بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

نەتەوەیەكگرتوەكان بودجە بۆ ژمارەیەك پرۆژە دابین دەكات


بەرنامەی پەرەپێدانی سەر بە رێكخراوی نەتەوەیەكگرتوەكان، هەوڵ دەدات لە رێگەی وڵاتانی بەخشەرەوە، ژمارەیەك پرۆژەی خزمەتگوزاریی بۆ پارێزگای سلێمانی جێبەجێ بكات.
ڕۆژی یەكشەممە 27/11/2022، د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی، لە دیوانی پارێزگادا پێشوازییكرد لە بەڕێز (عادل ئەللامی) نوێنەری بەرنامەی پەرەپێدانی نەتەوەیەكگرتوەكان، كە لەسەر ڕاسپاردەی بەڕێز دكتۆر لەتیف ڕەشید سەرۆككۆماری عێراق سەردانی پارێزگاری سلێمانی كردبوو.
لە دیدارێكدا نوێنەری رێكخراوی (بەرنامەی پەرەپێدانی نەتەوەیەكگرتوەكان UNDP) پرسە و ماتەمینیی خۆیی بۆ كۆچی باوكی پارێزگاری سلێمانی دەربڕیی‌و داوایكرد  پارێزگای سلێمانی ژمارەیەك لە پرۆژە خزمەتگوزارییە پێویستەكان، پێشكەشی ڕێكخراوی UNDP  بكات، بۆ ئەوەی بەڕێزیان لە ڕێی وڵاتە بەخشەرەكانەوە، بودجەی پێویستیان بۆ دابین بكەن.
لای خۆیەوە پارێزگاری سلێمانی سوپاس و پشتیوانیی و ئامادەیی پارێزگای سلێمانیی بۆ دەربڕین و سوپاسی رێكخراوی نەتەوەیەكگرتوەكانی كرد، لە بەرامبەر هاوكاریی ‌و هەماهەنگییەكانی بۆ پارێزگای سلێمانی ‌و هەرێمی كوردستان.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

youtube.com/@slemanigov


هه‌واڵی زیاتر

هه‌واڵه‌كان

گه‌رمیان، كردنه‌وه‌ی كارگه‌یه‌كی به‌رهه‌مهێنانی خۆراك
2025-12-16
پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد له‌ سه‌رۆكی ناوه‌ندی تیمی كلتوری كوردی نیۆرك
2025-12-16
ڕێوڕەسمی یەکەمین خولی فێرخوازە دەرچووەکانی پەیمانگای تەکنیکیی و پیشەیی ڕاپەڕین
2025-12-15
ڕێوڕه‌سمی شه‌هیدانی ژینگه‌پارێزانی كوردستان
2025-12-15
پارێزگاری سلێمانی سه‌ردانی چه‌مچه‌ماڵی كرد
2025-12-15
پارێزگاری سلێمانی، بەشداریکرد لە مەراسیمی نۆیەمین خولی فێرخوازە دەرچووەکانی پەیمانگای تەکنیکیی کوردستاندا
2025-12-09
پارێزگاری سلێمانی ،پێشوازیكرد له‌ هاوسه‌رۆكی شاره‌وانیه‌كانی باكوری كوردستان
2025-12-09
پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد له‌ ڕاوێژكارانی هێزی سه‌ربازی ئه‌ڵمانیا
2025-12-09
پارێزگاری سلێمانی ،به‌شداریكرد له‌ دیداری ڕاگه‌یاندنی كۆمه‌ڵه‌ی شورای مه‌زن
2025-12-09
سلێمانی، 16 ڕۆژی چالاكی دژی توندوتیژیی له‌سه‌ر بنه‌مای كۆمه‌ڵایه‌تی به‌ڕێوه‌چوو
2025-12-09
سلێمانی ، كردنه‌وه‌ی ناوه‌ندی ڕۆشنبیری هه‌ردیدا
2025-12-09
د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پێشوازیکرد لەتیمی پارێزگای سلێمانی بەشدار لەشاندی هەرێمی کوردستان بۆ وڵاتی سوید
2025-12-04
پارێزگاری سلێمانی  لەپێشانگای نێودەوڵەتیی سلێمانیدا بەشداریکرد لە کردنەوەی پێشانگای (لەعیراق دروستکراوە)
2025-12-04
 د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پێشوازیکرد لەبەڕێز کریستۆفەر بۆوم باڵیۆزی کەنەدا لەعێراق
2025-12-04