بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

كۆنفرانسێكی تایبەت بۆ تاووتوێكردنی پرسی ئاو


كۆنفرانسێكی نێودەوڵەتی لە سلێمانی بەڕێوەدەچێت، كە تایبەت دەبێت بە هەڵسەنگاندنی پێشبینیی و مەترسییەكانی پرسی ئاو لە عێراق ‌و هەرێمی كوردستان.
ڕۆژی یەكشەممە 2/10/2022، د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی، بەئامادەبوونی بەڕێزان مهدی رشید الحمدانی وەزیری سەرچاوە ئاوییەكانی حكومەتی ئیتحادیی و بێگەرد تاڵەبانی وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوە ئاوییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بەشدارییكرد لە كۆنفرانسی نێودەوڵەتیی زانكۆی كۆمار بۆ زانست و تەكنۆلۆژیا، كە تایبەت بوو بە سەرچاوەكانی ئاو لە عێراق: پێشبینیی و مەترسییەكان.
لە میانی دەستپێكی كۆنفرانسەكەدا، كە لەژێر چاودێری وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حكومەتی هەرێمی كوردستاندا ڕێكخرابوو، چەندین بەرپرسی حكومیی ‌و پسپۆڕان ‌و ژینگەدۆستان زیاتر لە دووسەد توێژەری ناوخۆیی و نێودەوڵەتی لە وڵاتانەوە بەشدار بوون، تێیدا چەندین توێژینەوەی زانستیی ڕەسەن پێشكەش كران و پێشبینیی و مەترسییەكان خرانە ڕوو.
كۆنفرانسی ئاو رۆژانی یەكشەممە و دووشەممە  2 و 3 ی تشرینی یەكەمی 2022 لە كەمپی زانكۆی كۆمار لە سلێمانی بەڕێوەچوو، رۆژی سێهەمیش گەشتێكی یەك ڕۆژە بوو بۆ بەنداوی دوكان،  كۆنفرانسەكە لە حەوت دانیشتن پێكهاتبوو، زیاد لە حەفتا توێژینەوەی پەیوەست بە تەوەری كۆنفرانسەكەی لەخۆ گرتبوو، لەنێویاندا پارێزگاكانی عێراق، مالیزیا، سوید، ئەمریكا و ئوسترالیا.

بۆ زانیاریی زیاتر لەبارەی كارو چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscribe


هه‌واڵی زیاتر

هه‌واڵه‌كان

فێستیاڵی سولی فێست لەهەواری شار لەسلێمانی دەستپێدەكات
2026-06-18
پێنج ڕۆژ پشوو ڕاگه‌یه‌نرا
2026-05-25
به‌ردی بناغه‌ی قوتابخانه‌یه‌ك دانرا
2026-05-19
د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، سەردانی ئەکادیمیای سەربازیی قەڵاچوالانی کرد
2026-05-19
مه‌راسیمی دانانی به‌ردی بناغه‌ی قوتابخانه‌ی نوێی گوندی هه‌زارمێرد
2026-05-18
كونسوڵی ئێران سه‌ردانی پارێزگای سلێمانی ده‌كات
2026-05-18
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پێشوازیكرد له‌ نوێنه‌ری ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی له‌ عێراق
2026-05-18
ڕۆژی زمانی كوردی به‌رز ڕاگیرا
2026-05-18
پەیامی پارێزگاری سلێمانی؛ بۆ کۆڕبەندی ئاشتیی و ئازادیی کۆمەڵایەتیی لە شاری ئامەد
2026-05-11
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پشتیوانی خۆی بۆ كه‌رتی وه‌رزش دووپاتكرده‌وه‌
2026-05-11
پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد له‌ پاڵێوراوانی عێراق بۆ ئاژانسی بۆشایی ئاسمان
2026-05-11
كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌ی باڵای پاراستنی ژینگه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان
2026-05-05
وه‌فدی سیاسی عێراق سه‌ردانی سلێمانی ده‌كات
2026-05-04
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پارێزگاری سلێمانی ناو بازاڕی سلێمانی به‌سه‌ركرده‌وه‌
2026-04-29