بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

وەفدێكی ئومبریای ئیتاڵیا سەردانی سلێمانی دەكەن


لەچوارچێوەی پرۆگرامی هاوتایی شاری سلێمانی لەگەڵ شارەوانییەكانی هەرێمی ئومبریا لە ئیتاڵیا، ئەحمەد عەلی ئەحمەد جێگری پارێزگاری سلێمانی، لە دیوانی پارێزگادا، پێشوازییكرد لە چوار سەرۆكی شارەوانی ئەو هەرێمە و بەرپرسی كۆمپانیایەكی هاوبەشی حكومیی- تایبەت لەگەڵ هەردوو رێكخەری فێڵكۆس ئومبریا و لەدیدارێكدا گفتوگۆ لەبارەی سیستمی ئیشكردنیان لە بوارەكانی شارەوانی و خزمەتگوزارییەكان  و چۆنێتی پاراستنی ئاو و ژینگە، كرا. دواتر لە سیمینارێكدا، بەئامادەبوونی جێگری بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەكانی سلێمانی و چەند سەرۆك شارەوانییەك و بەڕێوەبەری ژینگەی سلێمانی و نوێنەرانی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی، وەفدی میوان چەند بابەتێكیان لەسەر سیستمی ئیشكردنیان لە بواری گەیاندنی خزمەتگوزارییەكان پێشكەشكرد و لەگەڵ ئامادەبوواندا لەوبارەیەوە گفتوگۆیان كرد. هەر لە چوارچێوەی سەردانەكەیاندا، سەردانی قوتابخانەی ئەزمڕی نمونەییان كرد، كە لەماوەی دوو مانگی رابردوودا لە پەیوەندییەكی پەروەردەیی دوولایەنەدا، لەگەڵ قوتابخانەیەكی ئامادەیی لە ئیتاڵیا پەیوەندیی بەردەوامیان هەبووەو بەمەبەستی چۆنێتی سودوەرگرتن لەئاو و پاراستنی ژینگەو بەرزكردنەوەی هۆشیاریی لەبارەی ئاو بەشداریی ۆركشۆپی هاوبەشیان كردبوو، خەڵاتی كۆتایی پێشكەش بە بەشداربووان كرا. پاشان وەفدی میوان سەردانی پڕۆژەی ئاوی دوكان – سلێمانی و وێستگەی ئاوی سەرچناریان كرد و لەنزیكەوە هەردوو پرۆژەكەیان بەسەركردەوە.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

youtube.com/@slemanigov

 


هه‌واڵی زیاتر

هه‌واڵه‌كان

گه‌رمیان، كردنه‌وه‌ی كارگه‌یه‌كی به‌رهه‌مهێنانی خۆراك
2025-12-16
پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد له‌ سه‌رۆكی ناوه‌ندی تیمی كلتوری كوردی نیۆرك
2025-12-16
ڕێوڕەسمی یەکەمین خولی فێرخوازە دەرچووەکانی پەیمانگای تەکنیکیی و پیشەیی ڕاپەڕین
2025-12-15
ڕێوڕه‌سمی شه‌هیدانی ژینگه‌پارێزانی كوردستان
2025-12-15
پارێزگاری سلێمانی سه‌ردانی چه‌مچه‌ماڵی كرد
2025-12-15
پارێزگاری سلێمانی، بەشداریکرد لە مەراسیمی نۆیەمین خولی فێرخوازە دەرچووەکانی پەیمانگای تەکنیکیی کوردستاندا
2025-12-09
پارێزگاری سلێمانی ،پێشوازیكرد له‌ هاوسه‌رۆكی شاره‌وانیه‌كانی باكوری كوردستان
2025-12-09
پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد له‌ ڕاوێژكارانی هێزی سه‌ربازی ئه‌ڵمانیا
2025-12-09
پارێزگاری سلێمانی ،به‌شداریكرد له‌ دیداری ڕاگه‌یاندنی كۆمه‌ڵه‌ی شورای مه‌زن
2025-12-09
سلێمانی، 16 ڕۆژی چالاكی دژی توندوتیژیی له‌سه‌ر بنه‌مای كۆمه‌ڵایه‌تی به‌ڕێوه‌چوو
2025-12-09
سلێمانی ، كردنه‌وه‌ی ناوه‌ندی ڕۆشنبیری هه‌ردیدا
2025-12-09
د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پێشوازیکرد لەتیمی پارێزگای سلێمانی بەشدار لەشاندی هەرێمی کوردستان بۆ وڵاتی سوید
2025-12-04
پارێزگاری سلێمانی  لەپێشانگای نێودەوڵەتیی سلێمانیدا بەشداریکرد لە کردنەوەی پێشانگای (لەعیراق دروستکراوە)
2025-12-04
 د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پێشوازیکرد لەبەڕێز کریستۆفەر بۆوم باڵیۆزی کەنەدا لەعێراق
2025-12-04