بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

پارێزگارو بەڕێوەبەرە گشتیەكان كۆبوونەوە



لە كۆبوونەوەیەكەیدا لەگەڵ بەڕێوەبەرە گشتیەكانی سنوری پارێزگای سلێمانی سەردار قادر لە بری پارێزگاری سلێمانی ڕایگەیاند كە پێویستە حكومەت پشت لە فەرمانبەرانی نەكات و لە دۆخی بەڕێوەبەرایەتی و فەرمانگەكانی تێ بگات.

ئەمڕۆ 6ی شوباتی 2017 سەردار قادر ل.پارێزگاری سلێمانی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتییە گشتیەكانی سنوری پارێزگای سلێمانی  كۆبووە.

لە كۆبوونەوەكەدا بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتییە گشتیەكان باسیان لە كێشەو گرفتەكانیان كردو ئاماژەیان بەوەدا كە قەیرانی دارایی كاریگەری نەرێنی لەسەر شاری سلێمانی و ژیانی هاووڵاتیان دروستكردوەو نیگەرانیشیان دەربڕی لەو فەرق و جیاوازیانەی كە لە نێوان پارێزگاكانی هەرێمی كوردستاندا دەكرێت.

 نیگەرانیش بوون كە لەڕووی كارگێڕیشەوە زۆربەی دەسەڵاتەكانیان لێ سەندراوەتەوە كە ئەمەش كاریگەری خراپی كردوەتە سەر كارەكانیان.

سەردار قادر ، وێڕای پشتگیری لە بەڕێوەبەرەكان،  ئاماژەی بەوەدا دۆخی كوردستان دۆخێكی ئاڵۆزەو دەبێت بەرگەی بگرین، ئەمەش بەو واتایە نایەت كە هەموو ناعەدالەتیەك قبوڵ بكەین، بەڵكو دەبێت حكومەتی هەرێم، حكومەتی  سەرجەم خەڵكی كوردستان بێت و فەرق و جیاوازی نەكات لە كارەكانیدا و بەزوترین كات بەدەم داخوازی هاوڵاتیانەوە بێت. 

وتیشی: هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان خراپترین ڕۆژكانی ژیانیان بەدەست نەبوونی ئاو كارەباو سوتەمەنی و  نەبوونی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەكان بەڕێدەكەن و ئەم دۆخەش پێویستی بە چارەسەری بە پەلە و كاركردنی هەمەلایەنەی هەموو لایەك هەیە.


هه‌واڵی زیاتر

هه‌واڵه‌كان

فێستیاڵی سولی فێست لەهەواری شار لەسلێمانی دەستپێدەكات
2026-06-18
پێنج ڕۆژ پشوو ڕاگه‌یه‌نرا
2026-05-25
به‌ردی بناغه‌ی قوتابخانه‌یه‌ك دانرا
2026-05-19
د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، سەردانی ئەکادیمیای سەربازیی قەڵاچوالانی کرد
2026-05-19
مه‌راسیمی دانانی به‌ردی بناغه‌ی قوتابخانه‌ی نوێی گوندی هه‌زارمێرد
2026-05-18
كونسوڵی ئێران سه‌ردانی پارێزگای سلێمانی ده‌كات
2026-05-18
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پێشوازیكرد له‌ نوێنه‌ری ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی له‌ عێراق
2026-05-18
ڕۆژی زمانی كوردی به‌رز ڕاگیرا
2026-05-18
پەیامی پارێزگاری سلێمانی؛ بۆ کۆڕبەندی ئاشتیی و ئازادیی کۆمەڵایەتیی لە شاری ئامەد
2026-05-11
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پشتیوانی خۆی بۆ كه‌رتی وه‌رزش دووپاتكرده‌وه‌
2026-05-11
پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد له‌ پاڵێوراوانی عێراق بۆ ئاژانسی بۆشایی ئاسمان
2026-05-11
كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌ی باڵای پاراستنی ژینگه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان
2026-05-05
وه‌فدی سیاسی عێراق سه‌ردانی سلێمانی ده‌كات
2026-05-04
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پارێزگاری سلێمانی ناو بازاڕی سلێمانی به‌سه‌ركرده‌وه‌
2026-04-29