بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

دوو خاتوونی سلێمانی دەچنە لیستی سەد كاریگەرترین ژنانی جیهان


دوو خاتوونی شاری سلێمانی، هاوشانی دوو خاتوونی دیكەی خۆرهەڵاتی كوردستان، دەخرێنە لیستی سەد كاریگەرترین ژنانی جیهان بۆ ساڵی 2022.
بە گوێرەی تۆڕی هەواڵی بی بی سی، كە لیستی ژنانی كاریگەری لە سەر ئاستی جیهان بۆ ساڵی 2022 ئاشكرا كردوە ‌و پێكهاتوە لە 100 ژن ‌و لە بوارە جیاجیاكاندا چالاكن، پەرستار نیگار مارف لەیەكەی سوتاوی سەر بەنەخۆشخانەی سوتاویی و نەشتەرگەریی جوانكاری لەشاری سلێمانی، ناوی هاتوە و یەكێكە لە كەسایەتییەكان.
لە لیستەكەی بی بی سیدا هاتووە، كارەكانی نیگار مارف بریتیبووە لە هاوكاریكردن و چارەسەركردنی ئەو ژنانەی خۆیان سوتاندوە و ئاگریان لەخۆیان بەرداوە، نیگار نزیكەی 25 ساڵە لە نەخۆشخانەی سلێمانی بۆ سوتاویی و نەشتەرگەریی جوانكاریی كار دەكات.
د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی لە پەیامێكدا وێڕای پیرۆزبایی لە خاتوو نیگار، هیوای سەركەوتنی بۆ خواستوە و لە پەیامەكەیدا هاتووە (خاتوو نیگاری فریشتە، ژیرە ژنی كورد، هیوامان؛ سەركەوتنتە،  سەركەوتنێك وەك ئەو هیوایەی تۆ؛ دەیبەخشیتەوە، بە بریندارو قوربانییەكان).
 هاوشانی نیگار مارف، ناوی خاتوونێكی دیكەی شاری سلێمانی لە لیستەكەدا هاتووە، كە ناوی (رۆزا ساڵح)  و بە یەكێكی دیكە لە كاریگەرترین ژنەكانی جیهان هەڵبژێردراوە.
خاتوو رۆزا مانگی ئایاری 2022 وەكو ئەندامی ئەنجومەنی شاری گلاسگۆی سكۆتلاندی بەریتانیا هەڵبژێردراوە، رۆزا خەڵكی شاری سلێمانییە و ساڵی 2001 لەگەڵ خێزانەكەی روویان كردووەتە سكۆتلاند و وەكو پەنابەر وەرگیراون.
هەر لە لیستەكەی بی بی سیدا، ناوی هەریەكە لە ( زارا محەممەدی مامۆستای دەستبەسەركراوی زمانی كوردی لە سنە) و (روئیا پیرایی كچی مینۆ مەجیدیی كرماشانی) هاتووە، كە هەردووكیان دوو چالاكوانی كوردی خۆرهەڵاتی كوردستانن و وەكو ژنە كاریگەرەكانی جیهان هەژمار كراون.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

youtube.com/@slemanigov


هه‌واڵی زیاتر

هه‌واڵه‌كان

یادی سی و هه‌شت ساڵه‌ی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌
2026-03-17
ڕێنمای ڕووماڵكردنی میدیایی
2026-03-09
لیژنەی باڵای ئارامی پارێزگای سلێمانی کۆبۆوە
2026-03-09
پارێزگاری سلێمانی سه‌رۆكایه‌تی كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌ی باڵای كرد بۆ چاودێری و پاراستنی ژینگه‌
2026-03-03
پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد له‌ وه‌فدی باڵای توركیا
2026-03-02
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر زنجیره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجامدا
2026-03-02
جێگری پاڕێزگاری سلێمانی سەردانی كۆنترۆڵی كارەبای سلێمانی دەكات
2026-03-02
سلێمانی. یادی حه‌ڤده‌ ساڵه‌ی كۆچی دوایی كه‌سایه‌تیه‌كی عێراقی
2026-02-24
گرنگی زمانی دایک لەڕوی کارگێڕیەوە
2026-02-24
بڵاوکردنەوەی چیرۆکی وێنەیی (هیوا؛ خەونێک لە تاریکییەوە بۆ ڕوناکیی)
2026-02-23
نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌ی قه‌ندیلی سه‌ره‌تای
2026-02-23
دووه‌مین كۆنفرانسی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان به‌رێوه‌چوو
2026-02-16
پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد له‌ وه‌فدی باڵای بازرگانی شانشینی سعودیه‌
2026-02-09
حكومه‌تی خۆجێ ی سلێمانی سه‌ردانی كه‌ركوك ده‌كات
2026-02-09