بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

زیاتر لە 100 هەزار گەشتیار سەردانی سلێمانییان كردووە


لە رۆژانی جەژنی قورباندا، زیاتر لە سەد هەزار گەشتیاری ناوخۆیی عێراق ‌و بیانی، سەردانی ناوچە گەشتیارییەكانی سلێمانییان كردووە، بەرپرسێكی گەشتوگوزاریش دەڵێت: هاتنی گەشتیاران بۆ سلێمانی، بەراورد بە ساڵانی رابردوو بە رێژەی 20% زیادی كردووە.
گۆران قادر لێپرسراوی ڕاگەیاندن لە بەڕێوەبەرایەتیی گەشتوگوزاری سلێمانی ڕایگەیاند: لە ڕۆژانی جەژنی قوربانی ئەمساڵدا زیاتر لە 100 هەزار گەشتیار ڕوویان لە شاری سلێمانی و شوێنە گەشتیارییەكانی پارێزگاكە كردووە، بەمەبەستی بەسەربردنی كاتێكی خۆش.
وتیشی: گەشتیارەكان لە ڕێگەی فڕۆكەخانە و بازگەكانەوە سەردانی سلێمانییان كردووە و لەلایەن لیژنەی گەشتوگوزارەوە تۆمار كراون، كە لە بازگە و خاڵە سنورییەكان و فڕۆكەخانەدان.
بەرپرسەكەی گەشتوگوزار ئاماژەی بەوەشدا بەراورد بەساڵانی ڕابردوو، زیاتر لە 20 هەزار گەشتیار سەردانی ناوچە گەشتیارییەكانی سنوری پارێزگای سلێمانییان كردووە.
بەڕێوەبەرایەتیی گەشتوگوزاری سلێمانی، لە كاتی بۆنە و پشووەكاندا، ئامادەكاریی دەكات ‌و لیژنەی سەرپەرشتیكردنی تایبەت بە گەشتیاران لە بازگە و فڕۆكەخانە و مەرزەكان دادەنرێن، میوانخانە و چێشتخانە و هۆتێل و مۆتێلەكان ئامادە دەكرێن، لەلایەن لیژنەكانەوە ڕێنمایی و ڕێبەری گەشتیاری دەدرێت بەو كەسانەی سەردانی سەیرانگە و ناوچە گەشتیارییەكان دەكەن.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

youtube.com/@slemanigov

 


هه‌واڵی زیاتر

هه‌واڵه‌كان

د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پێشوازیكرد له‌ سه‌رۆكی ده‌زگای به‌یتی حیكمه‌ی وڵاتی چین
2026-02-02
سلێمانی. كردنه‌وه‌ی گه‌وره‌ترین پێشانگای دارتاشی
2026-02-02
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پێشوازیكرد له‌ شاندی فیدراسیۆنی جیهانی كورد
2026-02-02
دوو ڕۆژ پشوو ڕاگه‌یه‌نرا
2026-01-20
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پێشوازیكرد له‌ وه‌فدی هاوبه‌شی ڕاوێژكاری بۆردی وزه‌ نوێكانی كۆماری چین
2026-01-19
مەراسیمی بڵاوکردنەوەی ڕاپۆرتی ڕەوشی ئازادیی ڕۆژنامەگەریی لە هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی ٢٠٢٥
2026-01-19
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پێشوازیكرد له‌ خێزانی نمونه‌یی بواری په‌روه‌رده‌ و فێركردن و پزیشكی دكتۆر ژیرۆم له‌ سویسرا
2026-01-12
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر به‌شداریكرد له‌ دیداری داھێنه‌رانی ئاینده‌دا
2026-01-12
پارێزگاری سلێمانی جه‌خت له‌سه‌ر خزمه‌تكردنی هاووڵاتیان ده‌كاته‌وه‌
2026-01-12
سلێمانی. كردنه‌وه‌ی پێشانگای هونه‌ری(ئه‌نفال،هێڵه‌كانی من یاده‌وه‌ریه‌كی زیندووه‌)
2026-01-12
ناساندن و بڵاوکردنەوەی کتێبی پڕ جەوهەری مەسیحییەکانی شاری سلێمانی
2026-01-12
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر به‌شداریكرد له‌ ڕۆژی قوربانیه‌ هاوبه‌شه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و عێراق و كۆماری ئیسلامی ئێران
2026-01-06
پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد له‌ كونسوڵی گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان
2026-01-06
بڵاوکردنەوەی کتێبی چیرۆکی وێنەیی مناڵان (زارا لە ناو قوتووەکەیدا)
2026-01-05