بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

چە‌ند پرۆژە‌یە‌كی گە‌شتوگوزاریی لە‌ دوكان جێبە‌جێ دە‌كرێن


چە‌ند پرۆژە‌یە‌كی گە‌شتیاریی لە سنووری قەزای‌ دوكان جێبە‌جێ دە‌كرێن و گرفتی زەوییەكانی ناوچەكەش چارەسەر دەكرێت، جێگری سەرۆكی حكومەتیش داوا لە كەرتی تایبەت دەكات، هاوكار بن بۆ پەرەپێدان ‌و بوژاندنەوەی كەرتی گەشتوگوزار.
بەگوێرەی راگەیەندراوێكی نوسینگەی جێگرەی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم، رۆژی یەكشەممە 17/4/2022، قوباد تاڵەبانی جیگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران و ئامادەبوونی هەریەك لە ئەمەل جەلال سەرۆكی دەستەی گشتیی گەشتوگوزار و بەڕێوەبەری گشتیی گەشتوگوزاری سلێمانی و قائیمقامی دوكان و سەرۆكی شارەوانی و بەڕێوەبەرانی گەشتوگوزار و كشتوكاڵی قەزاكە، سەرپەرشتیی كۆبوونەوەیەكی كرد، كە تایبەت بوو بە پەرەپێدانی كەرتی گەشتوگوزار و بڕیاردرا كارئاسانی بكرێت بۆ جێبە‌جێكردنی سێ پرۆژەی گەشتیاریی لە ناوچەكەدا.
ئەمەل جەلال ئاماژەی بەوە كردووە، لە میانی كۆبوونەوەكەدا، دوای هەڵسەنگاندنی بارودۆخی سنوورەكە، بە ڕاپۆرتێكی چەند خاڵی گرفتەكانی بەردەم گەشەكردنی گەشتوگوزار لە قەزای دوكان خرایەڕوو، دواتر چۆنێتیی چارەسەركردنی ئەو گرفتانەش تاووتوێ كران.
جێگری سەرۆك وەزیران جەختی لەوە كردەوە كە حكومەت هاوكار و پاڵپشت دەبێت  بۆ پێشخستنی كەرتی گەشتوگوزار، داواشی لە كەرتی تایبەت و وەبەرهێنەران كرد پلان و پرۆژەی خۆیان بۆ وەبەرهێنان لە كەرتی گەشتوگوزاردا پێشكەش بكەن.
هاوكات قوباد تاڵەبانی داوای لە سەرۆكی دەستەی گەشتوگوزار و لایەنە پەیوەندیدارەكان كرد كارئاسانیی تەواو بۆ ئەو وەبەرهێنەرانە بكەن، كە دەیانەوێ لە كەرتی گەشتوگوزاردا وەبەرهێنان بكەن.
لە تەوەرێكی تری كۆبوونەوەكەدا باس لە كێشەی ئەو زەوییانە كرا كە بڕیارە پرۆژە گەشتیارییەكانیان تێدا جێبەجێ بكرێت، بۆ ئەو مەبەستەش بڕیاردرا كێشەكە بە شێوەیەكی یاسایی و بە جۆرێك چارەسەر بكرێن، كە خاوەن زەوییەكان سودمەندبن لەوەی زەوییەكانیان بۆ پرۆژەی گەشتیاریی بەكاربهێندرێن.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscribe


هه‌واڵی زیاتر

هه‌واڵه‌كان

گه‌رمیان، كردنه‌وه‌ی كارگه‌یه‌كی به‌رهه‌مهێنانی خۆراك
2025-12-16
پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد له‌ سه‌رۆكی ناوه‌ندی تیمی كلتوری كوردی نیۆرك
2025-12-16
ڕێوڕەسمی یەکەمین خولی فێرخوازە دەرچووەکانی پەیمانگای تەکنیکیی و پیشەیی ڕاپەڕین
2025-12-15
ڕێوڕه‌سمی شه‌هیدانی ژینگه‌پارێزانی كوردستان
2025-12-15
پارێزگاری سلێمانی سه‌ردانی چه‌مچه‌ماڵی كرد
2025-12-15
پارێزگاری سلێمانی، بەشداریکرد لە مەراسیمی نۆیەمین خولی فێرخوازە دەرچووەکانی پەیمانگای تەکنیکیی کوردستاندا
2025-12-09
پارێزگاری سلێمانی ،پێشوازیكرد له‌ هاوسه‌رۆكی شاره‌وانیه‌كانی باكوری كوردستان
2025-12-09
پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد له‌ ڕاوێژكارانی هێزی سه‌ربازی ئه‌ڵمانیا
2025-12-09
پارێزگاری سلێمانی ،به‌شداریكرد له‌ دیداری ڕاگه‌یاندنی كۆمه‌ڵه‌ی شورای مه‌زن
2025-12-09
سلێمانی، 16 ڕۆژی چالاكی دژی توندوتیژیی له‌سه‌ر بنه‌مای كۆمه‌ڵایه‌تی به‌ڕێوه‌چوو
2025-12-09
سلێمانی ، كردنه‌وه‌ی ناوه‌ندی ڕۆشنبیری هه‌ردیدا
2025-12-09
د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پێشوازیکرد لەتیمی پارێزگای سلێمانی بەشدار لەشاندی هەرێمی کوردستان بۆ وڵاتی سوید
2025-12-04
پارێزگاری سلێمانی  لەپێشانگای نێودەوڵەتیی سلێمانیدا بەشداریکرد لە کردنەوەی پێشانگای (لەعیراق دروستکراوە)
2025-12-04
 د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پێشوازیکرد لەبەڕێز کریستۆفەر بۆوم باڵیۆزی کەنەدا لەعێراق
2025-12-04