بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

بڕیاردرا پێداچونەوە بە بڕی كارەبای پارێزگاكان بكرێت


بریكاری وەزیری كارەبا ئامادەیی نیشاندا بۆ پێداچونەوەی پشكی كارەبای پارێزگاكان بە پێی ڕێژەی بەشدار بوانی هەر پارێزگایەك هاوكات پشتیوانی خۆی بۆ هەنگاوەكانی پارێزگای سلێمانی لەبواری كارەبادا دەربڕیو بەڵێنی دا دەسەڵاتی زیاتر بدات بە پارێزگار كە بتوانن ئەو بڕەپارەیەی وەك هاوكاری دابین كراوە بۆ سێكتەری كارەبای مامەڵەی پێوە بكەن

لەمیانی سەردانی بریكاری وەزارەتی كارەبا(هۆگر شاڵی) بۆ پارێزگای سلێمانی  تیشك خرایە سەر كێشەو گرفتەكانی كەرتی كارەبا لەپارێزگای سلێمانی‌و دەوروبەری لای خۆیەوە (سەردار قادر) لەبری پارێزگاری سلێمانی ئاماژەی بەوەدا  كەم بونەوەی كاتژمێرەكانی كارەباو تێك چونی تۆڕەكانی دابەشكردنی كارەبا گرفتی بۆ هاوڵاتیان دروستكردوە پێویستە حكومەت و وەزارەتی كارەبا بەدەم داخوازی هاوڵاتیانەوە بێن لەئێستادا بەهۆی قەیرانی داراییەوە ناتوانین وەك پێویست محەویلەو پێداویستیەكانیتری تۆڕەكانی كارەبا دابین بكەین داواشی لە بریكاری وەزیری كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان كرد كە دەسەڵاتی زیاتریان پێبدات لە مامەڵەكردن بەو بڕە پارەیەی كە بۆ كەرتی كارەبا لەسەرجەم پارێزگاكاندا دابینكراوە كەبڕەكەی یەك ملیار دینارە.

هاوكات سەردار قاردر لەبری پارێزگاری سلێمانی ئاماژەی بەهەوڵەكانی تیمەكانی كارەباكرد كە پێشمەرگە ئاسا شەوڕۆژ لەخزمەت چاكردنەوەی تۆڕەكانی كارەباو بەهاناوەچونی هاوڵاتیانن بۆیە داوای لەبریكاری وەزارەتی كارەبا كرد كە هەوڵەكانیان بخەنەگەڕ تا بڕەپارەیەك وەك هاندان بۆ كارمەندانی كارەبا دابین بكەن.

لای خۆیەوە (هۆگر شاڵی) ئاماژەی بەوەدا كە هەفتەی داهاتو لیژەیەكی باڵای پسپۆڕ بۆ پێداچونەوەی بڕەكارەبای پارێزگاكان بەبەشداری بەرپرسانی كارەبای سلێمانی كۆدەبنەوە بەمەبەستی ڕێكخستەوەی بڕەكارەبای پارێزگاكان بەپێی ژمارەی بەشداربوان هاوكات پشتیوانی خۆی بۆهەوڵەكانی پارێزگاری سلێمانی و بەرپرسانی كارەبای سلێمانی دەربڕی بەڵێنی دا داواكاریەكان بگەیەنێتە ئەنجومەنی وەزیران بەمەبەستی دۆزینەوەی ڕێگە چارەی پێویست بۆگرفتەكانی كەرتی كارەبا.


هه‌واڵی زیاتر

هه‌واڵه‌كان

فێستیاڵی سولی فێست لەهەواری شار لەسلێمانی دەستپێدەكات
2026-06-18
پێنج ڕۆژ پشوو ڕاگه‌یه‌نرا
2026-05-25
به‌ردی بناغه‌ی قوتابخانه‌یه‌ك دانرا
2026-05-19
د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، سەردانی ئەکادیمیای سەربازیی قەڵاچوالانی کرد
2026-05-19
مه‌راسیمی دانانی به‌ردی بناغه‌ی قوتابخانه‌ی نوێی گوندی هه‌زارمێرد
2026-05-18
كونسوڵی ئێران سه‌ردانی پارێزگای سلێمانی ده‌كات
2026-05-18
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پێشوازیكرد له‌ نوێنه‌ری ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی له‌ عێراق
2026-05-18
ڕۆژی زمانی كوردی به‌رز ڕاگیرا
2026-05-18
پەیامی پارێزگاری سلێمانی؛ بۆ کۆڕبەندی ئاشتیی و ئازادیی کۆمەڵایەتیی لە شاری ئامەد
2026-05-11
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پشتیوانی خۆی بۆ كه‌رتی وه‌رزش دووپاتكرده‌وه‌
2026-05-11
پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد له‌ پاڵێوراوانی عێراق بۆ ئاژانسی بۆشایی ئاسمان
2026-05-11
كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌ی باڵای پاراستنی ژینگه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان
2026-05-05
وه‌فدی سیاسی عێراق سه‌ردانی سلێمانی ده‌كات
2026-05-04
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پارێزگاری سلێمانی ناو بازاڕی سلێمانی به‌سه‌ركرده‌وه‌
2026-04-29