بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

پارێزگار داوای گەشتی نێوان سلێمانی ‌و هیندستان دەكات


لە میانی سەردانەكەیدا بۆ هیندستان، پارێزگاری سلێمانی چەندین كۆبوونەوە ‌و دیدار لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتەدا ئەنجام دەدات ‌و داوای كردنەوەی هێڵێكی راستەوخۆی ئاسمانیی دەكات لە نێوان سلێمانی ‌و هیندستاندا.
ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە 12/4/2022، د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی، لە شاری دەلهی پایتەختی هیندستان، لە چوارچێوەی بەرنامە فەرمییەكەیدا، سەردانی وەزارەتی دەرەوەی هیندستانی كرد و لەگەڵ بەڕێزان دكتۆر عەرسەف سەعید سكرتێری كاروباری ڤیزا لە وەزارەتی دەرەوەی هیندستان و دكتۆر پرادیپ سینگ راجپورۆهیت سكرتێری هاوبەشی وڵاتانی (ڕۆژئاوای ئاسیا و باكوری ئەفریقیا) لە وەزارەتی دەرەوەی هیندستان و چەند سەرمایەدارێكی نێودەوڵەتیی هیندستاندا كۆبوەوە.
لە میانی كۆبوونەوەكەدا، پارێزگاری سلێمانی لە دەرفەتی لەباری وەبەرهێنان و سەرمایەگوزاریی و بەهێزتركردنی پەیوەندییە بازرگانیی و پیشەسازیی و تەكنۆلۆژیی و ئابووریی و تەندروستیی و گەشتیارییەكان لە هەرێمی كوردستاندا دوا و پێشنیازی كردنەوەی هێڵی ئاسمانیی ڕاستەوخۆی لە وڵاتی هینستانەوە بۆ فڕۆكەخانەكانی هەولێر و سلێمانی كرد.
هاوكات پارێزگاری سلێمانی هیواشی خواست ڕێكارەكانی گەشتكردن بۆ مەبەستی خوێندن و چارەسەری پزیشكیی و بازرگانیی و گەشتیاریی بۆ هیندستان پەیوەست بە هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان ئاسان بكرێت، داواشی لە بەرپرسانی هیندستان كرد، كۆمپانیاكانیان هانبدەن، هەرێمی كوردستان بۆ سەرمایەگوزاریی و كاری هاوبەش هەڵبژێرن.
لە تەوەرێكی تری كۆبوونەوەكاندا پارێزگاری سلێمانی بەڕەسمی داوای لە وەزارەتی دەرەوەی هیندستان كرد، ئەو داواكارییەی كە پارێزگا بە فەرمیی لە ڕێی باڵیۆزخانە و كونسوڵخانەی گشتیی ئەو وڵاتەوە پێشكەشی كردووە؛ هەر زانیاریی و بەڵگە و كەلوپەلێكی تایبەت بە جەنابی شێخ مەحمودی حەفید مەلیكی كوردستان هەیە؛ پارێزگای سلێمانیی لێ ئاگادار بكەنەوە و هاوكار بن لە گەڕاندنەوەیاندا بۆ هەرێمی كوردستان.
هەموو ڕا و پێشنیازەكان بەگەرمیی پێشوازییان لێكرا و وا بڕیارە كاری پێویستیان لەسەر بكرێت.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscribe


هه‌واڵی زیاتر

هه‌واڵه‌كان

گه‌رمیان، كردنه‌وه‌ی كارگه‌یه‌كی به‌رهه‌مهێنانی خۆراك
2025-12-16
پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد له‌ سه‌رۆكی ناوه‌ندی تیمی كلتوری كوردی نیۆرك
2025-12-16
ڕێوڕەسمی یەکەمین خولی فێرخوازە دەرچووەکانی پەیمانگای تەکنیکیی و پیشەیی ڕاپەڕین
2025-12-15
ڕێوڕه‌سمی شه‌هیدانی ژینگه‌پارێزانی كوردستان
2025-12-15
پارێزگاری سلێمانی سه‌ردانی چه‌مچه‌ماڵی كرد
2025-12-15
پارێزگاری سلێمانی، بەشداریکرد لە مەراسیمی نۆیەمین خولی فێرخوازە دەرچووەکانی پەیمانگای تەکنیکیی کوردستاندا
2025-12-09
پارێزگاری سلێمانی ،پێشوازیكرد له‌ هاوسه‌رۆكی شاره‌وانیه‌كانی باكوری كوردستان
2025-12-09
پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد له‌ ڕاوێژكارانی هێزی سه‌ربازی ئه‌ڵمانیا
2025-12-09
پارێزگاری سلێمانی ،به‌شداریكرد له‌ دیداری ڕاگه‌یاندنی كۆمه‌ڵه‌ی شورای مه‌زن
2025-12-09
سلێمانی، 16 ڕۆژی چالاكی دژی توندوتیژیی له‌سه‌ر بنه‌مای كۆمه‌ڵایه‌تی به‌ڕێوه‌چوو
2025-12-09
سلێمانی ، كردنه‌وه‌ی ناوه‌ندی ڕۆشنبیری هه‌ردیدا
2025-12-09
د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پێشوازیکرد لەتیمی پارێزگای سلێمانی بەشدار لەشاندی هەرێمی کوردستان بۆ وڵاتی سوید
2025-12-04
پارێزگاری سلێمانی  لەپێشانگای نێودەوڵەتیی سلێمانیدا بەشداریکرد لە کردنەوەی پێشانگای (لەعیراق دروستکراوە)
2025-12-04
 د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پێشوازیکرد لەبەڕێز کریستۆفەر بۆوم باڵیۆزی کەنەدا لەعێراق
2025-12-04