بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

خزمەتی زیاتر پێشكەش بە ئاوارە و پەنابەران دەكرێت


وەفدێكی سەر بە رێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان سەردانی پارێزگای سلێمانی دەكات ‌و بەڵێن دەدات، هاوكار بێت بۆ پێشكەشكردنی خزمەتی زیاتر بە ئاوارە و پەنابەرانی نیشتەجێی سنورەكە.
ڕۆژی دووشەممە 6/6/2022، ئەحمەد عەلی ئەحمەد جێگری پارێزگاری سلێمانی بۆ كاروباری هونەریی، لە بری پارێزگار و بە ئامادەبوونی باباڕەسوڵ غەفور عیسا بەڕێوەبەری كۆچ و كۆچبەران و وەڵامدانەوەی قەیرانەكان، لە دیوانی پارێزگادا پێشوازیی كرد لە بەڕێزان خاتوو (بولاهان) بەڕێوەبەری ئۆفیسی UNHCR / سلێمانی و كامەران عەلی بەرپرسی پەیوەندییەكانی  UNHCR/ سلێمانی.
لە میانی كۆبوونەوەیەكدا گفتوگۆ كرا لەبارەی پێشكەشكردنی خزمەتگوزاریی باشتر بە ئاوارە و پەنابەران لە سنوری پارێزگای سلێمانی، وەفدی میوان سوپاسی پارێزگای سلێمانی ‌و لایەنە پەیوەندیدارەكانیان كرد، بۆ هاوكاریكردنی ئاوارە و پەنابەران لە ساڵانی رابردوودا، بەڵێنیشیاندا هاوكار ‌و پشتیوان بن بۆ گەیاندنی هاوكاریی ‌و پێداویستی بۆ ئاوارە و پەنابەران.
لای خۆیەوە جێگری پارێزگاری سلێمانی، سوپاسی رێكخراوەكانی سەر بە نەتەوەیەكگرتووەكان ‌و وڵاتانی كۆمەكبەخش كرد، كە لە میانی شەڕی داعش ‌و قەیرانی ئەمنیی عێراقدا، هاوكارییان پێشكەش بە ئاوارە و پەنابەران كردووە.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscribe


هه‌واڵی زیاتر

هه‌واڵه‌كان

یادی سی و هه‌شت ساڵه‌ی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌
2026-03-17
ڕێنمای ڕووماڵكردنی میدیایی
2026-03-09
لیژنەی باڵای ئارامی پارێزگای سلێمانی کۆبۆوە
2026-03-09
پارێزگاری سلێمانی سه‌رۆكایه‌تی كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌ی باڵای كرد بۆ چاودێری و پاراستنی ژینگه‌
2026-03-03
پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد له‌ وه‌فدی باڵای توركیا
2026-03-02
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر زنجیره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجامدا
2026-03-02
جێگری پاڕێزگاری سلێمانی سەردانی كۆنترۆڵی كارەبای سلێمانی دەكات
2026-03-02
سلێمانی. یادی حه‌ڤده‌ ساڵه‌ی كۆچی دوایی كه‌سایه‌تیه‌كی عێراقی
2026-02-24
گرنگی زمانی دایک لەڕوی کارگێڕیەوە
2026-02-24
بڵاوکردنەوەی چیرۆکی وێنەیی (هیوا؛ خەونێک لە تاریکییەوە بۆ ڕوناکیی)
2026-02-23
نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌ی قه‌ندیلی سه‌ره‌تای
2026-02-23
دووه‌مین كۆنفرانسی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان به‌رێوه‌چوو
2026-02-16
پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد له‌ وه‌فدی باڵای بازرگانی شانشینی سعودیه‌
2026-02-09
حكومه‌تی خۆجێ ی سلێمانی سه‌ردانی كه‌ركوك ده‌كات
2026-02-09