بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

هیندستان زەمالە بۆ خوێندكارانی سلێمانی ‌و هەرێم رادەگەیەنێت


لەسەر داوای پارێزگاری سلێمانی، حكومەتی هیندستان زەمالەی خوێندن بۆ فێرخوازانی سلێمانی ‌و هەرێمی كوردستان دابین دەكات و دەتوانن داواكاریی پێشكەش بكەن بۆ ئەو مەبەستە.
دوای سەردانە فەرمییەكەی د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی بۆ وڵاتی هیندستان و كۆبوونەوە لەگەڵ بەڕێز سەرۆكی ئەنجومەنی هیندیی بۆ پەیوەندییە كولتورییەكان  (ICCR)و وەزارەتی دەرەوەی هیندستان و لایەنە پەیوەندیدارەكان، بەڕێز كونسوڵی گشتیی هیندستان لە هەرێمی كوردستان پێی ڕاگەیاندین، كە ئەنجومەنی هیندیی بۆ پەیوەندییە كولتوورییەكان زەمالەی خوێندن دابین دەكات، بەم شێوەیەی خوارەوە:
كونسوڵخانەی گشتیی هیندستان - هەولێر
ئەنجومەنی هیندیی بۆ پەیوەندییە كولتوورییەكان (ICCR) بەخششی خوێندن (زەمالە) دابین دەكات بۆ خوێندكارانی نێودەوڵەتیی بۆ درێژەدان بە خوێندن لە زانكۆ و دامەزراوە هیندییە ناودارەكان بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٢-٢٠٢٣ لە پرۆژەی زەمالەی (ICCR) دا.
ئەم پرۆژانە بریتین لە پرۆژەی گشتیی زەمالەی  (ICCR)ی (A1201) و پرۆژەی زەمالەی (ICCR) بۆ كولتووری هیندیی (A1209). ئەم پرۆژانە توانای درێژەدان بە خوێندن لە بواری جۆراوجۆردا بە خوێندكاران دەدەن.
دوا بەروار بۆ بانگهێشتكردنی پێشكەشكاران لە ٣٠-٤-٢٠٢٢ ەوە درێژكراوەتەوە بۆ ٣١-٥-٢٠٢٢.
خوێندكارانی خوازیار لە زانكۆكانی سنوری پارێزگای سلێمانی و هەرێمی كوردستان ئاگادار دەكەینەوە، هەر كەس خوازیارە دەتوانێت لەڕێگەی ئەم لینكەوە تا بەرواری ٣١-٥-٢٠٢٢ داواكاریی بۆ زەمالەی (A2A)  پێشكەش بكەن:
http://a2ascholarships.iccr.gov.in/

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscribe


هه‌واڵی زیاتر

هه‌واڵه‌كان

یادی سی و هه‌شت ساڵه‌ی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌
2026-03-17
ڕێنمای ڕووماڵكردنی میدیایی
2026-03-09
لیژنەی باڵای ئارامی پارێزگای سلێمانی کۆبۆوە
2026-03-09
پارێزگاری سلێمانی سه‌رۆكایه‌تی كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌ی باڵای كرد بۆ چاودێری و پاراستنی ژینگه‌
2026-03-03
پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد له‌ وه‌فدی باڵای توركیا
2026-03-02
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر زنجیره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجامدا
2026-03-02
جێگری پاڕێزگاری سلێمانی سەردانی كۆنترۆڵی كارەبای سلێمانی دەكات
2026-03-02
سلێمانی. یادی حه‌ڤده‌ ساڵه‌ی كۆچی دوایی كه‌سایه‌تیه‌كی عێراقی
2026-02-24
گرنگی زمانی دایک لەڕوی کارگێڕیەوە
2026-02-24
بڵاوکردنەوەی چیرۆکی وێنەیی (هیوا؛ خەونێک لە تاریکییەوە بۆ ڕوناکیی)
2026-02-23
نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌ی قه‌ندیلی سه‌ره‌تای
2026-02-23
دووه‌مین كۆنفرانسی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان به‌رێوه‌چوو
2026-02-16
پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد له‌ وه‌فدی باڵای بازرگانی شانشینی سعودیه‌
2026-02-09
حكومه‌تی خۆجێ ی سلێمانی سه‌ردانی كه‌ركوك ده‌كات
2026-02-09