بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

وەزارەتی ناوخۆ هۆشداریی دەدات


وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان، هۆشداریی دەدات لە حاڵەتی هەڵگرتنی چەكی بێمۆڵەت ‌و داوا لە هاووڵاتیان و میدیاكان دەكات، هاوكاربن بۆ كۆتاییهێنان بە هەڵگرتنی چەكی بێمۆڵەت ‌و بەكارهێنانی لە شوێنە گشتییەكاندا، بۆ ئەو مەبەستەش لە هەفتەی جیهانیی چەكداماڵیندا، بەیاننامەیەك بڵاودەكاتەوە، ئەمەی خوارەوە دەقی بەیاننامەكەیە:

هەفتەی جیهانی چەك داماڵین
هاووڵاتیانی ئازیز:
لە پێناو كەمكردنەوەی دەرفەتی تاوان و پەنا نەبردن بۆ یەكلایكردنەوەی كێشەكان بە توندوتیژی و چەك ، كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە سەرەتای دەستبەكاربونیەوە ، بایەخێكی گرنگی بە بابەتی ڕێكخستنی چەكهەڵگرتن و سنورداركردنی دیاردەی چەكداری داوە ، لەو سۆنگەیەوە یاسای كۆمپانیا ئەمنیە تایبەتەكان ژمارە 18 ی ساڵی 2021 و یاسای چەك ژمارە 2 ی ساڵی 2022 لە پەرلەمانی كوردستان دەرچوون و چەند ڕێنماییەك بۆ جێبەجێكردنیان لە وەزارەتی ناوخۆ دەركراون. ئامانجی ئەو یاسا و ڕێنماییانە ئەوەیە كه چەكی بێمۆڵەت نەمێنێ و دیاردەی چەكداری تا ئەو پەڕی سنوردار بكرێت.
لە هەفتەی جیهانی چەكداماڵیندا، كە ساڵانە نەتەوە یەكگرتوەكان لە 24 تا 30 ئۆكتۆبەر بۆ سنورداركردنی چەكی كۆمەڵكوژ و كیبڕكێی خۆپڕچەككردن لە ئاستی نێودەوڵەتی و ڕێكخستنی چەك و دیاردەی چەكداری لە ناو خۆی ووڵاتان بەڕێوەی دەبات ، وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی كوردستان داوا لە هاونیشتمانیان دەكات پێگیری بە ڕێنماییەكان بكەن و چەكی قورس و جەنگی، ئەگەر لایانە، دەستبەجێ بدەنەوە حكومەت و چەكی ئاگرین ( دەمانچە ، كڵاشینكۆف، هاوشێوەكانی ) لەو بنكانە تۆمار بكەن كە دەستنیشان كراون و دەست بەكاردەبن، ماوەی ساڵێك دەست نیشانكراوە بۆ تۆماركردن و لەو ماوەیه ڕێگا نادرێت هیچ كەس چەكی بێمۆڵەت ئەگەر تۆماركراویش بێت بهێنێتە دەرەوە و لە شوێنە گشتیەكان هەڵیبگرێ چونكە ئەمە پێچەوانەی یاسای چەكە.
ئەم هەفتە جیهانیە بۆ ئەوەیە كە هەموومان بیر لەو كارەسات و ڕووداوە ناخۆشانە بكەینەوە كە بڵاوبوونەوەی چەك و بەكارهێنانی ، بەسەر هاووڵاتیان دێنێت . بۆیە بۆ كەمكردنەوەی توندوتیژی و تاوان و پاراستنی سەقامگیری ناوخۆی كوردستان، لە هەفتەی جیهانی چەكداماڵین و هەموو ڕۆژەكانی ساڵدا، هێزە ئەمنیەكان ڕاسپێردراون كە لە هەر كوێیەك  لە شوێنە گشتیەكان و ناو ئوتومبێل چەكی بێ مۆڵەت هەبێت دەستی بەسەردا بگرن و مامەڵەی یاسایی لەگەڵ خاوەنەكەی بكەن.
داوا دەكەین كەناڵەكانی ڕاگەیاندن هاوكاربن و ڕۆڵی ئەرێنی بگێڕن لە بڵاوكردنەوەی هۆشیاری خراپ مامەڵەكردن لەگەڵ چەك و لێكەوتەكانی كە دەرفەتی تاوان و توندوتیژی زیاد دەكات .

وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان
24 ی ئۆكتۆبەری 2022

بۆ زانیاریی زیاتر لەبارەی كارو چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

youtube.com/@slemanigov

   


هه‌واڵی زیاتر

هه‌واڵه‌كان

فێستیاڵی سولی فێست لەهەواری شار لەسلێمانی دەستپێدەكات
2026-06-18
پێنج ڕۆژ پشوو ڕاگه‌یه‌نرا
2026-05-25
به‌ردی بناغه‌ی قوتابخانه‌یه‌ك دانرا
2026-05-19
د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، سەردانی ئەکادیمیای سەربازیی قەڵاچوالانی کرد
2026-05-19
مه‌راسیمی دانانی به‌ردی بناغه‌ی قوتابخانه‌ی نوێی گوندی هه‌زارمێرد
2026-05-18
كونسوڵی ئێران سه‌ردانی پارێزگای سلێمانی ده‌كات
2026-05-18
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پێشوازیكرد له‌ نوێنه‌ری ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی له‌ عێراق
2026-05-18
ڕۆژی زمانی كوردی به‌رز ڕاگیرا
2026-05-18
پەیامی پارێزگاری سلێمانی؛ بۆ کۆڕبەندی ئاشتیی و ئازادیی کۆمەڵایەتیی لە شاری ئامەد
2026-05-11
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پشتیوانی خۆی بۆ كه‌رتی وه‌رزش دووپاتكرده‌وه‌
2026-05-11
پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد له‌ پاڵێوراوانی عێراق بۆ ئاژانسی بۆشایی ئاسمان
2026-05-11
كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌ی باڵای پاراستنی ژینگه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان
2026-05-05
وه‌فدی سیاسی عێراق سه‌ردانی سلێمانی ده‌كات
2026-05-04
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پارێزگاری سلێمانی ناو بازاڕی سلێمانی به‌سه‌ركرده‌وه‌
2026-04-29