بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

سلێمانی ، كردنه‌وه‌ی ناوه‌ندی ڕۆشنبیری هه‌ردیدا


 د. هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، بە ئامادەبوونی بەڕێزان کونسوڵی وڵاتانی فەرەنساو ئیتاڵیاو هۆڵندا لە هەرێمی کوردستان و، بەڕێوەبەری گشتیی ڕۆشنبیریی و هونەری سلێمانی و، دەستەبژێرێکی شایستەی کایە کلتوریی و هونەریی و ئەدەبیی و ڕۆشنبیرییەکان، بەشداریکرد لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی ناوەندی ڕۆشنبیریی هەردیدا، کە بە سوپاسەوە لەسەر ئەرک و لەلایەن بەڕێزان دکتۆر چۆمان هەردی و دکتۆر ئاراس فەتاحەوە، بە شێوازێکی تەلارسازیی ڕەسەن و شایستە بنیاتنراوە.

پارێزگاری سلێمانی لە وتەیەکدا؛ پیرۆزبایی و پێزانین و پشتیوانیی خۆی پێشکەشکردن، کە دڵسۆزانە ماڵێکی کلتوریی شایستەیان بۆ درێژەدان بە ئامانج و هەوڵەکانی منەوەرانی کوردو بەتایبەتیی شاعیری ناودارو ناوازەی کوردستان مامۆستا ئەحمەد هەردی؛ کردۆتەوە، لە کەسایەتیی بەرزو بەرپرسیارانەی ڕەوانشاد ئەحمەد هەردی و لەو بەرهەمە مروارییانەی دوا کە وەک بەشێک لە گەوهەری ئەدەبی کوردیی دەدرەوشێنەوە، هونەرو جوانیی و ئەدەبی بە ڕۆحی زیندووی بەردەوامبوونی سلێمانی و کوردستان لێکدایەوە.


هه‌واڵی زیاتر

هه‌واڵه‌كان

فێستیاڵی سولی فێست لەهەواری شار لەسلێمانی دەستپێدەكات
2026-06-18
پێنج ڕۆژ پشوو ڕاگه‌یه‌نرا
2026-05-25
به‌ردی بناغه‌ی قوتابخانه‌یه‌ك دانرا
2026-05-19
د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، سەردانی ئەکادیمیای سەربازیی قەڵاچوالانی کرد
2026-05-19
مه‌راسیمی دانانی به‌ردی بناغه‌ی قوتابخانه‌ی نوێی گوندی هه‌زارمێرد
2026-05-18
كونسوڵی ئێران سه‌ردانی پارێزگای سلێمانی ده‌كات
2026-05-18
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پێشوازیكرد له‌ نوێنه‌ری ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی له‌ عێراق
2026-05-18
ڕۆژی زمانی كوردی به‌رز ڕاگیرا
2026-05-18
پەیامی پارێزگاری سلێمانی؛ بۆ کۆڕبەندی ئاشتیی و ئازادیی کۆمەڵایەتیی لە شاری ئامەد
2026-05-11
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پشتیوانی خۆی بۆ كه‌رتی وه‌رزش دووپاتكرده‌وه‌
2026-05-11
پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد له‌ پاڵێوراوانی عێراق بۆ ئاژانسی بۆشایی ئاسمان
2026-05-11
كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌ی باڵای پاراستنی ژینگه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان
2026-05-05
وه‌فدی سیاسی عێراق سه‌ردانی سلێمانی ده‌كات
2026-05-04
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پارێزگاری سلێمانی ناو بازاڕی سلێمانی به‌سه‌ركرده‌وه‌
2026-04-29