بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

یەكێتی ئەوروپا پێشبڕكێی داهێنانی وزەی نوێبووەوە بۆ خوێندكارانی هەرێم ساز دەكات


 

 

یەكێتی ئەوروپا و بەرنامەی گەشەپێدانی ناوچە خۆجێییەكان پێشبركێیەك بۆ خوێندكاران و دەرچوانی زانكۆكانی هەرێمی كوردستان ساز دەكات و براوەی پێشبڕكێكە پاداشتێكی بەرچاوی پێشەكەش دەكرێت.

 

یەكێتی ئەوروپا و بەرنامەی گەشەپێدانی ناوچە خۆجێییەكان  بانگێشتی فێرخوازان و دەرچوانی  2014هەتا2016ی  زانكۆكانی هەرێم دەكات كە لەرێگەی پێشكەش كردنی  پرۆژەی نوێ‌ لە بواری كەمتر بەكارهێنان و كەمكردنەوەی دەرچوونی گازی دووەم ئۆكسیدی كاربۆن و گازی گەرمی قەتیسبوو بەشداری پێشبڕكێكی داهێنانی وزەی نوێبووەوە  بكەن

بەپێی روونكردنەوەی  پێشبڕكێكە  خوازیاران دەتوانن لە چوار بواردا پرۆژە پێشكەش بكەن ئەوانیش بریتین لە:

1.پارێزگاری سەرچاوەی وزە.

2.گواستنەوە لە ناو شاردا

3.سەرچاوەكانی وزەی نوێبووەوە

4.تەكنۆلۆژیای زیرەك.

پرۆژە پێشكەشكراوەكان لەلایەن لیژنەیەكی شارەزای بواری وزەی نوێ‌ بووەوە  هەڵدەسەنگێندرێن و نمرەیان پێ دەدرێت.

پرۆژەی براوە  پاداشت دەكرێت و پێشكەشی  كەرتی گشتی و تایبەتی و بەخشەری نێودەوڵەتی دەكرێت.

ئەنجامەكان لە مانگی تەموزی ئەمساڵدا رادەگەیەنرێت .

خوازیاران دەتوانین پرۆژەكانیان بنێرن بۆ ئەم ئیمەیڵەی خوارەوە:

sustainable.energy.action.plan@gmail.com

 

بۆ زانیاری زیاتر دەتوانین سەردانی پەیجی پرۆژەكە بكەن بە ئەم ناونیشانە:

https://www.facebook.com/SustainableEnergyactionPlan/


هه‌واڵی زیاتر

هه‌واڵه‌كان

فێستیاڵی سولی فێست لەهەواری شار لەسلێمانی دەستپێدەكات
2026-06-18
پێنج ڕۆژ پشوو ڕاگه‌یه‌نرا
2026-05-25
به‌ردی بناغه‌ی قوتابخانه‌یه‌ك دانرا
2026-05-19
د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، سەردانی ئەکادیمیای سەربازیی قەڵاچوالانی کرد
2026-05-19
مه‌راسیمی دانانی به‌ردی بناغه‌ی قوتابخانه‌ی نوێی گوندی هه‌زارمێرد
2026-05-18
كونسوڵی ئێران سه‌ردانی پارێزگای سلێمانی ده‌كات
2026-05-18
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پێشوازیكرد له‌ نوێنه‌ری ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی له‌ عێراق
2026-05-18
ڕۆژی زمانی كوردی به‌رز ڕاگیرا
2026-05-18
پەیامی پارێزگاری سلێمانی؛ بۆ کۆڕبەندی ئاشتیی و ئازادیی کۆمەڵایەتیی لە شاری ئامەد
2026-05-11
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پشتیوانی خۆی بۆ كه‌رتی وه‌رزش دووپاتكرده‌وه‌
2026-05-11
پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد له‌ پاڵێوراوانی عێراق بۆ ئاژانسی بۆشایی ئاسمان
2026-05-11
كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌ی باڵای پاراستنی ژینگه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان
2026-05-05
وه‌فدی سیاسی عێراق سه‌ردانی سلێمانی ده‌كات
2026-05-04
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پارێزگاری سلێمانی ناو بازاڕی سلێمانی به‌سه‌ركرده‌وه‌
2026-04-29