بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

شوێنەوارێكی زۆر دێرین دەدۆزرێتەوە


لە سنوری پارێزگای سلێمانی، شوێنەوارێكی دێرین دەدۆزرێتەوە و تیمێكی هاوبەشی كوردستان و بەریتانیا كاری كنە و پشكنینی تێدا ئەنجام دەدەن، پارێزگاری سلێمانیش شوێنەوارەكە بەسەر دەكاتەوە.
ڕۆژی شەممە 17/6/2023، د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی، لە سنوری گوندی زەرزی (سەرزێ) و لە بەرامبەر هەردوو شوێنەواری دێرینی سەرزێ و قزقاپانی سنوری قەزای دوكانی سەر بە پارێزگای سلێمانی، شوێنەواری شوێنەوارێكی دێرینی پێش زیاتر لە یانزدە هەزار ساڵ پێش ئێستا و بەڕێزان تیمە هاوبەشەكانی زانكۆی ڕیدینگی بەریتانیی و بەڕێوەبەرێتیی شوێنەواری سلێمانیی بەسەركردەوە.
شوێنەوارەكە بە دووریی زیاتر لە 20 كیلۆمەتر دەكەوێتە باكوری خۆرئاوای شاری سلێمانی و لە هاوینەهەواری چەمی رەزان نزیكە، پێشتریش چەندین شوێنەواری گرنگی مێژوویی ‌و دێرین لەو سنورەدا دۆزراونەتەوە و ئێستا بوونەتە جێگەی سەرنجی گەشتیارانی ناوخۆیی ‌و بیانی.
لەو شوێنەدا مێژووی دێرینی شارستانێتیی ناوچەكە و مرۆڤایەتیی و شوێنەواری شێوازی نیشتەجێبوون و كەرەستە و كەلوپەلی ڕۆژانەی ژیانكردن و ئێسك و پروسك دۆزراونەتەوە و بە وردیی و زانستیی و دڵسۆزییەوە لەلایەن تیمە هاوبەشەكانەوە كاری كنە و پشكنینی تێدا دەكرێت.
پارێزگاری سلێمانی دەستخۆشیی لە تیمی كاركردن و پسپۆڕان ‌و شوێنەوارناسان كرد ‌و كارەكەیانی بە هەنگاوێكی گرنگ وەسفكرد، لە پێناو دۆزینەوەی مێژووی دێرینی ناوچەكە و خزمەتكردن بە مێژووی  تەواوی مرۆڤایەتی، هیوای سەركەوتنی بۆ خواستن و ئامادەیی هەر جۆرە هاوكاریی ‌و هەماهەنگییەكی پارێزگای سلێمانیشی پیشاندا.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

youtube.com/@slemanigov


هه‌واڵی زیاتر

هه‌واڵه‌كان

یادی سی و هه‌شت ساڵه‌ی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌
2026-03-17
ڕێنمای ڕووماڵكردنی میدیایی
2026-03-09
لیژنەی باڵای ئارامی پارێزگای سلێمانی کۆبۆوە
2026-03-09
پارێزگاری سلێمانی سه‌رۆكایه‌تی كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌ی باڵای كرد بۆ چاودێری و پاراستنی ژینگه‌
2026-03-03
پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد له‌ وه‌فدی باڵای توركیا
2026-03-02
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر زنجیره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجامدا
2026-03-02
جێگری پاڕێزگاری سلێمانی سەردانی كۆنترۆڵی كارەبای سلێمانی دەكات
2026-03-02
سلێمانی. یادی حه‌ڤده‌ ساڵه‌ی كۆچی دوایی كه‌سایه‌تیه‌كی عێراقی
2026-02-24
گرنگی زمانی دایک لەڕوی کارگێڕیەوە
2026-02-24
بڵاوکردنەوەی چیرۆکی وێنەیی (هیوا؛ خەونێک لە تاریکییەوە بۆ ڕوناکیی)
2026-02-23
نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌ی قه‌ندیلی سه‌ره‌تای
2026-02-23
دووه‌مین كۆنفرانسی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان به‌رێوه‌چوو
2026-02-16
پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد له‌ وه‌فدی باڵای بازرگانی شانشینی سعودیه‌
2026-02-09
حكومه‌تی خۆجێ ی سلێمانی سه‌ردانی كه‌ركوك ده‌كات
2026-02-09