بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

ئه‌مڕۆ 127 ساڵ به‌سه‌ر ده‌رچوونی یه‌كه‌م ڕۆژنامه‌ی كوردی تێده‌په‌ڕێت.


بەناوی پارێزگای سلێمانییەوە؛ پیرۆزبایی یادی سەدو بیست و حەوت ساڵەی دەرچوونی یەکەم ڕۆژنامەی کوردیی و ڕۆژی ڕۆژنامەگەریی کوردیی، لە هەموو ڕۆژنامەنوسانی کوردستان و جیهان دەکەین، یادی پڕ فەڕو بەرات و بەخششی لێبڕاوانەی بەدرخانییەکان و بەتایبەت میقداد میدحەت بەدرخان و عەبدوڕەحمان بەگی بەدرخان و هەموو ئەو منەوەرە جوامێرانە؛ بەرز ڕادەگرین، کە بناغەی ڕۆژنامەگەریی کوردییان داناو تا ئەمڕۆ بەردەوامییان پێبەخشی، درود بۆ ئەو ڕۆژنامەوانانە دەنێرین کە گیانی خۆیان لە پێناوی گەیاندنی ڕاستییەکاندا کردە قوربانیی.
دەخوازین بنەماکانی ڕاستیی و وردیی و بابەتیبوون و بێلایەنیی و پەیامداریی ببنە پایە سەرەکییەکانی ڕۆژنامەگەریی کوردیی و لەم سەردەمی تەکنۆلۆژیای زانیاریی و زیرەکیی دەستکردو زۆریی دەرفەتی سەکۆو دیوارە ئەلکترۆنیی و کۆمەڵایەتییانەدا، ڕۆژنامەگەریی ڕۆڵی ڕاستەقینەی خۆی لە چاودێریکردن و بەدواداچوونی دەسەڵاتەکان و دەسەڵاتداران و، خستنەڕوو پاراستنی ڕاستییەکان و گەشەکردنی کۆمەڵایەتییی و پەرەپێدانی ژیانی گشتیی و ڕای گشتیی و پاراستنی ئازادیی ڕادەربڕین و بەهێزکردنی گیانی لێبوردەیی و قبوڵکردنی یەکترو پێکەوەژیان و چەسپاندنی ئاتامیی دەرونیی تاک و ئاسایشی کۆمەڵایەتیی و ئاشتیدا ؛ ببینێت.
بەرزو پیرۆزبێت یادی ڕۆژنامەگەریی کوردیی.

د.هەڤاڵ ئەبوبەکر
پارێزگاری سلێمانی


هه‌واڵی زیاتر

هه‌واڵه‌كان

یادی سی و هه‌شت ساڵه‌ی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌
2026-03-17
ڕێنمای ڕووماڵكردنی میدیایی
2026-03-09
لیژنەی باڵای ئارامی پارێزگای سلێمانی کۆبۆوە
2026-03-09
پارێزگاری سلێمانی سه‌رۆكایه‌تی كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌ی باڵای كرد بۆ چاودێری و پاراستنی ژینگه‌
2026-03-03
پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد له‌ وه‌فدی باڵای توركیا
2026-03-02
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر زنجیره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجامدا
2026-03-02
جێگری پاڕێزگاری سلێمانی سەردانی كۆنترۆڵی كارەبای سلێمانی دەكات
2026-03-02
سلێمانی. یادی حه‌ڤده‌ ساڵه‌ی كۆچی دوایی كه‌سایه‌تیه‌كی عێراقی
2026-02-24
گرنگی زمانی دایک لەڕوی کارگێڕیەوە
2026-02-24
بڵاوکردنەوەی چیرۆکی وێنەیی (هیوا؛ خەونێک لە تاریکییەوە بۆ ڕوناکیی)
2026-02-23
نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌ی قه‌ندیلی سه‌ره‌تای
2026-02-23
دووه‌مین كۆنفرانسی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان به‌رێوه‌چوو
2026-02-16
پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد له‌ وه‌فدی باڵای بازرگانی شانشینی سعودیه‌
2026-02-09
حكومه‌تی خۆجێ ی سلێمانی سه‌ردانی كه‌ركوك ده‌كات
2026-02-09