بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

نەتەوەیەكگرتووەكان پرۆژەی خزمەتگوزاریی جێبەجێدەكات


بڕیارە ئاژانسی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ كۆچ (IOM) هاوكاریی ئاوەدانكردنەوەی زیاتری پارێزگای سلێمانی بكات ‌و بۆ ئەو مەبەستەش چەند پرۆژەیەكی خزمەتگوزاریی جێبەجێ بكات.
قائیمقامیەتی مەڵبەندی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێكیدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئاژانسی نەتەوەیەكگرتووەكان بۆ كۆچ پلانی هەیە، ژمارەیەك پرۆژەی خزمەتگوزاریی لە سنوری پارێزگای سلێمانی جێبەجێ بكات و بۆ ئەو مەبەستەش كۆبوونەوەیەك لە دیوانی قائیمقامیەت بەڕێوەچووە.
لە كۆبونەوەیەكی نێوان وەفدی رێكخراوەكە و قائیمقامی سلێمانی، كە بەڕێوبەری ناحیەی بەكرەجۆ و نوێنەری ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی و فەرمانگە خزمەتگوزارییەكانی سلێمانی ئامادەیبوون، گفتوگۆكراوە لەبارەی ئەو پرۆژە خزمەتگوزارییانە، كە لە ئێستادا پێویستن لە سلێمانی كاریان لەسەر بكرێت و خزمەتی هاووڵاتیان بكەن.
لێپرسراوی نوسینگەی سلێمانی ئاژانسی نەتەوەیەكگرتووەكان بۆ كۆچ (IOM) باسی لەوەكردووە، سەرەڕای پرۆژەكانی هەلی كار و دەستگیرۆیی پرۆژەی بچوك، پلانیان هەیە لەمساڵدا ژمارەیەكی زیاتر پرۆژەی خزمەتگوزاریی لەسنوری سلێمانی بەتایبەت لە بوارەكانی پەروەردە و ئاو و ئاوەڕۆ و ڕێگاوبان و تەندروستیدا ئەنجام بدەن،  بۆ ئەو مەبەستەش ڕاوێژ لەگەڵ لێپرسراوانی سلێمانی دەكەن.
بەگوێرەی زانیارییەكان، لە چەند ساڵی ڕابردوودا رێكخراوی (IOM) بە بودجەی زیاتر لە (٢) ملیۆن و (٦٠٠) هەزار دۆلار چەندین پرۆژەی خزمەتگوزاریی لە سلێمانی جێبەجێكردووە و هەلی كاری بۆ سەدان كەس ڕەخساندووە، بۆ ئەمساڵیش دەیەوێت پرۆژەكانی زیاتر پەرەپێبدات و خزمەتی زیاتری سلێمانی بكات.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

youtube.com/@slemanigov


هه‌واڵی زیاتر

هه‌واڵه‌كان

یادی سی و هه‌شت ساڵه‌ی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌
2026-03-17
ڕێنمای ڕووماڵكردنی میدیایی
2026-03-09
لیژنەی باڵای ئارامی پارێزگای سلێمانی کۆبۆوە
2026-03-09
پارێزگاری سلێمانی سه‌رۆكایه‌تی كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌ی باڵای كرد بۆ چاودێری و پاراستنی ژینگه‌
2026-03-03
پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد له‌ وه‌فدی باڵای توركیا
2026-03-02
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر زنجیره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجامدا
2026-03-02
جێگری پاڕێزگاری سلێمانی سەردانی كۆنترۆڵی كارەبای سلێمانی دەكات
2026-03-02
سلێمانی. یادی حه‌ڤده‌ ساڵه‌ی كۆچی دوایی كه‌سایه‌تیه‌كی عێراقی
2026-02-24
گرنگی زمانی دایک لەڕوی کارگێڕیەوە
2026-02-24
بڵاوکردنەوەی چیرۆکی وێنەیی (هیوا؛ خەونێک لە تاریکییەوە بۆ ڕوناکیی)
2026-02-23
نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌ی قه‌ندیلی سه‌ره‌تای
2026-02-23
دووه‌مین كۆنفرانسی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان به‌رێوه‌چوو
2026-02-16
پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد له‌ وه‌فدی باڵای بازرگانی شانشینی سعودیه‌
2026-02-09
حكومه‌تی خۆجێ ی سلێمانی سه‌ردانی كه‌ركوك ده‌كات
2026-02-09