بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

شاندێكی پارێزگای سلێمانی سەردانی فیلەندا دەكات


لەسەر بانگهێشتی پارێزگاری هانكۆ، پارێزگاری سلێمانی بە یاوەریی شاندێكی پارێزگا، سەردانی فیلەندا دەكات ‌و چەندین دیدار و كۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتەدا ئەنجام دەدات.
ڕۆژی سێشەممە 7/12/2021 د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی، لەسەر بانگهێشتی فەرمیی پارێزگاری هانكۆ لە وڵاتی فیلەندا، سەردانی ئەو وڵاتەی كرد، لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هیلسنكی بەسوپاسەوە لەلایەن بەڕێزان خاتوو تانیا قادر حسێن باڵیۆزی عێراق لە فیلەندا و محەمەد نەزەری چالاكی بواری پەیوەندییەكانی نێوان كورد و فیلەندا؛ پێشوازیی لێكرا، دواتر سەردانی پارێزگای هانكۆی كرد و لەگەڵ بەڕێزان دێنیس ستراندڵ پارێزگاری هانكۆ و خاتوو ئایلا پاككۆ سەرۆكی ئەنجومەنی شارەوانیی هانكۆدا كۆبونەوە.
لە كۆبونەوەكەدا گفتوگۆ لەسەر هەماهەنگیی و پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوان پارێزگای سلێمانی و پارێزگای هانكۆ و شارەكانی تری فیلەندا و بارودۆخی پەناهەندەكان لەو شارەدا كرا.
ڕۆژی دواتر شاندی پارێزگای سلێمانی، لە شاری هیلسنكی ‌و لە وەزارەتی ناوخۆی فیلەندا، لەگەڵ  بەڕێزان جاری كاخنن بەڕێوەبەری كاروباری پەنابەران لە وەزارەتی ناوخۆی فیلەندا و خاتوو جانا ڤیۆر و بەرپرسی بەشی یاسایی و پیتەر ساندیلین بەرپرسی بەشی توێژینەوەكان و تۆماس كۆلژۆنن بەرپرسی پەیوەندییەكان و خاتوو میرا ڕاوێژكاری كاروباری پەنابەراندا كۆبوەوە، لە كۆبونەوەكەدا گفتوگۆ لەسەر كاری هاوبەش و دۆخی پەنابەران و هۆكار و چارەسەرەكان كران.
دواتریش لە وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتە، لەگەڵ هەردوو خاتونی بەڕێز ڕیكا ئیللا بەرپرسی بەشی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست  و بەرپرسی دیسكی عێراق لە وەزارەتی دەرەوەی فیلەندا كۆبوەوە، لە كۆبونەوەكەدا گفتوگۆ لەسەر بارودۆخی عێراق و هەرێمی كوردستان و هەڵبژاردن و ناڕەزایەتییەكان و دۆخی پەنابەران كرا.
رۆژی پێنجشەممەش پارێزگاری سلێمانی بە یاوەریی شاندی پارێزگا، سەردانی باڵیۆزخانەی عێراقی كرد‌و لەلایەن بەڕێزان خاتوو تانیا عەبدولقادر حسێن باڵیۆزی یەكەمی عێراق بۆ فیلەندا و ئەستۆنیا و بەرپرس و ستافی باڵیۆزخانەكەوە پێشوازیی لێكرا، لە دیدارێكدا گفتوگۆ لەسەر بەهێزكردنی پەیوەندیی نێوان پارێزگاكان و باڵیۆزخانە و كونسوڵخانەكانی عێراق لە وڵاتی فیلەندا و وڵاتانی تر و بەدەمەوەچوونی خێرای پەنابەران كرا.
دواتر پارێزگاری سلێمانی سەردانی پەرلەمانی فیلەندای كرد و لەگەڵ بەڕێزان پەرلەمانتاران نیكا نیككۆ سەرۆكی لیژنەی دەرەوە لە پەرلەمانی فیلەندا و خاتوو تینا لارڤالا ئەندامی لیژنەی دەرەوەدا كۆبوەوە، لە كۆبونەوەكەدا گفتوگۆ لەسەر بارودۆخی پەنابەران و پەیوەندیی و هەماهەنگیی هاوبەش و دیدارێكی ئابوریی نێوان عێراق و فیلەندا لە سلێمانی كرا.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscribe


هه‌واڵی زیاتر

هه‌واڵه‌كان

گه‌رمیان، كردنه‌وه‌ی كارگه‌یه‌كی به‌رهه‌مهێنانی خۆراك
2025-12-16
پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد له‌ سه‌رۆكی ناوه‌ندی تیمی كلتوری كوردی نیۆرك
2025-12-16
ڕێوڕەسمی یەکەمین خولی فێرخوازە دەرچووەکانی پەیمانگای تەکنیکیی و پیشەیی ڕاپەڕین
2025-12-15
ڕێوڕه‌سمی شه‌هیدانی ژینگه‌پارێزانی كوردستان
2025-12-15
پارێزگاری سلێمانی سه‌ردانی چه‌مچه‌ماڵی كرد
2025-12-15
پارێزگاری سلێمانی، بەشداریکرد لە مەراسیمی نۆیەمین خولی فێرخوازە دەرچووەکانی پەیمانگای تەکنیکیی کوردستاندا
2025-12-09
پارێزگاری سلێمانی ،پێشوازیكرد له‌ هاوسه‌رۆكی شاره‌وانیه‌كانی باكوری كوردستان
2025-12-09
پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد له‌ ڕاوێژكارانی هێزی سه‌ربازی ئه‌ڵمانیا
2025-12-09
پارێزگاری سلێمانی ،به‌شداریكرد له‌ دیداری ڕاگه‌یاندنی كۆمه‌ڵه‌ی شورای مه‌زن
2025-12-09
سلێمانی، 16 ڕۆژی چالاكی دژی توندوتیژیی له‌سه‌ر بنه‌مای كۆمه‌ڵایه‌تی به‌ڕێوه‌چوو
2025-12-09
سلێمانی ، كردنه‌وه‌ی ناوه‌ندی ڕۆشنبیری هه‌ردیدا
2025-12-09
د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پێشوازیکرد لەتیمی پارێزگای سلێمانی بەشدار لەشاندی هەرێمی کوردستان بۆ وڵاتی سوید
2025-12-04
پارێزگاری سلێمانی  لەپێشانگای نێودەوڵەتیی سلێمانیدا بەشداریکرد لە کردنەوەی پێشانگای (لەعیراق دروستکراوە)
2025-12-04
 د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پێشوازیکرد لەبەڕێز کریستۆفەر بۆوم باڵیۆزی کەنەدا لەعێراق
2025-12-04