بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

كارگەی پاككردنەوەی تۆو دەكەوێتە كار


كارگەی پاككردنەوەی تۆو لە سنوری قەزای دوكان كەوتە كاركردن، ئەنجامی پرۆژەی توێژینەوەی كرداریی و بەرهەمهێنانی داری پزیشكیی (مۆرینگا)ش راگەیەنرا.
رۆژی سێشەممە 8/11/2022، بە ئامادەبوون و چاودێریی بێگەرد تاڵەبانی وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو و ژمارەیەك لە بەرپرسانی حكومیی ‌و جوتیاران، د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی، بەشدارییكرد لە مەراسیمی كردنەوەی كارگەی پاككردنەوەی تۆو لە ناوچەی گردەبۆر، كە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كشتوكاڵی سلێمانی/ بەشی بەرهەمهێنانەوە ڕێكخرابوو.
كارگەی پاككردنەوەی تۆو، كارگەیەكی نمونەییە لەسەر ئاستی عیراق و سودێكی گەورە بە جوتیارانی سلێمانی و كوردستان دەگەیەنێت و توانستەكانی پشت بەخۆبەستن و پاراستنی ئاسایشی كشتوكاڵیی و ئابوریی و خۆراك بەهێز دەكات.
وەزیری كشتوكاڵ سوپاسی پارێزگاری سلێمانیی كرد، بۆ پشتیوانییەكانی لە وەزارەت و جوتیارانی بەڕێز، لە بەهاو بایەخی ئەو كارگە ستراتیژییە دوا، لای خۆیەوە پارێزگاری سلێمانی، پشتیوانیی پارێزگای بۆ دووپاتكردنەوە و پیرۆزبایی كردنەوەی كارگەكەشی لە جوتیارانی بەڕێز و وەزارەتی كشتوكاڵ كرد.
بەگوێرەی وەزارەتی كشتوكاڵ، كارگەی پاككردنەوەی تۆو، لە كاتژمێرێكدا توانای پاككردنەوەی دە بۆ دوانزدە تۆن گەنمی بنەتۆی هەیە، كارگەكە لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگای سلێمانی بەبڕی (1,911,108,245) یەك ملیار و نۆسەد ‌و یانزدە ملیۆن ‌و سەد و هەشت هەزار و دووسەد و چل ‌و پێنج دینار بۆ‌ سوود و پاڵپشتی جوتیاران و دروستكراوە.
دواتر و لە مەراسیمێكی دیكەدا، وەزیری كشتوكاڵ و پارێزگاری سلێمانی، بەشدارییانكرد لە ڕاگەیاندنی ئەنجامی پرۆژەی توێژینەوەی كرداریی و بەرهەمهێنانی داری پزیشكیی (مۆرینگا)، كە بە سەركەوتوویی لە كێڵگە نموونەییەكاندا لەلایەن (د. جەمال ڕەشید)ەوە، بە پشتیوانیی بەڕێوەبەرێتیی توێژینەوەی كشتوكاڵیی سلێمانی، بۆ یەكەمجار لە عیراق و كوردستاندا، بەرهەمهێنراون.
كۆبەندی توێژینەوەكان لەلایەن بەڕێز زانا محەمەد بەڕێوەبەری توێژینەوەی كشتوكاڵیی سلێمانییەوە پێشكەش بە بەڕێزان وەزیری كشتوكاڵ و پارێزگاری سلێمانی كران، وەزیری كشتوكاڵ و پارێزگاری سلێمانیش، پشتیوانی تەواویان بۆ ئەو پرۆژە شایستە زانستییە ناوازەیە دەربڕی.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

youtube.com/@slemanigov


هه‌واڵی زیاتر

هه‌واڵه‌كان

كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌ی باڵای پاراستنی ژینگه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان
2026-05-05
وه‌فدی سیاسی عێراق سه‌ردانی سلێمانی ده‌كات
2026-05-04
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پارێزگاری سلێمانی ناو بازاڕی سلێمانی به‌سه‌ركرده‌وه‌
2026-04-29
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر به‌شداریكرد له‌ كردنه‌وه‌ی نوسینگه‌ی فه‌رمی مامه‌ڵه‌ داراییه‌ ئه‌لكترۆنیه‌كان
2026-04-28
وەزارەتی ناوخۆ رێکاری کرداری بۆ پاراستنی ژینگە ڕادەگەیەنێت
2026-04-28
پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد له‌ ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراقی
2026-04-20
د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، لە دیوانی پارێزگادا، پێشوازیکرد لە بەڕێزان تۆبی هارۆرد بەرپرسی ڕێکخراوی نێودەوڵەتیی
2026-04-20
مه‌راسیمی دیكۆمێنتكردنی مێژووی تیپه‌كانی مۆسیقا له‌ سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو
2026-04-06
حەڤدەیەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی بەدرخان لە شاری کەتەنزارۆی ئیتاڵیا تایبەت بە ڕەوانشاد ژەنەراڵ شەریف پاشای خەندان پێشەنگی دیبلۆماسیی کورد
2026-04-06
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پێشوازیكرد له‌ نوێنه‌رانی پارێزگاری سلێمانی و كوردستان بۆ حه‌ڤده‌هه‌مین ڤیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی به‌درخان
2026-03-31
د. هه‌ڤاڵ پارێزگاری سلێمانی له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی باڵای زه‌وییه‌ زیاده‌ڕه‌ویه‌كان كۆبۆوه‌
2026-03-30
مه‌راسیمی ڕۆژی جیهانی شانۆ
2026-03-30
له‌ ناوه‌ندی په‌روه‌رده‌ و خوێندنی باڵا پشوو ڕاگه‌یه‌نرا
2026-03-30
یادی سی و هه‌شت ساڵه‌ی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌
2026-03-17