بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

ڕاگــەیەندراوێك لە پارێــزگــاوە بۆ هـاووڵاتیانی سلێمانی


پارێزگای سلێمانی بەهۆی ئەگەری لافاو و بارانبارینی بەخوڕ ‌و هەورەبروسكە، راگەیەنراوێك بڵاودەكاتەوە ‌و رایدەگەیەنێت،  ئامادەكاریی تەواو كراوە بۆ هەر حاڵەتێك، داواش لە هاووڵاتیان دەكات، بۆ حاڵەتی پێویست نەبێت، تا دەتوانن لە ماڵەكانیان بمێننەوە ‌و هاوكاری تیمەكان بن.
ئەمەی خوارەوە دەقی راگەیەنراوەكەیە:
راگەیەنراوێك لە پارێزگای سلێمانییەوە بۆ هاوڵاتیانی خۆشەویستی شاری سلێمانی
لــەژێر ڕۆشنایی ئاگاداركردنەوە و ڕاگەیاندنی فەرمانگەی كەشناسی سەبارەت بە پێشبینی ڕوودانــی لافـــاو و حاڵەتی نەخوازراو،  پێمان خـــۆشە ئەم ڕوونكردنەوە و دڵنیاییە بخەینە بەردەم ڕای گــشتی.
* ئێمــە بە سوپاسەوە ماوەیەكە لەسەر خەتین لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان لە سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی كە ئەوانیش هەروەك پیشەی ساڵانەی خۆیان لە ڕێگەی چەند تیمێكەوە كە دابەش بوون بەسەر چەند زۆنێكی شاری سلێمانیدا، وە بە تایبەت ئەو ناوچە و گەڕەكانەی مەترسی لافاویان لەسەربووە لە ئێستاو لە ڕابردوودا، هەستاون بە پاككردنەوەی ئاوەڕۆ و مەنهۆڵەكان و ئامادەكاریی پێویستییان كردووە بۆ وەرزی باران.
* لە لایـــەكی تریشەوە لە ئێستادا سەرجەم تیمەكانی فریاگوزاری خێرا لە سەرجەم قایمقامیەتەكانی سەر بە پارێزگای سلێمانی لە ئەركی خۆیاندان، بۆیە ئەوانیش لای خۆیانەوە ئامادەباشی تەواویان كردووە لە ئەگەری دروستبوونی هەر ڕووداو و لافاوێك كە ببێتە هۆی زیانگەیاندن بە هاووڵاتیان.
* ئەمە سەرەڕای ئەوەی  پێداویستی سوتەمەنیمان دابین كردووە بۆ بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سلێمانی، وەك ئامادەكارییەك لە گەیاندنی فریاگوزاریی خێرا بۆ هاووڵاتیان.
* جێــی ئاماژە بۆكردنە تیمی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی كۆچ و كۆچبەران و وەڵامدانەوەی قەیرانەكان (DMCR) لە پارێزگای سلێمانی خراوەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە و لەسەر هێڵن بۆ مەبەستی بە هاناوەچوونی لێقەوماوان.
ئەم تیمە ئۆتۆمبێلی تایبەتی بەهاناوەچوون و ستافی ڕاهێنراو و تایبەتیان هەیە، ئۆتۆمبێلی فریاگوزاریی خێرای مرۆیی، ئەم ئۆتۆمبێلە تەواوی كەلوپەلی فریاكەوتن و ئاگركوژێنەوە و رزگاركردن بە تەواوی پێداویستەكانیەوە تێدایە ساز و ئامادەن بۆ هەر حاڵەتێكی لەناكاو، هەروەها بوونی خێمە و زۆپا و ڕاخەر و بەتانی لە گەنجینەی ئەو  بەڕێوەبەرایەتییە و سەرجەم تیمەكە ئامادەن بۆ هەر ئەركێك لە بە هاناوەچوونی هاووڵاتیان.
* دەتوانــین ئەوەش بڵێین كە سەرجەم بەڕێوەبەرایەتی و فەرمانگەكانی پەیوەست بە گەیاندنی فریاگــــوزاریی خێـــــرا بە هاووڵاتیان  لە ئەركدان بە سوپاس و دەستخۆشییەوە .
* مــاوەتەوە بڵێین ئێمە وەك حكومەتی خۆجێیی لە پارێزگای سلێمانی بە سەرجەم فەرمانگە و لایەنە پەیوەندیدارەكان بە هەموو هەوڵ و توانای خۆمانەوە بە شێوەیەكی دڵسۆزانە لە ئێستادا لە ئەرك و كاری خۆماندا ئێشكگرین تا ئەوەی بتوانین شار و خەڵكی خۆمان بپارێزین.
ـ دەمــانەوێت داوا لە هاووڵاتیانیش بكەین بەهۆی بوونی هەورە بروسكەیەكی زۆر، وە بۆ پاراستنی ژیانیان تا بتوانن لە ماڵەكانیان بمێننەوە.
ـ هەروەها داوایان لێ دەكەین لە ئەگەری دروستبوونی لافاو هاوكار و هەماهەنگی تیمەكانمان بن بە شێوەیەكی بەرپرسیارانە هەڵسوكەوت بكەن و هەموو پێكەوە دەتوانین شارمان بپارێزین بە كەمترین زیان دەربازمان بێت.
لیلی عمر علی
ل. پارێزگاری سلێمانی

