بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

ۆركشۆپێك بۆ بەرەنگاربوونەوەی ماددەی هۆشبەر بەڕێوەدەچێت


ۆركشۆپێكی تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەكان و چۆنێتیی چارەسەركردنی تووشبوان، لە شاری سلێمانی بەڕێوەدەچێت، جێگری پارێزگاریش جەخت دەكاتەوە لە یەكخستنی هەموو تواناكان بۆ بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەكان.
ڕۆژی هەینی 13/10/2023، ئەحمەد عەلی ئەحمەد، جێگری پارێزگاری سلێمانی، بەشدارییكرد لە ۆركشۆپی بەرەنگاربوونەوە و چارەسەركردنی تووشبوانی ماددە هۆشبەرەكان، كە لەلایەن لقی سلێمانیی كۆمەڵەی پزیشكی دەروونیی كوردستان و كۆلیژی پزیشكیی زانكۆی سلێمانی و دەزگای ئاسایشی هەرێمی كوردستانەوە ڕێكخرابوو.
جێگری پارێزگاری سلێمانی لە وتەیەكدا، وێڕای تیشكخستنە سەر پرس و مەترسییەكانی ماددەی هۆشبەر، گرفتی بڵاوبوونەوە و بەكارهێنانیشی وەك هەڕەشەیەكی بەردەوام و مەترسیدار وەسفكرد بۆ سەر كۆمەڵگەی مرۆڤایەتی.
لە میانی وتەكەیدا ئەحمەد عەلی سوپاسی ئەفسەر و كارمەندانی بنكە و فەرمانگەكانی دەزگای ئاسایشی هەرێمی كوردستانی كرد،  هەروەها هەوڵ و ماندووبوونی پزیشك و كارمەندانی كەرتی تەندروستی و كۆمەڵەی پزیشكی دەروونیی كوردستانی بەرزنرخاند، لەبەرامبەر هەوڵ و ماندووبوونی بەردەوامیان بۆ بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەكان و شیاندنەوەی تووشبوان.
جێگری پارێزگاری سلێمانی كۆڕ و سیمیناری زانكۆكانی سنوری پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی ڕاپەڕین و گەرمیانی لەو بوارەدا بە گرنگ لەقەڵەمدا.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

youtube.com/@slemanigov

https://t.me/slemanigov


هه‌واڵی زیاتر

هه‌واڵه‌كان

د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پێشوازیكرد له‌ سه‌رۆكی ده‌زگای به‌یتی حیكمه‌ی وڵاتی چین
2026-02-02
سلێمانی. كردنه‌وه‌ی گه‌وره‌ترین پێشانگای دارتاشی
2026-02-02
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پێشوازیكرد له‌ شاندی فیدراسیۆنی جیهانی كورد
2026-02-02
دوو ڕۆژ پشوو ڕاگه‌یه‌نرا
2026-01-20
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پێشوازیكرد له‌ وه‌فدی هاوبه‌شی ڕاوێژكاری بۆردی وزه‌ نوێكانی كۆماری چین
2026-01-19
مەراسیمی بڵاوکردنەوەی ڕاپۆرتی ڕەوشی ئازادیی ڕۆژنامەگەریی لە هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی ٢٠٢٥
2026-01-19
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پێشوازیكرد له‌ خێزانی نمونه‌یی بواری په‌روه‌رده‌ و فێركردن و پزیشكی دكتۆر ژیرۆم له‌ سویسرا
2026-01-12
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر به‌شداریكرد له‌ دیداری داھێنه‌رانی ئاینده‌دا
2026-01-12
پارێزگاری سلێمانی جه‌خت له‌سه‌ر خزمه‌تكردنی هاووڵاتیان ده‌كاته‌وه‌
2026-01-12
سلێمانی. كردنه‌وه‌ی پێشانگای هونه‌ری(ئه‌نفال،هێڵه‌كانی من یاده‌وه‌ریه‌كی زیندووه‌)
2026-01-12
ناساندن و بڵاوکردنەوەی کتێبی پڕ جەوهەری مەسیحییەکانی شاری سلێمانی
2026-01-12
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر به‌شداریكرد له‌ ڕۆژی قوربانیه‌ هاوبه‌شه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و عێراق و كۆماری ئیسلامی ئێران
2026-01-06
پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد له‌ كونسوڵی گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان
2026-01-06
بڵاوکردنەوەی کتێبی چیرۆکی وێنەیی مناڵان (زارا لە ناو قوتووەکەیدا)
2026-01-05