بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

یادی شاڵاوی ئەنفالكردنی دۆڵی جافایەتی دەكرێتەوە


پارێزگاری سلێمانی بەئامادەبوونی ژمارەیەك لە كەسوكاری قوربانیان و بەرپرسانی حكومیی، لە ناحیەی گاپیڵۆن بەشدارییكرد لە یادی 35 ساڵەی شاڵاوی ئەنفالكردنی دۆڵی جافایەتی، لە قەزای دوكانیش بە دانانی تاجەگوڵینە لەسەر مەزاری شەهیدان یادەكە بەرز رادەگیرێت.
لە مەراسیمەكەدا كە رۆژی سێشەممە 21/3/2023 لە مۆنۆمێنتی شەهیدانی گاپیڵۆن بەڕێوەچوو، چەندین چالاكیی جۆراوجۆر ئەنجامدران، لە بوارەكانی ژینگە و ناشتنی نەمام و بەسەركردنەوەی كەسوكاری قوربانییان و دامودەزگا حكومییەكان، تاجە گوڵینەش لەسەر مەزاری شەهیدان دانرا.
رۆژی چوارشەممەش 22/3/2023، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شەهیدان و ئەنفالكراوانی سلێمانی، بە ئامادەبوونی بەرپرسانی حكومیی ‌و كەسوكاری قوربانیان ‌و كەسایەتییەكان، یادەكەی لە قەزای دوكان بەڕێوەبرد و تاجەگوڵینە لەسەر مەزاری شەهیدان دانرا.
رۆژی 22ی شوباتی ساڵاَی 1988، هێزەكانی عێراق شاڵاوی یەكەمی ئەنفال و كیمیابارانكردنیان لە دۆڵی جافایەتیی سەر بە پارێزگای سلێمانی، بە هێرشكردن بۆ سەر گوندەكانی سەرگەڵوو و بەرگەڵو دەستپێكرد و زۆرینەی خەڵكی ناوچەكە كەوتنە بەر شاڵاوەكە، هەرچەندە بەشێكیان توانییان لە ناوچەكە خۆیان دەربازبكەن و رزگاریان ببێت، بەڵام بەشێكی زۆری هاونیشتمانیانی سنورەكە، دوای دەستگیركردنیان لەلایەن سوپای عێراقەوە شوێنبزر كران.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

youtube.com/@slemanigov


هه‌واڵی زیاتر

هه‌واڵه‌كان

یادی سی و هه‌شت ساڵه‌ی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌
2026-03-17
ڕێنمای ڕووماڵكردنی میدیایی
2026-03-09
لیژنەی باڵای ئارامی پارێزگای سلێمانی کۆبۆوە
2026-03-09
پارێزگاری سلێمانی سه‌رۆكایه‌تی كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌ی باڵای كرد بۆ چاودێری و پاراستنی ژینگه‌
2026-03-03
پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد له‌ وه‌فدی باڵای توركیا
2026-03-02
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر زنجیره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجامدا
2026-03-02
جێگری پاڕێزگاری سلێمانی سەردانی كۆنترۆڵی كارەبای سلێمانی دەكات
2026-03-02
سلێمانی. یادی حه‌ڤده‌ ساڵه‌ی كۆچی دوایی كه‌سایه‌تیه‌كی عێراقی
2026-02-24
گرنگی زمانی دایک لەڕوی کارگێڕیەوە
2026-02-24
بڵاوکردنەوەی چیرۆکی وێنەیی (هیوا؛ خەونێک لە تاریکییەوە بۆ ڕوناکیی)
2026-02-23
نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌ی قه‌ندیلی سه‌ره‌تای
2026-02-23
دووه‌مین كۆنفرانسی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان به‌رێوه‌چوو
2026-02-16
پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد له‌ وه‌فدی باڵای بازرگانی شانشینی سعودیه‌
2026-02-09
حكومه‌تی خۆجێ ی سلێمانی سه‌ردانی كه‌ركوك ده‌كات
2026-02-09