 

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscribe


هه‌واڵی زیاتر

هه‌واڵه‌كان

پارێزگاری سلێمانی، بەشداریکرد لە مەراسیمی نۆیەمین خولی فێرخوازە دەرچووەکانی پەیمانگای تەکنیکیی کوردستاندا
2025-12-09
پارێزگاری سلێمانی ،پێشوازیكرد له‌ هاوسه‌رۆكی شاره‌وانیه‌كانی باكوری كوردستان
2025-12-09
پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد له‌ ڕاوێژكارانی هێزی سه‌ربازی ئه‌ڵمانیا
2025-12-09
پارێزگاری سلێمانی ،به‌شداریكرد له‌ دیداری ڕاگه‌یاندنی كۆمه‌ڵه‌ی شورای مه‌زن
2025-12-09
سلێمانی، 16 ڕۆژی چالاكی دژی توندوتیژیی له‌سه‌ر بنه‌مای كۆمه‌ڵایه‌تی به‌ڕێوه‌چوو
2025-12-09
سلێمانی ، كردنه‌وه‌ی ناوه‌ندی ڕۆشنبیری هه‌ردیدا
2025-12-09
د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پێشوازیکرد لەتیمی پارێزگای سلێمانی بەشدار لەشاندی هەرێمی کوردستان بۆ وڵاتی سوید
2025-12-04
پارێزگاری سلێمانی  لەپێشانگای نێودەوڵەتیی سلێمانیدا بەشداریکرد لە کردنەوەی پێشانگای (لەعیراق دروستکراوە)
2025-12-04
 د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پێشوازیکرد لەبەڕێز کریستۆفەر بۆوم باڵیۆزی کەنەدا لەعێراق
2025-12-04
د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پێشوازیکرد لە سەرکەوت زەکی ئەندامی مەکتەبی سیاسی (ی.ن.ک)
2025-12-04
پارێزگاری سلێمانی پێشوازیکرد لەبەڕێوەبەری پەروەردەی ڕۆژهەڵات
2025-12-04
د.هەڤاڵ ئەبوبەکر سەردانی چەند ناوەندو وێستگەیەکی دەنگدانی تایبەتی لەسنووری پارێزگای سلێمانی کرد
2025-11-10
پارێزگاری سلێمانی پێشوازیکرد لە دارەوان حاجی حامید نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لەوڵاتی ئیسپانیا
2025-11-10
د.هەڤاڵ ئەبوبەکر بەشداریکرد لە دیداری SULI'S MED EXPO
2025-11-10