بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

بەسەرپەرشتی پارێزگاری سلێمانی سیمینارێكی تایبەتی بەپرۆژەی كەلەپوور بەنەخشە ئەنجامدرا


ئەمڕۆ، د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، لە دیوانی پارێزگادا، سەرپەرشتیی کۆبوونەوەو سمینارێکی تایبەت بە پڕۆژەی (مێژوو کەلەپورمان بە نەخشە)ی کرد، کە لەسەر پێشنیازی کۆمپانیای ئەندازیاری ڤیوپایۆنێر بۆ بایەخدان بە ئەندازیاریی شوێنەوارو شارستانیی ڕێکخرابوو، تیایدا بەڕێز ئەندازیار عادل مەولەوی لە پڕۆژەی (زیندوکردنەوەی شوێنەواری تەلەگرافەکەی سلێمانی) دوا، کە مێژووەکەی بۆ ساڵی (١٨٦٨) دەگەڕێتەوەو دەرخەری بەهای سیاسیی و زانیاریی و ئابوریی و جوگرافیی ناوچەکەو جیهان بووە.

دواتر بەڕێز دکتۆر سامان مستەفا ڕەشید ئنجاغا پسپۆڕی مێژووی سلێمانی لە سەردەمی دەوڵەتی عوسمانیدا، پوختەیەکی لە مێژووی تەلەگراف لە جیهان و دەوڵەتی عوسمانی و سلێمانیدا خستەڕوو، هەردوو بەڕێزەکە بە بەڵگەو دۆکۆمێنتی ڕەسەن و زانیاریی پشتڕاستکراوی زانستیی وردەکارییەکانیان پێشکەشکرد و بەشداربووان ڕاو سەرنج و زانیارییەکانیان خستەڕوو.

پارێزگاری سلێمانی سوپاسی هەموو بەشداربووانی کرد کە بە گیانێکی دڵسۆزانەو زانستیانەوە کار لەم بوارانەدا دەکەن و بەهاو بایەخ و زیندوێتی شارەکەمان و وڵاتەکەمان دەسەلمێنێت.

بەشداربووان پێکهاتبوون لە بەڕێزان: نووسینگەی بەڕێز خانمی یەکەمی عیراق، نووسینگەی بەڕێز جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، زانکۆی سلێمانی، بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری سلێمانی، بەڕێوەبەرایەتی پلاندانان و بەدواداچوون لە پارێزگای سلێمانی، بەشی دیزاین لە پارێزگای سلێمانی، بەڕێوەبەرایەتی شوێنەواری سلێمانی، مۆزەخانەی سلێمانی، کۆمپانیای ئاسیاسێڵ، کۆمپانیای کۆڕەک تلیکۆم، کۆمپانیای کوردتێل، کۆمپانیای ڤیوپایۆنێر، بنکەی ژین بۆ بووژاندنەوەی کەلەپووری بەڵگەنامەیی و ڕۆژنامەوانیی کوردی، ئینستیتوتی کەلەپووری کورد، کارگەی کولتوور، ناوەندی کوردستان بۆ هونەرو کولتوور، ڕێکخراوی CHO، دامەزراوەی ڤیم، ڕێکخراوی کەلەپووری و کولتووری، ئۆفیسی سلێمانی شاری داهێنەری یونسکۆ.

All reactions:

28You, Nzar Ali, Halgord Jalal and 25 others


هه‌واڵی زیاتر

هه‌واڵه‌كان

یادی سی و هه‌شت ساڵه‌ی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌
2026-03-17
ڕێنمای ڕووماڵكردنی میدیایی
2026-03-09
لیژنەی باڵای ئارامی پارێزگای سلێمانی کۆبۆوە
2026-03-09
پارێزگاری سلێمانی سه‌رۆكایه‌تی كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌ی باڵای كرد بۆ چاودێری و پاراستنی ژینگه‌
2026-03-03
پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد له‌ وه‌فدی باڵای توركیا
2026-03-02
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر زنجیره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجامدا
2026-03-02
جێگری پاڕێزگاری سلێمانی سەردانی كۆنترۆڵی كارەبای سلێمانی دەكات
2026-03-02
سلێمانی. یادی حه‌ڤده‌ ساڵه‌ی كۆچی دوایی كه‌سایه‌تیه‌كی عێراقی
2026-02-24
گرنگی زمانی دایک لەڕوی کارگێڕیەوە
2026-02-24
بڵاوکردنەوەی چیرۆکی وێنەیی (هیوا؛ خەونێک لە تاریکییەوە بۆ ڕوناکیی)
2026-02-23
نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌ی قه‌ندیلی سه‌ره‌تای
2026-02-23
دووه‌مین كۆنفرانسی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان به‌رێوه‌چوو
2026-02-16
پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد له‌ وه‌فدی باڵای بازرگانی شانشینی سعودیه‌
2026-02-09
حكومه‌تی خۆجێ ی سلێمانی سه‌ردانی كه‌ركوك ده‌كات
2026-02-09