بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

پارێزگاری سلێمانی سه‌ردانی چه‌مچه‌ماڵی كرد


د. هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، دوای پشتیوانیی بەردەوامی حکومەتی خۆجێیی سلێمانی بۆ یەکەکارگێڕیی و فەرمانگاکانی سنوری پارێزگای سلێمانی، سەردانی قەزای چەمچەماڵ و ناحیەی شۆڕشی کردو، لەگەڵ بەڕێزان ڕەمک ڕەمەزان قائیمقامی قەزای چەمچەماڵ و هاوتا عەزیز بەڕێوەبەری ناحیەی شۆڕش و بەڕێوەبەری فەرمانگاکانی سنورەکەدا کۆبۆوە، دووبارە هاوخەمیی فەرمیی خۆی بۆ بەڕێزان قوربانیان و برینداران و زیانلێکەوتووان و کەسوکارە جوامێرەکانیان دەربڕی، سوپاس و پێزانینی پارێزگای سلێمانی پێشکەش بە خەڵکی جوامێری چەمچەماڵ و شۆڕش و ئاغجەلەرو تەکیەو بازیان و ئەڵایی و تەواوی سنورەکە کردو، پشتیوانیی تەواوی حکومەتی خۆجێیی سلێمانی بۆ بڕیارو لیژنە پێکهێنراوەکان و ڕێکارە فریاگوزارییەکانی بەڕێز جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و، حکومەتی فیدراڵیی و حکومەتی هەرێمی کوردستان و ڕێکخراوە خێرخوازییەکان دووپاتکردنەوە.

سەردانی بەشێک لە ماڵ و ناوچە زیانلێکەوتووەکانی کردو، بەشداری لە پرسەی هەردوو قوربانیی خۆشەویست کاکە عومەرو خاتوو بۆکان کرد؛ کە بە هۆکاری لافاوەکەوە گیانیان سپارد، نزای چاکبوونەوەی بۆ بریندارەکان کرد.

داوای لە هەموو لایەک کرد هاوکاری لیژنەکان و حکومەتی خۆجێیی سلێمانی و قائیمقامیەتی چەمچەماڵ و بەڕێوەبەرێتیی ناحیەکان و فەرمانگا پەیوەندیدارەکان بن؛ بۆ ئەوەی چەمچەماڵ و سنورەکە بکەن بە سەکۆی یەکخستنی تواناکان و بەدەمەوەچوونی خێراو پێویستی هاووڵاتیان و دامودەزگاکانی کەرتی گشتیی و تایبەت و، دابینکردنی پێداویستییەکان و هاوکاریکردن و قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتووان.


هه‌واڵی زیاتر

هه‌واڵه‌كان

فێستیاڵی سولی فێست لەهەواری شار لەسلێمانی دەستپێدەكات
2026-06-18
پێنج ڕۆژ پشوو ڕاگه‌یه‌نرا
2026-05-25
به‌ردی بناغه‌ی قوتابخانه‌یه‌ك دانرا
2026-05-19
د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، سەردانی ئەکادیمیای سەربازیی قەڵاچوالانی کرد
2026-05-19
مه‌راسیمی دانانی به‌ردی بناغه‌ی قوتابخانه‌ی نوێی گوندی هه‌زارمێرد
2026-05-18
كونسوڵی ئێران سه‌ردانی پارێزگای سلێمانی ده‌كات
2026-05-18
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پێشوازیكرد له‌ نوێنه‌ری ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی له‌ عێراق
2026-05-18
ڕۆژی زمانی كوردی به‌رز ڕاگیرا
2026-05-18
پەیامی پارێزگاری سلێمانی؛ بۆ کۆڕبەندی ئاشتیی و ئازادیی کۆمەڵایەتیی لە شاری ئامەد
2026-05-11
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پشتیوانی خۆی بۆ كه‌رتی وه‌رزش دووپاتكرده‌وه‌
2026-05-11
پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد له‌ پاڵێوراوانی عێراق بۆ ئاژانسی بۆشایی ئاسمان
2026-05-11
كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌ی باڵای پاراستنی ژینگه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان
2026-05-05
وه‌فدی سیاسی عێراق سه‌ردانی سلێمانی ده‌كات
2026-05-04
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پارێزگاری سلێمانی ناو بازاڕی سلێمانی به‌سه‌ركرده‌وه‌
2026-04-29