-12-04
پارێزگاری سلێمانی پێشوازیکرد لەبەڕێوەبەری پەروەردەی ڕۆژهەڵات
2025-12-04
د.هەڤاڵ ئەبوبەکر سەردانی چەند ناوەندو وێستگەیەکی دەنگدانی تایبەتی لەسنووری پارێزگای سلێمانی کرد
2025-11-10
پارێزگاری سلێمانی پێشوازیکرد لە دارەوان حاجی حامید نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لەوڵاتی ئیسپانیا
2025-11-10
د.هەڤاڵ ئەبوبەکر بەشداریکرد لە دیداری SULI'S MED EXPO
2025-11-10