بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

پانێلێك بۆ بە یاساییكردنی مێدیای ئەلیكترۆنی


پانێلێك لە سلێمانی رێكدەخرێت سەبارەت بە چۆنێتیی چارەسەركردنی كێشەكانی سۆشیال مێدیا ‌و بە یاساییكردنی مێدیای ئەلیكترۆنی لە هەرێمی كوردستان.
ڕۆژی چوارشەممە 10/11/2021، د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی، بەشدارییكرد لە پانێلی تایبەت بە گفتوگۆكردن لە بارەی (یاسایەك بۆ مێدیای ئەلكترۆنی و سۆشیال مێدیا)، كە لەلایەن بەڕێز حاكم قادر حەمەجان ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندیی یەكێتیی نیشتیمانی كوردستانەوە رێكخرابوو.
لە میانی پانێلەكەدا كە بە بەشداریی نوێنەرانی سەندیكای ڕۆژنامەنوسان و ناوەندە زانكۆییەكان و سەنتەری میترۆ و دامودەزگا مێدیاییەكان و لایەنە پەیوەندیدارەكان ‌و رۆژنامەنوسان ‌و پسپۆڕانی بواری راگەیاندن بەڕێوەچوو، گفتوگۆی تێروتەسەل كرا لە بارەی كێشەكانی سۆشیال مێدیا ‌و چۆنێتیی چارەسەركردنی.
بەشداربوانی پانێلەكە بە یاساییكردنی كاری مێدیای ئەلیكترۆنی و سۆشیال مێدیایان بە هەنگاوێكی گرنگ لەقەڵەمدا بۆ رێگرتن لە بڵاوكردنەوەی بابەتی بێپێز و نامێدیایی ‌و ناشایستە، هاوكات پێویستە لە رێگەی یاساوە مێدیای ئەلیكترۆنی رێكبخرێت كە لە بەرژەوەندیی گشتیدا بێت.
هەر لە میانی پانێلەكەدا چەندین سەرنج ‌و تێبینی خرانەڕوو بۆ ئەوەی یاسایەكی شارستانیی ‌و سەردەمیانە دابڕێژرێت كە تایبەت بێت بە چۆنێتیی كاركردنی مێدیای ئەلیكترۆنی و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان لە هەرێمی كوردستاندا.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscribe


هه‌واڵی زیاتر

هه‌واڵه‌كان

یادی سی و هه‌شت ساڵه‌ی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌
2026-03-17
ڕێنمای ڕووماڵكردنی میدیایی
2026-03-09
لیژنەی باڵای ئارامی پارێزگای سلێمانی کۆبۆوە
2026-03-09
پارێزگاری سلێمانی سه‌رۆكایه‌تی كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌ی باڵای كرد بۆ چاودێری و پاراستنی ژینگه‌
2026-03-03
پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد له‌ وه‌فدی باڵای توركیا
2026-03-02
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر زنجیره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجامدا
2026-03-02
جێگری پاڕێزگاری سلێمانی سەردانی كۆنترۆڵی كارەبای سلێمانی دەكات
2026-03-02
سلێمانی. یادی حه‌ڤده‌ ساڵه‌ی كۆچی دوایی كه‌سایه‌تیه‌كی عێراقی
2026-02-24
گرنگی زمانی دایک لەڕوی کارگێڕیەوە
2026-02-24
بڵاوکردنەوەی چیرۆکی وێنەیی (هیوا؛ خەونێک لە تاریکییەوە بۆ ڕوناکیی)
2026-02-23
نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌ی قه‌ندیلی سه‌ره‌تای
2026-02-23
دووه‌مین كۆنفرانسی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان به‌رێوه‌چوو
2026-02-16
پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد له‌ وه‌فدی باڵای بازرگانی شانشینی سعودیه‌
2026-02-09
حكومه‌تی خۆجێ ی سلێمانی سه‌ردانی كه‌ركوك ده‌كات
2026-02-09