بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

ئاماده‌كاری بۆ وه‌رگرتنی گه‌نمی جوتیاران ده‌كرێت


ئەحمەد عەلی ئەحمەد، جێگری پارێزگاری سلێمانی بۆ کاروباری هونەری و سەرۆکی لیژنەی باڵای سەرپەرشتی و بەدواداچوونی بەبازاڕکردنی گەنم لە پارێزگای سلێمانی و پارێزگای هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانی گەرمیان و ڕاپەڕین، لە دیوانی پارێزگادا بە ئامادەبوونی ئەندامانی لیژنەکە، سەرپەرشتی کۆبوونەوەی ئامادەکاری و زەمینەسازی بۆ دەستپێکردنی پرۆسەی وەرگرتنی گەنمی جوتیاران، کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا کێشە و گرفتەکانی بەردەم پرۆسەکە و شێواز و میکانیزمی چارەسەرکردنیان خرانەڕوو، پێشنیازو بڕیاری پێویستیان لەبارەوە درا.

بەپێی داتا و زانیاریەکانی بەڕێوەبەرێتی گشتی کشتوکاڵی پارێزگای سلێمانی، ڕووبەری (١١٩١٦٥٩) دۆنم لە سنوری هەر چوار یەکە کارگێڕیەکە (پارێزگای سلێمانی، پارێزگای هەڵەبجە، ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و ڕاپەڕین) بە گەنم داچێنراوە، بەپێی پلانی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ وەرگرتنەوەی گەنمی جوتیاران لە هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی ٢٠٢٥، بڕی (١٥٩٤٧٣) تۆن گەنم لە جوتیارانی پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانی گەرمیان و ڕاپەڕین وەردەگیرێت و لەم پرۆسەیەدا (٤٠٠٤٠) جوتیار، گەنم ڕادەستی سایلۆکان دەکەن.


هه‌واڵی زیاتر

هه‌واڵه‌كان

یادی سی و هه‌شت ساڵه‌ی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌
2026-03-17
ڕێنمای ڕووماڵكردنی میدیایی
2026-03-09
لیژنەی باڵای ئارامی پارێزگای سلێمانی کۆبۆوە
2026-03-09
پارێزگاری سلێمانی سه‌رۆكایه‌تی كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌ی باڵای كرد بۆ چاودێری و پاراستنی ژینگه‌
2026-03-03
پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد له‌ وه‌فدی باڵای توركیا
2026-03-02
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر زنجیره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجامدا
2026-03-02
جێگری پاڕێزگاری سلێمانی سەردانی كۆنترۆڵی كارەبای سلێمانی دەكات
2026-03-02
سلێمانی. یادی حه‌ڤده‌ ساڵه‌ی كۆچی دوایی كه‌سایه‌تیه‌كی عێراقی
2026-02-24
گرنگی زمانی دایک لەڕوی کارگێڕیەوە
2026-02-24
بڵاوکردنەوەی چیرۆکی وێنەیی (هیوا؛ خەونێک لە تاریکییەوە بۆ ڕوناکیی)
2026-02-23
نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌ی قه‌ندیلی سه‌ره‌تای
2026-02-23
دووه‌مین كۆنفرانسی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان به‌رێوه‌چوو
2026-02-16
پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد له‌ وه‌فدی باڵای بازرگانی شانشینی سعودیه‌
2026-02-09
حكومه‌تی خۆجێ ی سلێمانی سه‌ردانی كه‌ركوك ده‌كات
2026-02-09