بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

پارێزگاری سلێمانی: مانگانە 4 ملیار دینار بۆ پرۆژەكانی پەرەپێدان تەرخان دەكرێت


ئەمرۆ 16ی 3ی 2017، بە ئامادەبوونی پارێزگاری سلێمانی لە هۆڵی ئەنجومەنی پارێزگا لەلایەن ناوەندی هزی یاساییەوە مەراسیمێكی بەخشینی خەڵات و بروانامە بۆ ژمارەیەك لە پارێزەرانی سلێمانی بەرێوەچوو،.

 

لە مەراسیمەكەدا سەردار قادر ل. پارێزگاری سلێمانی وتەیەكی پێشكەش كردوو تیدا تیشكی خستەسەر قەیران و كێشەكانی پارێزگای سلێمانی و هەوڵەكان بۆ  رووبەروونەوەیان.

 

لەسەرەتای وتەكەیدا پارێزگاری سلێمانی  دروود و سڵاوی نارد بۆ گیانی قوربانیانی كیمیابارانی شاری هەڵەبجەی شەهید و نیگەرانی خۆی دەربڕی كە ساڵ بەساڵ برینەكانی ئەو شارە قوڵ دەبێتەوەو نەتوانراوە  بەپێی قوڵی زامەكانی ئەو شارە خزمەت بكرێت.

 

پاشان پارێزگاری سلێمانی لەبارەی بارودۆخی ئیدارەی پارێزگای سلێمانی دوواو  رایگەیاند: ئیدارەی پارێزگای سلێمانی ئیدارەیەكی بنكە فراوانەو وەك سەرجەم دامەزراوەكانی حكومەتی هەرێم رووبەرووی چەندین قەیران بوینەتەوە.

پارێزگار ئاشكرای كرد، ساڵی رابردوو تەنیا 9 ملیار دینار بۆ پرۆژەكان و بواری  پەرەپێدان بۆ سلێمانی تەرخانكرابوو، بۆ ئەمساڵیش بریارە مانگانە 4 ملیار دینار تەرخان بكرێت.

 

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد كەلەناو شاری سلێمانی دەست دەكرێتەوە بەكاركردن لەچەند پرۆژەیەكی خزمەتگوزاری  و رێگەوبان.

وتیشی: بریاری رێكخستنەوەی ناو شارمان داوەو  دەرگای سكاڵاشمان بۆ هەموو كەس كراوەیە..

 

 پارێزگاری سلێمانی پیرۆزبایی و دەستخۆشی ناوەندی هزری یاسایی كرد بۆ كردنەوەی ئەو خولە بۆ پارێزەرانی سلێمانی وتیشی: هیوادارم  پەرلەمانی كوردستان كارا بێتەوە بۆ ئەوەی شكۆی یاسا بگەرێتەوە شوێنی خۆی .

 

لەمەراسیمەكەدا خەڵات و رێزلێنان بەخشرا بەشێك لەو 200 پارێزەرەی بەشداریان كردبوو لە خولی ناوەندی هزری یاسای كوردستان كە خولەكە تایبەت بوو بە یاسای باری كەسێتی و یەكەمجارە ئەو ناوەندە خولێكی لەو جۆرە لە سلێمانی بكاتەوە.


هه‌واڵی زیاتر

هه‌واڵه‌كان

فێستیاڵی سولی فێست لەهەواری شار لەسلێمانی دەستپێدەكات
2026-06-18
پێنج ڕۆژ پشوو ڕاگه‌یه‌نرا
2026-05-25
به‌ردی بناغه‌ی قوتابخانه‌یه‌ك دانرا
2026-05-19
د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، سەردانی ئەکادیمیای سەربازیی قەڵاچوالانی کرد
2026-05-19
مه‌راسیمی دانانی به‌ردی بناغه‌ی قوتابخانه‌ی نوێی گوندی هه‌زارمێرد
2026-05-18
كونسوڵی ئێران سه‌ردانی پارێزگای سلێمانی ده‌كات
2026-05-18
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پێشوازیكرد له‌ نوێنه‌ری ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی له‌ عێراق
2026-05-18
ڕۆژی زمانی كوردی به‌رز ڕاگیرا
2026-05-18
پەیامی پارێزگاری سلێمانی؛ بۆ کۆڕبەندی ئاشتیی و ئازادیی کۆمەڵایەتیی لە شاری ئامەد
2026-05-11
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پشتیوانی خۆی بۆ كه‌رتی وه‌رزش دووپاتكرده‌وه‌
2026-05-11
پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد له‌ پاڵێوراوانی عێراق بۆ ئاژانسی بۆشایی ئاسمان
2026-05-11
كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌ی باڵای پاراستنی ژینگه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان
2026-05-05
وه‌فدی سیاسی عێراق سه‌ردانی سلێمانی ده‌كات
2026-05-04
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پارێزگاری سلێمانی ناو بازاڕی سلێمانی به‌سه‌ركرده‌وه‌
2026-04-29