بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

لە سەدا 79ی گەشتیاران خەڵكی عێراق ‌و دەرەوەن


سلێمانی لە ڕووی گەشتیارییەوە هەنگاوی گەورەی بڕیوە ‌و لە ماوەی سی ساڵدا، بەهۆی فراوانبوون و گەشەی پارێزگاكەوە ژمارەی  ئەو گەشتیارانەی كە روویان كردووەتە سنورەكە، چەند هێندە زیادی كردووە، بەو هۆیەشەوە ژمارەی ئوتێل ‌و مۆتێل ‌و پێگە گەشتیارییەكان تا دێت زیاتر ‌و فراوانتر دەبن.
بەگوێرەی ئامارەكان، نزیكەی لەسەدا هەشتای ئەو گەشتیارانەی روو لە ناوچە گەشتیارییەكانی سنوری پارێزگای سلێمانی دەكەن، گەشتیارانی ناوچەكانی عێراق ‌و دەرەوەن، كە لە وەرزە جیاوازەكاندا سەردانی سنورەكە دەكەن.
گەشتوگوزار و دەروازە نێودەوڵەتیدەكان
داتاكانی گەشتوگوزاری سلێمانی لە ساڵی ٢٠٢١ دا:
-  ژمارەی ئوتێلی پێنج ئەستێرە (9).
-  ژمارەی ئوتێلی چوار ئەستێرە (12).
-  ژمارەی ئوتێلی سێ‌ ئەستێرە (18).
-  ژمارەی ئوتێلی دوو ئەستێرە (42).
-  ژمارەی ئوتێلی یەك ئەستێرە (91).
-  ژمارەی ئەپارتمانی ڕاخراو (57).
-  ژمارەی گوندی گەشتیاریی (15).
-  هەوارگە (13).
-  مۆتێل (91).
-  كۆمەڵگەی گەشتیاریی (39).
-  یەكە گەشتیارییەكان (210).
-  ژمارەی كارمەندان لە یەكە گەشتیارییەكاندا (2.176).
-  كۆی گشتیی چێشتخانە و كافتریای گەشتیاریی (721).
-  ژمارەی چێشتخانە و كافتریای پێنج ئەستێرە (7).
-  ژمارەی چێشتخانە و كافتریای چوار ئەستێرە (80).
-  ژمارەی چێشتخانە و كافتریای سێ‌ ئەستێرە (106).
-  ژمارەی چێشتخانە و كافتریای دوو ئەستێرە (149).
-  ژمارەی چێشتخانە و كافتریای یەك ئەستێرە (370).
-  تەنها ئوتێلی میللی (شعبی)، لە ساڵی (١٩٩١)دا بریتی بوە لە ١٨، بەڵام ئەو ژمارەیە  لە ساڵی (٢٠٢١)دا بەرزبووەتەوە بۆ ٧٤.
-  كۆی ئۆتێل و مۆتێل و كۆمەڵگەی گەشتیاریی، لە ساڵی (١٩٩١)دا ژمارەیان ١٨ بوە، بەڵام بۆ ساڵی (٢٠٢١) ژمارەكە بەرزبووەتەوە بۆ ٢٤٦.
- ژمارەی دەروازەكان (٧)، كە بریتین لە دەروازە نێودەوڵەتییەكانی (پەروێزخان، باشماخ) لەگەڵ دەروازەكانی (سەیرانبەن، كێلێ، پشتە، شۆشمێ) و فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی.
-  ژمارەی نوسینگەكانی گەشتیاریی بۆ فرۆشتنی تكتی گەشتی ئاسمانیی (90).
-  ژمارەی كۆمپانیای وەكیلی هێڵی ئاسمانیی جیهانی بۆ گواستنەوەی هاووڵاتیان (40).
-  ژمارەی كۆمپانیاكانی گواستنەوەی وشكانیی (200).
-  ژمارەی كۆمپانیاكانی گواستنەوەی ئاسمانی (١٠) كۆمپانیان، كە بریتین لە (Iraqi Airways, Qatar Airways, Fly Dubai, Mahan Air, Kia Parwaz, Royal Jordanian, Turkish Air, Pegasus Airlines, Condor Air, Fly Baghdad).
-  كۆی ژمارەی گەشتیاران لە فڕۆكەخانە و دەروازەكانی باشماخ و پەروێزخانەوە لە ساڵی ٢٠١٩ دا نزیكەی (2.104.877) گەشتیار بوون، بەڵام لە ساڵی ٢٠٢٠ دا سەرباری پەتای كۆرۆنا نزیكەی (880.000) گەشتیار  بوون.
-  ڕێژەی گەشتیاری بیانی بریتییە لە (١٠٪)، ڕێژەی گەشتیاری ناوخۆیی عێراقیش رێژەكەی بریتییە لە (٦٩٪) ‌و ڕێژەی گەشتیاری ناو هەرێمیش (٢١٪)ی كۆی ژمارەی گەشتیاران پێكدەهێنن.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscribe


هه‌واڵی زیاتر

هه‌واڵه‌كان

سلێمانی، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌پرسی ژینگه‌ به‌ڕێوه‌چوو
2025-04-29
پارێزگاری سلێمانی، به‌شداریكرد له‌ مه‌راسیمی واژوكردنی گرێبه‌ستی ستراتیژی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌بای بازیان
2025-04-28
ئه‌مڕۆ 51 ساڵ به‌سه‌ر بۆردوومانكردنی شاری قه‌ڵادزی تێده‌په‌ڕێت
2025-04-24
پارێزگاری سلێمانی،پێشوازی له‌ڕاوێژكارانی دامه‌زراوه‌ی فامیلی سێرچ كرد
2025-04-24
نوێنه‌ری سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق، سوپاسی پارێزگاری سلێمانی ده‌كات
2025-04-24
دادگای به‌رایی، له‌ قه‌زای ماوه‌ت كرایه‌وه‌
2025-04-24
ئه‌مڕۆ 127 ساڵ به‌سه‌ر ده‌رچوونی یه‌كه‌م ڕۆژنامه‌ی كوردی تێده‌په‌ڕێت.
2025-04-22
شاهۆ عوسمان: هیوادارم ئەم یادە ببێتە هۆکارێک بۆ دروستبوونی فەزایەکی فراوانتر بۆ ئازادی کاری رۆژنامەگەریی
2025-04-22
پارێزگاری سلێمانی، بەشداریکرد لەسێیەمین کۆنگرەی نێودەوڵەتیی وزە نوێبووەوەکان
2025-04-22
د.هەڤاڵ ئەبوبەکر بەشداریکرد لەکۆنگرەی یەکێتی ژنانی کوردستاندا
2025-04-22
پارێزگاری سلێمانی: گیانی لێبوردەیی و قبوڵکردنی یەکتر بەهێزبکەین؛ بۆ ئەوەی هەموو ئەگەرەکانی چەندبارەبوونەوەی ئەنفال؛ لە بەینبەرین
2025-04-14
شاهۆ عوسمان: تاوانی ئەنفال تاوانێکە هەرگیز لەبیر ناکرێت
2025-04-14
سبه‌ی چوارشه‌ممه‌،له‌سه‌رجه‌م دامووده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پشووی فه‌رمییه‌
2025-04-08
سلێمانی له‌كه‌رتی ته‌ندروستی پێشه‌نگی كوردستان وعێراقه‌
2025-04-08