بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

یەكەم زەنگی خوێندن لێدرا


د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی بەئامادەبوونی بەڕێزان سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی و بەڕێوەبەرە گشتییەكانی پەروەردە و ئاوەدانكردنەوەی سلێمانی و قائیمقامی قەزای شارباژێڕ و بەڕێوەبەری ناحیەی گاپیڵۆن و بەڕێوەبەری پەروەردەی شارباژێڕ و سەرپەرشتیار و بەڕێوەبەر و مامۆستایان و خەڵكی جوامێری ناوچەكە و قوتابیان، بەشداریی كرد لە كردنەوەی بینای نوێی قوتابخانەی گوندی سنگر لە سنوری ناحیەی گاپیڵۆنی شارباژێڕ و لێدانی زەنگی یەكەمی ساڵی نوێی خوێندنی 2022 - 2023، بە بەشداریی گوندنشینانی سنورەكە و سەرپەرشتیار و بەڕێوەبەر و مامۆستاو قوتابیانی گوندەكانی سنگر و چۆخماخ و مێوڵاگە.
لە یەكەم ڕۆژی دەستپێكردنی ساڵی نوێی خوێندندا سێشەممە 13-9-2022، پارێزگاری سلێمانی لە وتەیەكدا پیرۆزبایی و پشتیوانیی و پێزانینی خۆی پێشكەش بە كەرتی پەروەردە كرد و لە بەشداریی و پشتیوانیی پارێزگاری سلێمانی و پارێزگای سلێمانی دوا لە دروستكردنی بینای نوێی قوتابخانەی سنگر و سەدان خوێندنگا و قوتابخانە و دامەزراوەی پەروەردەی پارێزگای سلێمانیدا، داواشی لە حكومەتی هەرێمی كوردستان كرد ساڵی ٢٠٢٣ بكاتە ساڵی پەروەردە.
د. هەڤاڵ ئەبوبەكر لە میانی لێدوانەكەیدا، سوپاسی هەموو ئەو كەس و دامەزراوە حكومیی و تایبەتیانەی كرد، كە بەشدارییان لە پشتیوانیی كەرتی پەروەردەدا كردووە و سوپاسی زۆری بۆ ئیرادە و بەشداریی مەردانەی دەڤەری شارباژێڕ و بەتایبەتیی گوندنشینان و هەوارانی گوندەكانی سنگر و چۆخماخ و مێوڵاگە دەربڕی و پیرۆزبایی ساڵی نوێی خوێندنی لە هەموو خەڵكی كورستان كرد.
لە مەراسیمەكەدا چەندین چالاكیی هونەریی و هەڵمەتی نەمامناشتن بەڕێوەچوون، پارێزگاری سلێمانی كتێبی چیرۆكی وەرگێڕدراو بۆ كوردیی پینیكۆی پێشكەش بە قوتابیانی قۆناغی چوارەمی بنەڕەتیی ئەو گوندانە و قوتابییە بەشداربووەكان لە چالاكییەكاندا كرد، كە وەك كارێكی شایستەی بەڕێز دكتۆر فەریاد فازڵ سەرۆكی ئنستیتیوتی خوێندنی كوردی بەرلین و لەسەر ئەركی تایبەتی پارێزگاری سلێمانی وەك هەڵمەتێكی تەواوكاریی پرۆسەی خوێندن و خوێندنەوە پێشكەش بە قوتابیانی قۆناغی چوارەمی بنەڕەتیی بەشێك لە خوێندنگاكانی دەكات.

بۆ زانیاریی زیاتر لەبارەی كارو چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscribe


هه‌واڵی زیاتر

هه‌واڵه‌كان

كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌ی باڵای پاراستنی ژینگه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان
2026-05-05
وه‌فدی سیاسی عێراق سه‌ردانی سلێمانی ده‌كات
2026-05-04
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پارێزگاری سلێمانی ناو بازاڕی سلێمانی به‌سه‌ركرده‌وه‌
2026-04-29
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر به‌شداریكرد له‌ كردنه‌وه‌ی نوسینگه‌ی فه‌رمی مامه‌ڵه‌ داراییه‌ ئه‌لكترۆنیه‌كان
2026-04-28
وەزارەتی ناوخۆ رێکاری کرداری بۆ پاراستنی ژینگە ڕادەگەیەنێت
2026-04-28
پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد له‌ ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراقی
2026-04-20
د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، لە دیوانی پارێزگادا، پێشوازیکرد لە بەڕێزان تۆبی هارۆرد بەرپرسی ڕێکخراوی نێودەوڵەتیی
2026-04-20
مه‌راسیمی دیكۆمێنتكردنی مێژووی تیپه‌كانی مۆسیقا له‌ سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو
2026-04-06
حەڤدەیەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی بەدرخان لە شاری کەتەنزارۆی ئیتاڵیا تایبەت بە ڕەوانشاد ژەنەراڵ شەریف پاشای خەندان پێشەنگی دیبلۆماسیی کورد
2026-04-06
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پێشوازیكرد له‌ نوێنه‌رانی پارێزگاری سلێمانی و كوردستان بۆ حه‌ڤده‌هه‌مین ڤیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی به‌درخان
2026-03-31
د. هه‌ڤاڵ پارێزگاری سلێمانی له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی باڵای زه‌وییه‌ زیاده‌ڕه‌ویه‌كان كۆبۆوه‌
2026-03-30
مه‌راسیمی ڕۆژی جیهانی شانۆ
2026-03-30
له‌ ناوه‌ندی په‌روه‌رده‌ و خوێندنی باڵا پشوو ڕاگه‌یه‌نرا
2026-03-30
یادی سی و هه‌شت ساڵه‌ی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌
2026-03-17