بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

دوو هونەرمەندی كورد كۆچی دواییان كرد


 

دوێنێ 15-1-2023، دوو هونەرمەندی ناسراوی كورد كۆچی دواییان كردو هەردوو هونەرمەندان لەمەراسیمێكی شایستەدا بەخاك سپێردران.

 

  شادمان مه‌لا عه‌زیزی سه‌حاف له‌ساڵی 1959 له‌دایكبووه‌، هونه‌رمه‌ندی دیاری شانۆو درامای كوردی‌و هاوكات كارمه‌ندی رادیۆی هاتوچۆی سلێمانی، دوای ململانێ له‌گه‌ڵ نه‌خۆشی‌ و خراپبوونی باری ته‌ندروستی، رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ له‌نه‌خۆشخانه‌ی هیوا كۆچی دواییكرد.

 

شادمان مه‌لا عه‌زیزی سه‌حاف یه‌كێكه‌ له‌هونه‌رمه‌نده‌ دیاره‌كانی بواری شانۆ‌و درامای كوردی‌و ساڵانێكیش له‌شاخ وه‌ك پێشمه‌رگه‌یه‌ك له‌پێناو مافی گه‌له‌كه‌ی‌و ئازادی خه‌باتیكردووه‌. نزیكه‌ی (15) ساڵه‌ وه‌ك كارمه‌ندی رادیۆ، له‌بواره‌كانی هه‌واڵ‌و په‌یوه‌ندییه‌كان له‌ڕادیۆی ناوخۆ‌و رادیۆ ترافیك رادیۆی فه‌رمی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانی كاری كردووه‌. هونه‌رمه‌ند له‌چه‌ندین كاری شانۆیدا رۆڵی سه‌ره‌كی بینیوه‌. لەبه‌یانی رۆژی یه‌كشه‌مه ‌‌15/1/2023 ماڵئاوایی له‌بنه‌ماڵه‌و هاوڕێكانی كردو له‌سلێماتنی به‌خاك سپێردراوه‌.

 

  هونه‌رمه‌ند عومه‌ر محێدین عه‌بدوڵا، ناسراو به‌ عو‌مه‌رچاوشین له‌ساڵی 1942  له‌گه‌ڕه‌كی گوێژه‌ی شاری سلێمانی له‌دایكبووه‌. له‌ژیانیدا هونه‌رمه‌ندێكی دیارو به‌ئه‌زموون بووه‌، به‌شداری چه‌ندان كاری شانۆیی و درامای كردووه‌و رۆڵی ئافره‌تی به‌جوانترین شێوه‌ به‌رجه‌سته‌كردووه‌.

له‌ئێواره‌ی رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ 15/1/2023  له‌ته‌مه‌نی 81 ساڵ به‌نه‌خۆشی  كۆچی دوایی كرد، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ له‌سلێمانی به‌خاك سپێردرا.


 


هه‌واڵی زیاتر

هه‌واڵه‌كان

یادی سی و هه‌شت ساڵه‌ی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌
2026-03-17
ڕێنمای ڕووماڵكردنی میدیایی
2026-03-09
لیژنەی باڵای ئارامی پارێزگای سلێمانی کۆبۆوە
2026-03-09
پارێزگاری سلێمانی سه‌رۆكایه‌تی كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌ی باڵای كرد بۆ چاودێری و پاراستنی ژینگه‌
2026-03-03
پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد له‌ وه‌فدی باڵای توركیا
2026-03-02
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر زنجیره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجامدا
2026-03-02
جێگری پاڕێزگاری سلێمانی سەردانی كۆنترۆڵی كارەبای سلێمانی دەكات
2026-03-02
سلێمانی. یادی حه‌ڤده‌ ساڵه‌ی كۆچی دوایی كه‌سایه‌تیه‌كی عێراقی
2026-02-24
گرنگی زمانی دایک لەڕوی کارگێڕیەوە
2026-02-24
بڵاوکردنەوەی چیرۆکی وێنەیی (هیوا؛ خەونێک لە تاریکییەوە بۆ ڕوناکیی)
2026-02-23
نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌ی قه‌ندیلی سه‌ره‌تای
2026-02-23
دووه‌مین كۆنفرانسی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان به‌رێوه‌چوو
2026-02-16
پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد له‌ وه‌فدی باڵای بازرگانی شانشینی سعودیه‌
2026-02-09
حكومه‌تی خۆجێ ی سلێمانی سه‌ردانی كه‌ركوك ده‌كات
2026-02-09