بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

سلێمانی بووەتە ناوەندێكی بەهێزی پێكەوەژیان


شاری سلێمانی، لەسەرەتای دروستبوونییەوە شاری پێكەوەژیانی ئایین و مەزهەبە جیاوازەكان و شوێنكەوتوانی ڕێباز و تەكیە و خانەقا و تەریقەت و پەرستگاكان و چەندین كەسایەتیی و دەزگای ئایینیی نێودەوڵەتیی بووە ‌و بەردەوام فراوانبوونی زیاتر بەخۆوە دەبینێت.
سەرباری نوێبوونەوە و بەرەوپێشچوونی خزمەتگوزاریی نێو پەرستگا و شوێنە ئایینییەكان و مەزار ‌و شوێنەوارە دێرینەكان، لەڕووی ژمارەشەوە بەگوێرەی داتاكانی بەڕێوەبەرایەتیی ئاماری سلێمانی، ساڵی 2021 ناوەندە ئایینییەكان فراوانبوونێكی بەرچاویان بەخۆوە بینیوە.
بەگوێرەی ئەو ئامارانەی كە ئەنجامدراون، بۆ ساڵی 2021 ناوەندە ئایینییەكان و پەرستگا ‌و مزگەوت ‌و تەكیەكان بەمشێوەیە لە سلێمانی دابەش بوون:
ژمارەی مزگەوتەكان: (1.765) مزگەوت.
ژمارەی كڵێساكان: لە ساڵی 1991دا تەنها (1) كڵێسا هەبووە، بەڵام بۆ ساڵی 2021 ئەو ژمارەیە بەرزبووەتەوە بۆ (4) كڵێسا و لقی كەنیسەی ئەمریكیی بەناوبانگ (The Church of Jesus Christ of Latter-Day Saints)  لە سلێمانییە.
ژمارەی تەكیەكان: (50).
ژمارەی مەزارە ئایینییەكان: (53).
ژمارەی حوجرە و ناوەندەكانی فێربوون ‌و لەبەركردنی قورئان: (39).
وتارخوێنانی هەینی (٥٠٤) وتارخوێن، بێجگە لەوەش هەزاران مامۆستای ئایینی ‌و كەسایەتی ‌و كارمەند، سەرپەرشتیی و خزمەتی ناوەندە ئایینییەكانی سلێمانی دەكەن.
ئێستا لە پارێزگای سلێمانی، چەندین تەكیە ‌و مەزاری ئایینی ‌و پەرستگا و مزگەوت رۆژانە بوونەتە ناوەندی گردبوونەوەی شوێنكەوتوانی ئایین ‌و مەزهەبە جیاوازەكان ‌و پەرستشیان تێدا ئەنجام دەدرێت، لە كاتی بەڕێوەچوونی بۆنە ‌و سروتە ئایینییەكانیشدا، شوێنكەوتوانی ئایین ‌و مەزهەبە جیاوازەكان پێكەوە بەشداریی بۆنەكان دەكەن ‌و ناوەندە ئایینییەكان بوونەتە شوێنی پێكەوەژیانی ئاشتییانە.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscribe


هه‌واڵی زیاتر

هه‌واڵه‌كان

گه‌رمیان، كردنه‌وه‌ی كارگه‌یه‌كی به‌رهه‌مهێنانی خۆراك
2025-12-16
پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد له‌ سه‌رۆكی ناوه‌ندی تیمی كلتوری كوردی نیۆرك
2025-12-16
ڕێوڕەسمی یەکەمین خولی فێرخوازە دەرچووەکانی پەیمانگای تەکنیکیی و پیشەیی ڕاپەڕین
2025-12-15
ڕێوڕه‌سمی شه‌هیدانی ژینگه‌پارێزانی كوردستان
2025-12-15
پارێزگاری سلێمانی سه‌ردانی چه‌مچه‌ماڵی كرد
2025-12-15
پارێزگاری سلێمانی، بەشداریکرد لە مەراسیمی نۆیەمین خولی فێرخوازە دەرچووەکانی پەیمانگای تەکنیکیی کوردستاندا
2025-12-09
پارێزگاری سلێمانی ،پێشوازیكرد له‌ هاوسه‌رۆكی شاره‌وانیه‌كانی باكوری كوردستان
2025-12-09
پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد له‌ ڕاوێژكارانی هێزی سه‌ربازی ئه‌ڵمانیا
2025-12-09
پارێزگاری سلێمانی ،به‌شداریكرد له‌ دیداری ڕاگه‌یاندنی كۆمه‌ڵه‌ی شورای مه‌زن
2025-12-09
سلێمانی، 16 ڕۆژی چالاكی دژی توندوتیژیی له‌سه‌ر بنه‌مای كۆمه‌ڵایه‌تی به‌ڕێوه‌چوو
2025-12-09
سلێمانی ، كردنه‌وه‌ی ناوه‌ندی ڕۆشنبیری هه‌ردیدا
2025-12-09
د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پێشوازیکرد لەتیمی پارێزگای سلێمانی بەشدار لەشاندی هەرێمی کوردستان بۆ وڵاتی سوید
2025-12-04
پارێزگاری سلێمانی  لەپێشانگای نێودەوڵەتیی سلێمانیدا بەشداریکرد لە کردنەوەی پێشانگای (لەعیراق دروستکراوە)
2025-12-04
 د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پێشوازیکرد لەبەڕێز کریستۆفەر بۆوم باڵیۆزی کەنەدا لەعێراق
2025-12-04