بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

چەند رێنماییەكی گرنگ بۆ هاووڵاتیان


لەگەڵ پێشبینیی هاتنی شەپۆلێكی دیكەی بەفربارین ‌و سەرما، كە پێشبینیی دەكرێت بەستنی رێگاوبانەكان ‌و شەختە ‌و سەهۆڵبەندانی لێبكەوێتەوە، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێم چەند رێنماییەكی گرنگ بۆ هاووڵاتیان بڵاودەكاتەوە و داوایان لێدەكات، بۆ سەلامەتیی خۆیان ‌و دەوروبەریان پابەندی رێنماییەكان بن:
•  پۆشینی جلوبەرگ، گۆرەوی، كڵاو، دەستەوانەی ئەستوور و لەپێكردنی پێڵاوی شیاو، كە لەگەڵ كەشوهەوای داهاتوودا بگونجێت، بە تایبەتیش بۆ منداڵان و بەساڵاچووەكان.
•  پێویستە لەسەر سەرجەم شوفێران، بە تایبەتی لە ناوچە شاخاوییەكان، تا بكرێت بۆ كاری زۆر پێویست نەبێت دەرنەچن و ئۆتۆمبێلەكانیان لێ نەخوڕن و ئەگەر ناچاریش بن، ئەوا زنجیر لە تایەكان ببەسترێن، بە تایبەتی لەكاتی كەوتنی شەختەدا، تا لە خزین و خلیسكان پارێزراو بن.
•  هەتا زووە، پشكنینی بوونی ئاستێكی گونجاوی ماددەی (ئەنتی فریز – دژە بەستن) لەنێو ڕادێتەری ئۆتۆمبێلەكان بكرێت.
• پێش دەرچوونیان لە ماڵەوە بۆ قوتابخانە، منداڵەكان ئامۆژگاری بكرێن كە لە كاتی كەوتنی شەختە بە هیچ شێوەیەك بەسەر ئەو بارستانەدا نەڕۆن و خۆیانی لێ بە دوور بگرن، لە ڕۆیشتنیش هەنگاوی خێرا نەهاوێژن و ڕانەكەن، لە پێناو سەلامەتییان و دووركەوتنەوەیان لە هەر ڕووداوێكی نەخوازراوی خزین ‌و خلیكسان و بەربوونەوە.
•  تا بكرێت شلەمەنیی گەرم بخورێتەوە، چونكە پارێزگاریی لە گەرمیی لەش دەكات و بڕی پێویستی یەكەی كایلۆریشی پێ دەبەخشێت، بۆ پاراستنی جەستە لە دابەزینی پلەكانی گەرما.
•  لە كاتی بارینی بەفردا نابێ هاووڵاتییان بە هیچ شێوەیەك بیر لە ئەنجامدانی گەشت بكەنەوە، بە تایبەتیش بۆ ناوچە شاخاوی و تەنانەت زوورگییەكانیش، چونكە گۆڕانی دراماتیكی، خێرا و چاوەڕواننەكراو لەو ناوچانەدا روودەدەن و هیچ دەرفەتێك بە ڕزگاربوون نادات و تەنانەت تیمەكانی فریاكەوتنیش بە سانایی ناگەنە ئەو ناوچە و شوێنە سەخت و دژوارانە.
•  برایانی جوتیار و بەخێوكارانی ئاژەڵەكان بە تایبەتی، ئامادەكاریی پێشوەختەیی خۆیان وەربگرن بۆ ئەوەی تا پێیان بكرێت بەروبووم و ئاژەڵەكانیان لە نزمبوونەوەی زۆری پلەكانی گەرما بپارێزن.
•  خاوەنی نەمامگەكان و خولیایانی بەخێوكردنی ئاژەڵ و باڵندەكان، پێویستە تا بكرێت دار و درەختە ناسكەكان و قەفەسی گیاندارەكانیان بەشێوەیەكی تەندروست دابپۆشن، یان ئەگەر دەكرێت دووریان بخەنەوە لەو شوێنانەی كە كراوەن یان زۆر زوو سارد دەبنەوە، هەتا لە هەڕەشەی بەستانیان بپارێزن.
•  بۆ ئەو ماڵانەی كە دەكەونە نێو ناوچە شاخاوییەكان كە بێگومان تیایاندا پلەكانی گەرما زۆر نزمتر دەبێتەوە، پێویستە بڕێك ئاوی پاكی خواردنەوە لە ژوورەوە دابنێن، كە لانی كەم بۆ ماوەی 2 تا 3 رۆژی خواردنەوە و پێداویستیی سەرەكیی ئەندامانی خێزان دابین بكات، تا شەپۆلەكە كۆتایی پێدێت.
•  تیمەكانی تایبەت بە ڕاماڵینی بەفر لە ئامادەباشیدا بن.
• تیمەكانی شاخەوانی لە كاتی چالاكبوونی بەفربارین، بە هیچ شێوەیەك بیر لە ئەنجامدانی گەشتی تایبەتی خۆیان نەكەنەوە، ئەگەر بۆ مەودایەكی نزمیش بێت.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscribe


هه‌واڵی زیاتر

هه‌واڵه‌كان

كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌ی باڵای پاراستنی ژینگه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان
2026-05-05
وه‌فدی سیاسی عێراق سه‌ردانی سلێمانی ده‌كات
2026-05-04
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پارێزگاری سلێمانی ناو بازاڕی سلێمانی به‌سه‌ركرده‌وه‌
2026-04-29
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر به‌شداریكرد له‌ كردنه‌وه‌ی نوسینگه‌ی فه‌رمی مامه‌ڵه‌ داراییه‌ ئه‌لكترۆنیه‌كان
2026-04-28
وەزارەتی ناوخۆ رێکاری کرداری بۆ پاراستنی ژینگە ڕادەگەیەنێت
2026-04-28
پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد له‌ ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراقی
2026-04-20
د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، لە دیوانی پارێزگادا، پێشوازیکرد لە بەڕێزان تۆبی هارۆرد بەرپرسی ڕێکخراوی نێودەوڵەتیی
2026-04-20
مه‌راسیمی دیكۆمێنتكردنی مێژووی تیپه‌كانی مۆسیقا له‌ سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو
2026-04-06
حەڤدەیەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی بەدرخان لە شاری کەتەنزارۆی ئیتاڵیا تایبەت بە ڕەوانشاد ژەنەراڵ شەریف پاشای خەندان پێشەنگی دیبلۆماسیی کورد
2026-04-06
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پێشوازیكرد له‌ نوێنه‌رانی پارێزگاری سلێمانی و كوردستان بۆ حه‌ڤده‌هه‌مین ڤیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی به‌درخان
2026-03-31
د. هه‌ڤاڵ پارێزگاری سلێمانی له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی باڵای زه‌وییه‌ زیاده‌ڕه‌ویه‌كان كۆبۆوه‌
2026-03-30
مه‌راسیمی ڕۆژی جیهانی شانۆ
2026-03-30
له‌ ناوه‌ندی په‌روه‌رده‌ و خوێندنی باڵا پشوو ڕاگه‌یه‌نرا
2026-03-30
یادی سی و هه‌شت ساڵه‌ی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌
2026-03-17