بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

نازناوی باڵیۆزی موحیببەت دەبەخشرێتە پارێزگاری سلێمانی


لە میانی سەردانە فەرمییەكەیدا بۆ هیندستان، پارێزگاری سلێمانی لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە كۆدەبێتەوە ‌و چەندین دیدار ‌و چاوپێكەوتن ئەنجام دەدات، ئەنجومەنی هیندیی بۆ پەیوەندییە كولتورییەكان نازناوی باڵیۆزی موحیببەت دەبەخشێتە پارێزگاری سلێمانی، پارێزگاریش سوپاسی پارێزگای سلێمانی ‌و هەرێمی كوردستان دەگەیەنێتە گەل ‌و حكومەتی هیندستان.
لە چوارچێوەی سەردانەكەیدا بۆ هیندستان، ئێوارەی رۆژی دووشەممە 11/4/2022، لە شاری دەلهی پایتەختی هیندستان، لەسەر بانگهێشتنامەی فەرمیی ئەنجومەنی هیندیی بۆ پەیوەندییە كولتورییەكان ICCR لە جیهاندا، لە تەلاری سەرەكیی ئەنجومەنەكە، كۆبوونەوە و سیمینارێك بۆ د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی، بەئامادەبوونی بەڕێزان دەستەیەكی زۆر لە زانا و پرۆفیسۆر و مامۆستایانی هیند لە زانكۆكانی هیندستان و جیهان و ئەزمونگەر و شارەزا و خاوەنڕا و نوسەر و وەرگێڕ و دەستەبژێرانی هیندستان لە وڵاتە جیاجیاكانی جیهاندا، بەڕێوەچوو. كۆبوونەوەكە لەلایەن سكرتاریەتی ئەنجومەنی هیندیی بۆ پەیوەندییە كولتورییەكان، بەئامادەبوونی كەناڵە مێدیاییە جیاجیاكانی ئەو وڵاتە بەڕێوەچوو.
سەرەتا سكرتێری ئەنجومەنەكە و نوێنەری زانا و دەستەبژێرانی هیند و ئەندامانی بەڕێوەبردنی ئەنجومەنەكە چەند كورتەیەكیان لەسەر ژیان و كار و بەرنامە و ستراتیژی پارێزگاری سلێمانی و پارێزگای سلێمانی خستەڕوو.
پارێزگاری سلێمانی، لە سیمینارەكەیدا، لەسەر بایەخی كولتور لە تێپەڕاندنی سەرگەردانیی و شەڕ و خۆپەرستیی و نائارامیی و نەهامەتییەكانی ئێستای جیهان و ناوچەكەدا بەوردیی خستەڕوو، چارەسەرە گونجاوەكانی لەڕێی پەروەردە و كولتور و خزمەتكردنی مرۆڤایەتییەوە پێشكەش كرد، جەختی لەسەر ئاشتیی و ئارامیی و ئاوەدانیی و لێبوردن و پێكەوەژیان و كاركردن و یەكترتەواوكردن كرد. دواتر لە ڕەوتی ئەدەبیی و هونەریی و كولتوریی سلێمانی و كوردستان دوا. گفتوگۆی زانستیانە و وردبینانە و ئەزمونگەرانەی بەرپەرسیارانە لەلایەن هەموو بەشداربووانەوە كرا و جگە لە پێشكەشكردنی بەرهەم و كتێب و توێژینەوە و خەڵاتەكانی ئەنجومەنی هیندیی بۆ پەیوەندییە كولتورییەكان و بەشداربووانی بێنەزیر؛ بە پارێزگاری سلێمانی، بەكۆی ڕا و هەڵسەنگاندنی ئەنجومەنەكە و بەشداربووان، نازناوی (باڵیۆزی موحیببەت) لەپای هەوڵە نەرم و ئینسانیی و كولتورییەكانی بۆ بەیەكگەیاندنی گەلان و تێپەڕاندنی جیاوازییەكان و كاركردن لەسەر یەكتر قبوڵكردن، بەخشییە پارێزگاری سلێمانی.
پارێزگاری سلێمانی سوپاس و پێزانینی خەڵك و حكومەتی هەرێمی كوردستان و پارێزگای سلێمانیی پێشكەش بە ئامادەبووانی بەڕێزو خەڵك و حكومەتی هیندستان كرد.
پێشتریش بەپێی بەرنامەی هاوبەشی وەزارەتی دەرەوە و باڵیۆزخانە و كونسوڵخانەی ئەو وڵاتە لە عێراق و هەرێمی كوردستان و ئەنجومەنی هیندیی بۆ پەیوەندییە كولتورییەكان و پارێزگای سلێمانی، پارێزگاری سلێمانی ‌و وەفدی هاوڕێی كارەكانی دەستپێكرد و سەردانی پەیمانگای هیندیی بۆ پەیوەندییە گشتییەكان و بەشی هونەرەجوانەكان و هونەرە ڕەسەنە میللییەكانی كرد، لەگەڵ بەڕێزان بەڕێوەبەر و سەرپەرشتیار و دەستەیەك لە مامۆستا و هونەرمەند و خوێندكارانی ڕشتە جیاجیاكاندا كۆبوەوە.
پارێزگاری سلێمانی لە هەوڵە هاوبەشەكانی نێوان باڵیۆزخانە و كونسوڵخانەی هیندستان لە عێراق و هەرێمی كوردستان و پارێزگای سلێمانی لە  بوارە كولتوریی و هونەرییەكاندا دوا و،  پێشنیازی بەڕێز سەرۆكی سەندیكای هونەرمەندانی كوردستانی خستەڕوو بۆ كاری هاوبەشی هونەریی و كولتوریی و فۆلكلۆریی لەنێوان كوردستان و هیندستاندا، بە پەرۆشیی و ئامادەیی تەواوەوە پێشوازیی لە پێشنیازەكە كرا؛ وەك كاری بەردەوامی ئەو چالاكییە هاوبەشانەی لە ڕۆژی نیشتمانیی كۆماری هیندستاندا لەنێوان باڵیۆزخانە و كونسوڵخانەی هیند و پارێزگای سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕۆشنبیریی و هونەری سلێمانیدا بەڕێوەچوون. لەسەر پێشنیازی پارێزگاری سلێمانی ئامادەیی خۆیان بۆ پێشوازیكردن لە وەفدی هونەرمەندانی كوردستان و كۆلیژ و پەیمانگاكانی هونەر و كۆمەڵە و گروپ و كەسایەتییە هونەرییەكان لە كوردستان و سلێمانیدا دەربڕی و ئاستی شایستەی كولتوریی و هونەریی كوردستان و سلێمانی بەرز نرخێندرا.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscribe


