بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد له‌ وه‌فدی باڵای بازرگانی شانشینی سعودیه‌


د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، لەسەر ڕاسپاردەو دەستپێشخەریی بەڕێز قوباد تاڵەبانیی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، پێشوازیکرد لە وەفدێکی باڵای بازرگانیی شانشینی سعودییە بە سەرۆکایەتیی بەڕێز محەمەد سلێمان ئەلعسیری کونسوڵی گشتیی شانشینی سعودیە لە هەرێمی کوردستان و ژمارەیەکی دیار لە بەڕێزان پلەباڵاکانی وەزارەتەکانی وەبەرهێنان و بازرگانیی ئەو وڵاتەو وەبەرهێن و سەرمایەگوزارەکانیان، دواتر لە دیدارێکی هاوبەشی حکومەتی خۆجێی سلێمانی و بەڕێزان دەستەیەک لە وەبەرهێن و سەرمایەگوزارەکانی سلێمانی و کوردستان و وەفدی شانشینی سعودییە، بە ئامادەبوونی بەڕێز ئەندازیار عەزیز سەعید ڕاوێژکاری بەڕێز جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بۆ کاروباری وەبەرهێنان، کۆبوونەوەیەکی هاوبەش بەڕێوەچوو.

سەرەتا بەڕێز ئەندازیار عەزیز سەعید ڕاوێژکاری بەڕێز جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بۆ کاروباری وەبەرهێنان، بەخێرهاتنی ئامادەبووانی کرد

بەڕێز محەمەد سلێمان ئەلعسیری کونسوڵی گشتیی شانشینی سعودیە لە هەرێمی کوردستان؛ لە وتەیەکدا ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ کاری هاوبەش و وەبەرهێنان و سەرمایەگوزاریی لە پارێزگای سلێمانی و هەرێمی کوردستان دەربڕی و سەرنج و ڕای ئەرێنیانەو شایستانەی لە سەر سروشت و دۆخی پارێزگای سلێمانی خستەڕوو،

دەرفەتەکانی وەبەرهێنان کرد لە هەرێمی کوردستان و بە تایبەتیش لە پارێزگای سلێمانی

پارێزگاری سلێمانی وتەی پارێزگای سلێمانی پێشکەش کردو سوپاسی دەستپێشخەرییەکەی بەڕێز جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستانی بۆ ئەم هاندان و دیدارو میواندارییە دەربڕی و، سوپاسی بەدەمەوەهاتنی مکوڕانەی شابشینی سعودیەی کرد، لە بەهاو بایەخ و سروشی و زەمینەی پارێزگای سلێمانی و دەرفەتەکانی وەبەرهێنان و ئامادەیی ئیدارەی خۆجێیی سلێمانی بۆ هەموو جۆرە پاڵپشتیی و ئاسانکارییەکی بۆ وەبەرهێنەرانی سعودییە دووپایکردەوە

لە پەیوەندیی بەهێزی سلێمانی لەگەڵ شاری ریازی پایتەختی ئەو وڵاتە لە ڕێکخراوی شارەکان و، لەگەڵ پارێزگای ئەحسا لە شارە داهێنەرەکانی یونسکۆدا؛ دوا


هه‌واڵی زیاتر

هه‌واڵه‌كان

فێستیاڵی سولی فێست لەهەواری شار لەسلێمانی دەستپێدەكات
2026-06-18
پێنج ڕۆژ پشوو ڕاگه‌یه‌نرا
2026-05-25
به‌ردی بناغه‌ی قوتابخانه‌یه‌ك دانرا
2026-05-19
د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، سەردانی ئەکادیمیای سەربازیی قەڵاچوالانی کرد
2026-05-19
مه‌راسیمی دانانی به‌ردی بناغه‌ی قوتابخانه‌ی نوێی گوندی هه‌زارمێرد
2026-05-18
كونسوڵی ئێران سه‌ردانی پارێزگای سلێمانی ده‌كات
2026-05-18
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پێشوازیكرد له‌ نوێنه‌ری ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی له‌ عێراق
2026-05-18
ڕۆژی زمانی كوردی به‌رز ڕاگیرا
2026-05-18
پەیامی پارێزگاری سلێمانی؛ بۆ کۆڕبەندی ئاشتیی و ئازادیی کۆمەڵایەتیی لە شاری ئامەد
2026-05-11
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پشتیوانی خۆی بۆ كه‌رتی وه‌رزش دووپاتكرده‌وه‌
2026-05-11
پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد له‌ پاڵێوراوانی عێراق بۆ ئاژانسی بۆشایی ئاسمان
2026-05-11
كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌ی باڵای پاراستنی ژینگه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان
2026-05-05
وه‌فدی سیاسی عێراق سه‌ردانی سلێمانی ده‌كات
2026-05-04
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پارێزگاری سلێمانی ناو بازاڕی سلێمانی به‌سه‌ركرده‌وه‌
2026-04-29