بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

هونەرمەندان خۆیان بۆ نەورۆز ئامادە دەكەن


 

 

هونەرمەندانی سلێمانی دەیانەوێت مەراسیمی جەژنی نەورۆزی ئەمساڵ بە گوڕوتینێكی نوێوە بەرێوەبەرن و بۆ ئەو مەبەستەش لەخۆ ئامادەكردندان و پارێزگاری سلێمانیش دووپاتی دەكاتەوە كە هاوكار و پشتیوانیان دەبێت.

 

ئەمرۆ 26ی كانوونی دووەمی  2017 ، سەردار قادر ل. پارێزگاری سلێمانی  لەگەڵ كۆمەڵێك لە هونەرمەندانی سلێمانی كۆبووەوە كە لە بەڕێوەبەرایەتی كەلەپوری كورد و كۆمەڵەی كەلەپوری فۆلكلۆری كورد وكومەڵەی هونەری میلی كورد و ڕێكخراوی بوژانەوەی كەلەپور و مۆزەخانەی كەلەپوری كورد هاتبوون.

 

لە كۆبوونەوەكەدا تاوتوێی ئامادەكاری و بەرنامەكانی ڤیستیڤاڵی  نەورۆزی ئەمساڵی سلێمانی كرا.

هونەرمەندان ئاماژەیان بۆ ئەوە كرد لە ئێستاوە لە خۆ ئامادەكردندان بۆ ئەوەی ڤیسیتیڤاڵی ئەمساڵی نەورۆزی سلێمانی بە گوڕو تینێكی جیاواز لە ساڵانی رابردوو ئەنجام بدەن و بەو هۆیەشەوە سەرنجی ژمارەیەكی زۆرتر گەشتیار بۆ سلێمانی رابكێشن و لەم كاتی قەیرانی داراییەدا ببنە پاڵپشت بۆ جوڵانەوەی بازارەكان.

 

لەلای خۆشیەوە سەردار قادر ل.پارێزگاری سلێمانی دەستخۆشی لە هونەرمەندان كردو هەموو پاڵپشتییەكی خۆی بۆ دووپات كردنەوە. راشیگەیاند لایەنە پەیوەندیدارەكانی حكومەت بەتایبەت بەرێوەبەرایەتی گەشتوگوزار و رۆشنبیری هەماهەنگ و هاوكاریان دەبێت.


هه‌واڵی زیاتر

هه‌واڵه‌كان

فێستیاڵی سولی فێست لەهەواری شار لەسلێمانی دەستپێدەكات
2026-06-18
پێنج ڕۆژ پشوو ڕاگه‌یه‌نرا
2026-05-25
به‌ردی بناغه‌ی قوتابخانه‌یه‌ك دانرا
2026-05-19
د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، سەردانی ئەکادیمیای سەربازیی قەڵاچوالانی کرد
2026-05-19
مه‌راسیمی دانانی به‌ردی بناغه‌ی قوتابخانه‌ی نوێی گوندی هه‌زارمێرد
2026-05-18
كونسوڵی ئێران سه‌ردانی پارێزگای سلێمانی ده‌كات
2026-05-18
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پێشوازیكرد له‌ نوێنه‌ری ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی له‌ عێراق
2026-05-18
ڕۆژی زمانی كوردی به‌رز ڕاگیرا
2026-05-18
پەیامی پارێزگاری سلێمانی؛ بۆ کۆڕبەندی ئاشتیی و ئازادیی کۆمەڵایەتیی لە شاری ئامەد
2026-05-11
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پشتیوانی خۆی بۆ كه‌رتی وه‌رزش دووپاتكرده‌وه‌
2026-05-11
پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد له‌ پاڵێوراوانی عێراق بۆ ئاژانسی بۆشایی ئاسمان
2026-05-11
كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌ی باڵای پاراستنی ژینگه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان
2026-05-05
وه‌فدی سیاسی عێراق سه‌ردانی سلێمانی ده‌كات
2026-05-04
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پارێزگاری سلێمانی ناو بازاڕی سلێمانی به‌سه‌ركرده‌وه‌
2026-04-29