بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

نۆژەنكردنەوەی باخی گشتی لە قۆناغی كۆتاییدایە


نۆژەنكردنەوەی باخی گشتیی سلێمانی بەدوو قۆناغ جێبەجێدەكرێت و لە ئێستادا گەیشتووەتە قۆناغی كۆتایی و لەلایەن دوو كۆمپانیاوە نۆژەندەكرێتەوە.
ئەندازیار لەنجە ئەمجەد محەمەد سەرپەرشتیاری پرۆژەی نۆژەنكردنەوەی باخی گشتی بەسایتی پارێزگای سلێمانی راگەیاند: پرۆژەی نۆژەنكردنەوەی باخی گشتی، بەسەرپەرشتیی سەرۆكایەتیی شارەوانی سلێمانی، بەدوو قۆناغ و لەلایەن دوو كۆمپانیاوە جێبەجێدەكرێت، وتیشی: قۆناغی یەكەم لەلایەن كۆمپانیای (توانای ژیان)ەوە جێبەجێدەكرێت لەسەر ئەركی خۆیان و لەڕێكەوتی (11/9/2022) دەستبەكار بوون.
روونیشیكردەوە، بودجەی پرۆژەكە (325.000.000) سێسەد و بیست و پێنج ملیۆن دینارە و ماوەكەشی 120 رۆژە، وتیشی: قۆناغی یەكەم بریتییە لەنۆژەنكردنەوەی راڕەوەكان بەستامپ كۆنكرێت و نۆژەنكردنەوەی نافورەكان بەشێوازی نوێ و دانانی دوو (سیستی فتنس) لە ڕاڕەوەكان و دانانی كورسیی نوێ و سەتڵی خۆڵ و هەندێك كاری تر.
ئەندازیاری سەرپەرشتیاری پرۆژەی نۆژەنكردنەوەی باخی گشتی باسی لەوەشكرد، قۆناغی دووەمیش لەلایەن كۆمپانیای (مایۆركا) ەوە لە رۆژی (16/11/2022)ەوە لەسەر ئەركی خۆیان دەست بەجێبەجێكردنی كراوە و ماوەی پرۆژەكەش (60) رۆژە، وتیشی: قۆناغی دووەم بریتییە لە نۆژەنكردنەوەی سیاجی باخی گشتی و نۆژەنكردنەوەی یاریی منداڵان.
بە گوێرەی زانیارییەكان، بڕیارە مانگی كانونی دوەمی ساڵی نوێ‌ پرۆژەی نۆژەنكردنەوەی باخی گشتی بە كۆتا بگات ‌و بە ڕووی هاووڵاتیان و گەشتیاراندا بكرێتەوە.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

youtube.com/@slemanigov


هه‌واڵی زیاتر

هه‌واڵه‌كان

یادی سی و هه‌شت ساڵه‌ی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌
2026-03-17
ڕێنمای ڕووماڵكردنی میدیایی
2026-03-09
لیژنەی باڵای ئارامی پارێزگای سلێمانی کۆبۆوە
2026-03-09
پارێزگاری سلێمانی سه‌رۆكایه‌تی كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌ی باڵای كرد بۆ چاودێری و پاراستنی ژینگه‌
2026-03-03
پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد له‌ وه‌فدی باڵای توركیا
2026-03-02
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر زنجیره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجامدا
2026-03-02
جێگری پاڕێزگاری سلێمانی سەردانی كۆنترۆڵی كارەبای سلێمانی دەكات
2026-03-02
سلێمانی. یادی حه‌ڤده‌ ساڵه‌ی كۆچی دوایی كه‌سایه‌تیه‌كی عێراقی
2026-02-24
گرنگی زمانی دایک لەڕوی کارگێڕیەوە
2026-02-24
بڵاوکردنەوەی چیرۆکی وێنەیی (هیوا؛ خەونێک لە تاریکییەوە بۆ ڕوناکیی)
2026-02-23
نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌ی قه‌ندیلی سه‌ره‌تای
2026-02-23
دووه‌مین كۆنفرانسی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان به‌رێوه‌چوو
2026-02-16
پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد له‌ وه‌فدی باڵای بازرگانی شانشینی سعودیه‌
2026-02-09
حكومه‌تی خۆجێ ی سلێمانی سه‌ردانی كه‌ركوك ده‌كات
2026-02-09