بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

پەیامێكی پیرۆزبایی لە پارێزگاری سلێمانییەوە


د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی بە بۆنەی سەركەوتنی تاقیكردنەوەكان و راگەیاندنی ئەنجامی كۆتایی تاقیكردنەوەكانی دوانزدەی ئامادەییەوە، هەروەها بە بۆنەی ئەوەی خوێندكارانی پارێزگای سلێمانی لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان پلەی یەكەمیان بەدەستهێناوە، پەیامێكی پیرۆزبایی ئاراستەی دامودەزگا پەیوەندیدارەكان و مامۆستا و قوتابیان و خوێندكاران و كەسوكاریان و تەواوی هەرێمی كوردستان دەكات، ئەمەی خوارەوە دەقی پەیامەكەی پارێزگاری سلێمانییە:
بەناوی خوای خوڵقێنەری ئەفرێنەر
بە بۆنەی سەركەوتنی تاقیكردنەوە گشتییەكانی قۆناغی دوانزدەی ئامادەییەكانی هەرێمی كوردستان و، ڕاگەیاندنی ئەنجامی كۆتایی تاقیكردنەوەكانەوە، بەناوی پارێزگای سلێمانییەوە، پیرۆزبایی و پێزانین و پشتیوانیی خۆمان، وەك هەمیشە؛ پێشكەش بە بەڕێزان وەزیرو وەزارەتی پەروەردەو لیژنەی باڵای تاقیكردنەوە گشتییەكان و بەڕێوەبەرایەتییە گشتیی و تایبەتەكان و سەرجەم ناوەندە پەروەردەییەكان و سەرپەرشتیاران و بەڕێوەبەرو مامۆستاو خوێندكاران و كەسوكاری سەربەرزی خوێندكاران و فەرمانگا حكومییەكانی هەموو هەرێمی كوردستان، دەكەین.
بەتایبەتیش؛ پیرۆزبایی و سوپاس و پێزانین و ڕێزو وەفاو پشتیوانیی خۆمان؛ پێشكەش بە بەڕێزان بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی پارێزگای سلێمانی و جێگرو بەڕێوەبەرێتیی گشتیی پەروەردەی پارێزگای سلێمانی و بەڕێوەبەرو بەڕێوەبەرایەتیی هەر دە بەڕێوەبەرێتییەكەی سنوری پارێزگای سلێمانی و هەموو ناوەندەكانی خوێندن و سەرپەرشتیاران و بەڕێوەبەرو مامۆستاو كارمەندو كارگوزارو خوێندكاران و كەسوكاری سەربەرزو دانش و جوامێرو خوێندكارانی سەنگین و زیرەك و زرنگ و زەنگین و شایان و سەرجەم فەرمانگا حكومییەكانی پارێزگای سلێمانی، بەتایبەتیی سەرۆكی یەكەكارگێڕییەكان و بەڕێوەبەرێتییەكانی ئاسایش و پۆلیس و پۆلیسی هاتوچۆو بەرگریی شارستانیی و تەندروستیی و كارەباو ئاوو خاوەنی موەلیدە ئەهلییەكان دەكەین.
بە هیممەت و كۆشش و خۆڕەتاندن و ئارامگرتن و هەوڵ و ماندوبونی دڵسۆزانەی هەمووتان؛ بەشانازییەوە بۆ ئەمساڵی خوێندنیش پارێزگای سلێمانیتان لە ڕێزبەندی خوێندكارە دەرچووە یەكەمەكانی كوردستاندا، لە دەرچوون و بەشدارییەكانتاندا؛ كردەوە بە یەكەمی هەرێمی كوردستان.
شانازین وەك پارێزگارو پارێزگای سلێمانی؛ هەمیشە پشتیوانیی بێنەزیری كەرتی پەروەردەو فێركردن و بەڕێوەبەرێتیی گشتیی سەرجەم دامەزراوە پەروەردەییەكانی پارێزگاكەمان بووین، بە ڕەنجتان؛ گەنجتان پڕ گەوهەركردین.
خوێندكارانی هێژا؛ هیوامان بەردەوامیی سەركەوتنتانە لە قۆناغەكانی داهاتووی ژیان و خوێندن و خزمەتتاندا.
سەركەوتنتان؛ پیرۆزبێت.
د. هەڤاڵ ئەبوبەكر
پارێزگاری سلێمانی

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

youtube.com/@slemanigov


هه‌واڵی زیاتر

هه‌واڵه‌كان

گه‌رمیان، كردنه‌وه‌ی كارگه‌یه‌كی به‌رهه‌مهێنانی خۆراك
2025-12-16
پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد له‌ سه‌رۆكی ناوه‌ندی تیمی كلتوری كوردی نیۆرك
2025-12-16
ڕێوڕەسمی یەکەمین خولی فێرخوازە دەرچووەکانی پەیمانگای تەکنیکیی و پیشەیی ڕاپەڕین
2025-12-15
ڕێوڕه‌سمی شه‌هیدانی ژینگه‌پارێزانی كوردستان
2025-12-15
پارێزگاری سلێمانی سه‌ردانی چه‌مچه‌ماڵی كرد
2025-12-15
پارێزگاری سلێمانی، بەشداریکرد لە مەراسیمی نۆیەمین خولی فێرخوازە دەرچووەکانی پەیمانگای تەکنیکیی کوردستاندا
2025-12-09
پارێزگاری سلێمانی ،پێشوازیكرد له‌ هاوسه‌رۆكی شاره‌وانیه‌كانی باكوری كوردستان
2025-12-09
پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد له‌ ڕاوێژكارانی هێزی سه‌ربازی ئه‌ڵمانیا
2025-12-09
پارێزگاری سلێمانی ،به‌شداریكرد له‌ دیداری ڕاگه‌یاندنی كۆمه‌ڵه‌ی شورای مه‌زن
2025-12-09
سلێمانی، 16 ڕۆژی چالاكی دژی توندوتیژیی له‌سه‌ر بنه‌مای كۆمه‌ڵایه‌تی به‌ڕێوه‌چوو
2025-12-09
سلێمانی ، كردنه‌وه‌ی ناوه‌ندی ڕۆشنبیری هه‌ردیدا
2025-12-09
د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پێشوازیکرد لەتیمی پارێزگای سلێمانی بەشدار لەشاندی هەرێمی کوردستان بۆ وڵاتی سوید
2025-12-04
پارێزگاری سلێمانی  لەپێشانگای نێودەوڵەتیی سلێمانیدا بەشداریکرد لە کردنەوەی پێشانگای (لەعیراق دروستکراوە)
2025-12-04
 د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پێشوازیکرد لەبەڕێز کریستۆفەر بۆوم باڵیۆزی کەنەدا لەعێراق
2025-12-04