بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پێشوازیكرد له‌ نوێنه‌رانی پارێزگاری سلێمانی و كوردستان بۆ حه‌ڤده‌هه‌مین ڤیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی به‌درخان


د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، لە دیوانی پارێزگادا، پێشوازیکرد لە بەڕێزان وەفدی پارێزگای سلێمانی و کوردستان بۆ حەڤدەیەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی بەدرخان لە شاری کەتەنزارۆی ئیتاڵیا تایبەت بە ڕەوانشاد ژەنەراڵ شەریف پاشای خەندان پێشەنگی دیبلۆماسیی کورد، بەڕێزان (مامۆستا حەسەن یاسین، پ.د.هێرش ڕەسوڵ موراد، پ.د.ئیبراهیم سەعید زمناکۆ و هونەرمەند زاهیر سدیق)، کە بەمەبەستی پێشکەشکردنی سوپاسنامە و بڕوانامەی فێستیڤاڵەکە بە پارێزگاری سلێمانی وەک پشتیوانێکی سەرەکیی فێستیڤاڵەکە، سەردانی پارێزگاری سلێمانییان کردبوو.

لە دیدارەکەدا، پەیامی بەڕێزان سەرپەرشتیارانی فێستیڤاڵەکە (دکتۆر جاسم تۆفیق خۆشناو مامۆستای زانکۆ لە ئیتاڵیا، حەمید ئەبوبەکر بەدرخان بەرپرسی ئەکادیمیای بەدرخان بۆ توێژینەوەی ڕۆژنامەوانیی و کلتور و، فەیسەڵ خۆشناو سەرۆکی ڕێکخراوی دیاکۆ) و ئامادەبووان و بەڕێزان پارێزگاری شاری کەتەنزارۆ پرۆفیسۆر نیکۆڵا فیۆریتا و پێشنیازەکانی فێستیڤاڵەکەیان گەیاندە پارێزگاری سلێمانی، کە بەسوپاسەوە پارێزگاری کەتەنزارۆ لەسەر پێشنیازی بەڕێزان پ.د.هێرش ڕەسوڵ و دکتۆر جاسم خۆشناو، ئامادەیی هاوتایی و دەستەخوشکی بۆ پارێزگاری سلێمانی دەربڕیوەو، بەسوپاسەوە لەڕێی پێشکەشکردن و خستنەڕووی دۆکۆمێنتە فەرمییە مێژووییە یاساییەکانەوە ئەوەی سەلماندووە، کە ڕەوانشاد ژەنەراڵ شەریف پاشای خەندان لە شارەکەی ئەوەنداو لەم جێگایەی ئێستایدا بەخاکسپێردراوە لە (٢٢/ ١٢/ ١٩٥١)دا

بەڕێز پ.د.ئیبراهیم سەعید زمناکۆ پێشنیازی ئەوەی کردووە، کە ڕۆژی کۆچی دوایی ژەنەراڵ شەریف پاشای خەندان لە ٢٢ی کانوونی یەکەمدا بکرێتە ڕۆژی دبلۆماسیی کوردیی

پارێزگاری سلێمانی پێزانین و پشتیوانیی خۆی بۆ هەموو بەشداریی و دەستپێشخەریی و پێشنیازە شایستەکان دووپاتکردەوە


هه‌واڵی زیاتر

هه‌واڵه‌كان

فێستیاڵی سولی فێست لەهەواری شار لەسلێمانی دەستپێدەكات
2026-06-18
پێنج ڕۆژ پشوو ڕاگه‌یه‌نرا
2026-05-25
به‌ردی بناغه‌ی قوتابخانه‌یه‌ك دانرا
2026-05-19
د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، سەردانی ئەکادیمیای سەربازیی قەڵاچوالانی کرد
2026-05-19
مه‌راسیمی دانانی به‌ردی بناغه‌ی قوتابخانه‌ی نوێی گوندی هه‌زارمێرد
2026-05-18
كونسوڵی ئێران سه‌ردانی پارێزگای سلێمانی ده‌كات
2026-05-18
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پێشوازیكرد له‌ نوێنه‌ری ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی له‌ عێراق
2026-05-18
ڕۆژی زمانی كوردی به‌رز ڕاگیرا
2026-05-18
پەیامی پارێزگاری سلێمانی؛ بۆ کۆڕبەندی ئاشتیی و ئازادیی کۆمەڵایەتیی لە شاری ئامەد
2026-05-11
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پشتیوانی خۆی بۆ كه‌رتی وه‌رزش دووپاتكرده‌وه‌
2026-05-11
پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد له‌ پاڵێوراوانی عێراق بۆ ئاژانسی بۆشایی ئاسمان
2026-05-11
كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌ی باڵای پاراستنی ژینگه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان
2026-05-05
وه‌فدی سیاسی عێراق سه‌ردانی سلێمانی ده‌كات
2026-05-04
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پارێزگاری سلێمانی ناو بازاڕی سلێمانی به‌سه‌ركرده‌وه‌
2026-04-29