هه‌واڵی زیاتر

هه‌واڵه‌كان

د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پێشوازیكرد له‌ سه‌رۆكی ده‌زگای به‌یتی حیكمه‌ی وڵاتی چین
2026-02-02
سلێمانی. كردنه‌وه‌ی گه‌وره‌ترین پێشانگای دارتاشی
2026-02-02
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پێشوازیكرد له‌ شاندی فیدراسیۆنی جیهانی كورد
2026-02-02
دوو ڕۆژ پشوو ڕاگه‌یه‌نرا
2026-01-20
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پێشوازیكرد له‌ وه‌فدی هاوبه‌شی ڕاوێژكاری بۆردی وزه‌ نوێكانی كۆماری چین
2026-01-19
مەراسیمی بڵاوکردنەوەی ڕاپۆرتی ڕەوشی ئازادیی ڕۆژنامەگەریی لە هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی ٢٠٢٥
2026-01-19
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پێشوازیكرد له‌ خێزانی نمونه‌یی بواری په‌روه‌رده‌ و فێركردن و پزیشكی دكتۆر ژیرۆم له‌ سویسرا
2026-01-12
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر به‌شداریكرد له‌ دیداری داھێنه‌رانی ئاینده‌دا
2026-01-12
پارێزگاری سلێمانی جه‌خت له‌سه‌ر خزمه‌تكردنی هاووڵاتیان ده‌كاته‌وه‌
2026-01-12
سلێمانی. كردنه‌وه‌ی پێشانگای هونه‌ری(ئه‌نفال،هێڵه‌كانی من یاده‌وه‌ریه‌كی زیندووه‌)
2026-01-12
ناساندن و بڵاوکردنەوەی کتێبی پڕ جەوهەری مەسیحییەکانی شاری سلێمانی
2026-01-12
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر به‌شداریكرد له‌ ڕۆژی قوربانیه‌ هاوبه‌شه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و عێراق و كۆماری ئیسلامی ئێران
2026-01-06
پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد له‌ كونسوڵی گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان
2026-01-06
بڵاوکردنەوەی کتێبی چیرۆکی وێنەیی مناڵان (زارا لە ناو قوتووەکەیدا)
2026-01-05