بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

پرۆژەیەكی گرنگی كارەبا جێبەجێ دەكرێت


بە مەبەستی باشتركردنی تەزووی كارەبای نیشتمانیی ‌و كارئاسانی بۆ گواستنەوەی وزە لە نێوان هێڵەكانی سنوری پارێزگای سلێمانی، پرۆژەیەكی گرنگی كارەبا لەسەر بودجەی داهاتی كارەبا لە سنوری سلێمانی جێبەجێ دەكرێت.
بە گوێرەی راگەیەنراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كارەبای سلێمانی، بە سەرپەرشتیی بەڕێوەبەرایەتیی گواستنەوەی وزەی كارەبای سلێمانی و لەسەر بودجەی داهاتی (8%)ی كارەبا، بەبڕی نزیكەی (700) ملیۆن دینار، پرۆژەیەكی كارەبا لە سلێمانی جێبەجێدەكرێت.
لە راگەیەنراوەكەدا هاتووە (پرۆژەكە لەلایەن كۆمپانیای (هێرۆ)وە جێبەجێ دەكرێت ‌و لە چەند بەشێك پێكهاتووە و بریتییە لە گۆڕینی بەشێك بە هێڵی 33 كەی ڤی قولەرەیسی - مۆبایلی هەڵگورد و گۆڕینی بەشێك لە هێڵی 33 كەی ڤی تانجەرۆ – باشور و گۆڕینی رێڕەوی هێڵی 33 كەی ڤی شارباژێڕ + سیتەك، ئەو بەشەش بە ڕاكێشانی هێڵێكی 33 كەی ڤی لە نێوان وێستگەی بەردەكە و وێستگەی تاڤگە و هەروەها دانانی تاوەرێكی جۆری DCS بۆ مۆبایلی سەیدسادق).
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كارەبا ئاماژەی بەوە كردووە، پرۆژەكە لە قۆناغی كۆتاییدایە و دوای تەواوبوونی، سودێكی زۆری دەبێت بۆ كەمكردنەوەی بارزۆریی لەسەر هێڵەكان و وێستگەكان.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

youtube.com/@slemanigov


هه‌واڵی زیاتر

هه‌واڵه‌كان

كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌ی باڵای پاراستنی ژینگه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان
2026-05-05
وه‌فدی سیاسی عێراق سه‌ردانی سلێمانی ده‌كات
2026-05-04
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پارێزگاری سلێمانی ناو بازاڕی سلێمانی به‌سه‌ركرده‌وه‌
2026-04-29
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر به‌شداریكرد له‌ كردنه‌وه‌ی نوسینگه‌ی فه‌رمی مامه‌ڵه‌ داراییه‌ ئه‌لكترۆنیه‌كان
2026-04-28
وەزارەتی ناوخۆ رێکاری کرداری بۆ پاراستنی ژینگە ڕادەگەیەنێت
2026-04-28
پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد له‌ ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراقی
2026-04-20
د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، لە دیوانی پارێزگادا، پێشوازیکرد لە بەڕێزان تۆبی هارۆرد بەرپرسی ڕێکخراوی نێودەوڵەتیی
2026-04-20
مه‌راسیمی دیكۆمێنتكردنی مێژووی تیپه‌كانی مۆسیقا له‌ سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو
2026-04-06
حەڤدەیەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی بەدرخان لە شاری کەتەنزارۆی ئیتاڵیا تایبەت بە ڕەوانشاد ژەنەراڵ شەریف پاشای خەندان پێشەنگی دیبلۆماسیی کورد
2026-04-06
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پێشوازیكرد له‌ نوێنه‌رانی پارێزگاری سلێمانی و كوردستان بۆ حه‌ڤده‌هه‌مین ڤیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی به‌درخان
2026-03-31
د. هه‌ڤاڵ پارێزگاری سلێمانی له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی باڵای زه‌وییه‌ زیاده‌ڕه‌ویه‌كان كۆبۆوه‌
2026-03-30
مه‌راسیمی ڕۆژی جیهانی شانۆ
2026-03-30
له‌ ناوه‌ندی په‌روه‌رده‌ و خوێندنی باڵا پشوو ڕاگه‌یه‌نرا
2026-03-30
یادی سی و هه‌شت ساڵه‌ی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌
2026-03-17