بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

جێگری پارێزگار وەكو سەرۆكی شارەوانی دەستبەكار بوو


جێگری پارێزگاری سلێمانی بۆ كاروباری كارگێڕیی ماڵئاوایی كرد ‌و وەكو سەرۆكی شارەوانیی سلێمانی دەستبەكار بوو، پارێزگاری سلێمانیش پیرۆزبایی لێدەكات ‌و بە هەنگاوێكی ئەرێنیی لەقەڵەم دەدات.
رۆژی چوارشەممە 9-2-2022  خاتوو (لەیلا عومەر) وەكو جێگری پارێزگاری سلێمانی بۆ كاروباری كارگێڕیی رێكارە كارگێڕییەكانی تەواو كرد، بۆ ئەوەی لە پۆستێكی نوێدا وەكو سەرۆكی شارەوانیی سلێمانی دەستبەكار بێت، بۆ ماڵئاواییش سەردانی پارێزگاری سلێمانیی كرد.
د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی، لە دیوانی پارێزگادا، پێشوازییكرد لە بەڕێز خاتوو لەیلا عومەر عەلی، سەرۆكی نوێی شارەوانیی سلێمانی، لە دیدارێكدا پارێزگاری سلێمانی پێزانینی خۆی لە بەرامبەر كارو هەوڵە دڵسۆزانەكانی بەڕێزیان وەك جێگری پارێزگاری سلێمانی دەربڕی و پیرۆزبایی و پشتیوانیی پارێزگای سلێمانیشی بۆ كارە نوێكانیان دووپاتكردەوە، بە ئومێدی ئەوەی بە هەموو لایەك بتوانن زۆرترین و باشترین خزمەتی هاووڵاتیان بكەن.
سەرۆكی نوێی شارەوانیی سلێمانی سوپاسی پارێزگار ‌و پارێزگای سلێمانیی كرد، كە لە ماوەی رابردوودا وەكو تیمێك كاریان بۆ خزمەتكردنی هاووڵاتیان كردووە ‌و جەختیشی كردەوە، لە ئەركە نوێیەكەیدا بە هەمان گیانی بەرپرسیارانەوە مامەڵە بكات لە پێناو خزمەتی گشتی.
لای خۆیەوە پارێزگاری سلێمانی خۆشحاڵیی خۆی بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستە لەلایەن ژنێكی چالاكەوە دەربڕی و بەهەنگاوێكی ڕاست و ئەرێنیی باسكرد، كە بەڕێزیان وەك یەكەم ژن سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی وەردەگرن.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscribe


هه‌واڵی زیاتر

هه‌واڵه‌كان

فێستیاڵی سولی فێست لەهەواری شار لەسلێمانی دەستپێدەكات
2026-06-18
پێنج ڕۆژ پشوو ڕاگه‌یه‌نرا
2026-05-25
به‌ردی بناغه‌ی قوتابخانه‌یه‌ك دانرا
2026-05-19
د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، سەردانی ئەکادیمیای سەربازیی قەڵاچوالانی کرد
2026-05-19
مه‌راسیمی دانانی به‌ردی بناغه‌ی قوتابخانه‌ی نوێی گوندی هه‌زارمێرد
2026-05-18
كونسوڵی ئێران سه‌ردانی پارێزگای سلێمانی ده‌كات
2026-05-18
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پێشوازیكرد له‌ نوێنه‌ری ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی له‌ عێراق
2026-05-18
ڕۆژی زمانی كوردی به‌رز ڕاگیرا
2026-05-18
پەیامی پارێزگاری سلێمانی؛ بۆ کۆڕبەندی ئاشتیی و ئازادیی کۆمەڵایەتیی لە شاری ئامەد
2026-05-11
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پشتیوانی خۆی بۆ كه‌رتی وه‌رزش دووپاتكرده‌وه‌
2026-05-11
پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد له‌ پاڵێوراوانی عێراق بۆ ئاژانسی بۆشایی ئاسمان
2026-05-11
كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌ی باڵای پاراستنی ژینگه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان
2026-05-05
وه‌فدی سیاسی عێراق سه‌ردانی سلێمانی ده‌كات
2026-05-04
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پارێزگاری سلێمانی ناو بازاڕی سلێمانی به‌سه‌ركرده‌وه‌
2026-04-29